Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 8 FEB 2026 06:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

حکوومەتی هەرێم گرنگی بە ناوچە کوردستانییەکان دەدات
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر دەڵێ، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان گرنگی بە ناوچە کوردستانییەکانیش دەدات، ئێستا پۆندێک لە مەخمور دروست دەکرێت بۆ ئەوەی سوود لە ئاوی سەرزەوی وەربگرن و ئاوی ژێرزەوی بپارێزن.

هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "لە چوارچێوەی گرنگیدانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کەرتی کشتوکاڵ و کەرتی ئاو، بە ئامانجی پاراستنی ئاوی ژێرزەوی و سوود وەرگرتن لە ئاوی سەرزەوی، لە هەموو ناوچەکان پۆند دروست دەکرێت، ئێستا لە مەخمووریش پۆندێک دروست دەکرێت، لە سەرگەڕانیش دروست کراوە، ڕاستە مەخموور دەکەوێتە سنووری ماددەی ١٤٠، بەڵام لەڕووی ئیداری دەکەوێتە پارێزگای هەولێر، ساڵانەش باران لە مەخموور کەمتر دەبارێت و کاریگەری کەمبارانی بەسەرەوە دیارە، بۆیە هەر پۆندێک دروست بکرێت کاریگەری ئیجابی دەبێت بۆ پاراستنی ئاوی ژێرزەوی و سوودوەرگرتن لە ئاوی سەرزەوی بۆ کەرتی کشتوکاڵ و پڕۆژەکانی ماسی و کەرتی ئاژەڵداری."

هێمن سەید موراد گوتیشی، "حکوومەتی هەرێمی کوردستان چۆن گرنگی بە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەدات، بە هەمان شێوە گرنگی بە ناوچە کوردستانییەکانیش دەدات، هیچ کات جیاوازی ناکات لە نێوان هیچ ناوچەیەک و هەمووی بە هەرێمی کوردستان حیساب دەکات، لە ماوەی ڕابردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەرمانی قڕکەر و پێداویستی کشتوکاڵی وەکو ناوچەکانی هەولێر لە ناوچە کوردستانییەکانیش دابەش کرد، بۆیە حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی زۆر بە ناوچە کوردستانییەکان دەدات."

 

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵا عەلی دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی عەبدوڵڵا عەلی کرد بۆ کۆچی دوایی براکەی.

 
بە دیپلۆماسییەتی مەسروور بارزانی، ھەرێمی کوردستان جێگەی سەرنجی ناوچەکە و جیھانە

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەشداریکردنی ھەرێم لە لوتکەی جیھانیی حکوومەتەکان گرنگییەکی ستراتیژیی ھەیە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەزموونی سەرکەوتووی ھەرێمی کوردستان لە چاکسازی و گەشەپێدان، سەرنجی وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت کەنداوی ڕاکێشاوە.

 
سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە نووری عوسمان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 20:02:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی نووری عوسمان دەکات بۆ کۆچی دوایی دایکی و ھیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشت شاد بکات.

 

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 18:02:10

ھەولێر KDP. info- رۆژی شەممە 7ی شوباتی 2026، بەبۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

عەبدولڕەحمان سدیق باسی دەسکەوتەکانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم لە لووتکەی جیھانیی حکوومەتەکان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 16:02:59

ھەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری بواری ژینگە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، باسی بەشێک لە دەسکەوتانەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەشداریکردنی لە لووتکەی جیھانی حکوومەتەکان لە ئیمارات دەکات و دەڵێت "ھەرێمی کوردستان ھەمیشە بەشێک بووە لە سەقامگیریی ناوچەکە لە ڕابردوو و ئێستا و لە داھاتووشدا  ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە داڕشتنی دیدگای ھاوبەش بەرەو گەشەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی لەگەڵ ھەمووان."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact