Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 3 OCT 2026 03:39 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سیاسەتمەدارێکی ڕۆژئاوای کوردستان: سەرۆک بارزانی مەرجەعی باڵای گەلی کوردە
| KDP.info


ڕۆژئاوای کوردستان-KDP.info- سەرۆک بارزانی وەک مەرجەعی باڵای گەلی کورد، بەردەوام لە سەر ھێڵە بۆ یەکڕیزیی ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کورد لە ھەر چوار پارچەی کوردستان، سیاسەتمەدارێکی ڕۆژئاوای کوردستانیش دەڵێت، ھەوڵەکانی سەرۆک بارزانی، کۆنفڕانسی نیشتیمانیی کوردی لە نێوان ھێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لێ کەوتەوە.

ڕۆژی ٢٦-٤-٢٠٢٥ لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکانی سەرۆک بارزانی، لە قامیشلۆ بۆ یەکەم جار ھەموو ھێز و لایەنە سیاسییەکان کۆنفڕانسی نیشتیمانییان بەست، سیاسەتمەدارێک دەڵێ، کوردی سووریا پاڵپشتییەکانی سەرۆک بارزانی لەبیر ناکات.

کاوە عەزیز، سیاسەتمەدار ڕۆژئاوای کوردستان و مامۆستای زانکۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، لە ڕۆژئاوای کوردستان جەژنی نەتەوەیی بوو بەھۆی بەستنی کۆنفڕانسی یەکگرتوویی کوردی بە ئامادەبوونی ھەموو ھێزەکان لە پاش ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، کە ئەنەکەسە و پەیەدە، داوایان لە جەنابی سەرۆک بارزانی کرد، ھاوکاریی ڕۆژئاوای کوردستان بکات تاکو کورد لە سووریا یەکگرتوو بێت، ئەوە بوو سەرۆک بارزانی نوێنەری خۆی ناردە ڕۆژئاوا و لەگەڵ مەزڵووم عەبدی کۆبوویەوە و پاشان عەبدی لە ھەولێر سەرۆک بارزانی پێشوازی لێکرد، دواتر لەگەڵ سەرکردەکانی ئەنەکەسە کۆبوویەوە بەرھەمەکەی یەکگرتوویی کوردی لێ کەوتەوە وەک بینییمان.

کاوە عەزیز دەڵێ، لە سەرەتای کردنەوەی کۆنفڕانسی یەکگرتوویی کوردی لە ڕۆژئاوا، سوپاسی سەرۆک بارزانی کرا، لە ھەوڵەکانی بۆ یەکگرتوویی کوردی، کوردانی ڕۆژئاواش ڕۆڵی برایانەی  سەرۆک مەسعود بارزانی قەت لە بیر ناکەن، بەڕاستی سەرۆک فاکتەری سەرەکی بوو بۆ ئەو ڕێککەوتنەی کە ھەموو کورد پێ خۆشحاڵ بوو لە چوار پارچەی کوردستان.

ئەو سیاسەتمەدارە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ئیدی پەیەدە و ئەنەکەسە و کورد بە گشتی لە ڕۆژئاوا بوونە یەک، شاندێکی سیاسیی کوردی پێکدەھێندرێت بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق، ڕێککەوتنی ئەمجارە جیاوازە لە ڕێککەوتنی یەک و دووی ھەولێر و دھۆک، ئەوکات شەڕی ناوخۆ لە سووریا ھەبوو و ڕژێم لە دەسەڵات بوو، ئێستا پاش کەوتنی ڕژێمی بەشار ئەسەد، دەکرێت لە ڕێگای یەکگرتوویی کوردی بتوانن ماف بەدەست بھێنن.

دەشڵێ، من بەدڵنیاییەوە دەڵێم بەم ڕێککەوتنەی کوردی لە سووریا دەتوانین دەستکەوتەکانمان بەدەست بھێنین، ئیدی دیمەشق بەبێ کورد ناتوانێت ھیچ ھەنگاوێک بنێت، کورد لە سووریا ژمارەیەکی قورسە، ئەمەریکا و ئەورووپا و ھێزەکانی ھاوپەیمانان پشتیوانیی کورد دەکەن، لەم ڕێککەوتنەدا تەنانەت تورکیاش ئۆپۆزسیۆن نەبوو.

ناوبراو ھێمای بۆ ئەوەش کرد، جەنابی سەرۆک بارزانی کەسایەتییەکی نیشتیمانیی گەلی کوردە، وەک مەرجەعی باڵای گەلەکەمان، لە ھەرچوار پارچەی کوردستان چاویان لە دەستپێشخەری و ھەوڵەکانیەتی، لە کۆنفڕانسی نیشتیمانیی یەکگرتوویی کورد، کاتێک ناوی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی دەھێندرا، بە چەپڵەڕێزان پێشوازی لێ دەکرا لەلایەن ئامادەبووانەوە بەگشتی لە ھەموو ھێز و لایەنە سیاسییەکان، کە بێگومان ھەمووان سەرۆک بارزانییان خۆش دەوێت.

 

عەزیز ڕەسووڵ




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی سەندیکا لە ڕێگەی KDP.infoوە دیدگای نوێی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان دەخاتەڕوو

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 16:10:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەنجامدانی کۆنگرەی سەندیکا، دەستیان بە جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری خۆیان کردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕیفۆرم، مۆدێرنکردنی بەڕێوەبردن، ڕەخساندنی ھەلی کار و پەرەپێدانی کەرتە نوێییەکانی ئەندازیاری لە ھەرێمی کوردستان.

 
مامۆستایانی ئایینی بۆ KDP.info: زانایانی گەورەی كورد ژینگەدۆست بوون.. پاراستنی ژینگە ئەرکی هەموومانە

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 10:10:57

سلێمانی-KDP.info- لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، بە گرنگییەکی زۆرەوە باس لە پاراستنی ژینگە و پەرەپێدانی سروشت کراوە. مامۆستایانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە کە زیاننەگەیاندن بە دارستانەکان، ئاژەڵان و باڵندە کێوییەکان ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکە، هاوکات پابەندبوون بە ڕێنمایی و یاساکانی حکوومەت لەم بوارەدا، هاوتای جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پەروەردگارە.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا: ھێزی عێراق لە لۆژیکی دەوڵەت و دەستووردایە

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 23:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە بەغدا بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کۆتاییھاتنی ئەرکی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کرد کە بە ئامادەبوونی بەڕێز عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی باڵا و نوێنەرانی نێودەوڵەتی بەڕێوە چوو.

 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسی کونسوڵی گشتیی ڕووسیا دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 21:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ماکسیم ڕوبین کرد.

 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 19:10:33

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی پێنجشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەرێز خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact