Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 23 APR 2026 16:06 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەسروور بارزانی سەرەخۆشیی لە سەرۆککۆماری ئێران دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران و کەسوکار و قوربانیانی تەقینەوەی بەندەرعەباس کردوو ھیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازێت.

دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێز د.مەسعود پزیشکیان و کەسوکار و قوربانیانی تەقینەوەی بەندەر عەباس دەکەین و ھیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبووان بە بەھەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاریان ببەخشێت.

لەم ڕووداوە نەخوازراوەدا، ھاوسۆزی و ھاوخەمی خۆمان لەگەڵ خەڵکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەردەبڕین.




دوایین هەواڵەکان

كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەولێر بەڕێوەچوو

THURSDAY, 23 APRIL 2026 15:04:57

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026.4،23، لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی هێمن قادر، جێگری پارێزگار و سەرجەم ئەندامانی لێژنەكە و لایەنە پەیوەندیدارەکان، کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەولێر لە دیوانی پارێزگا، بەڕێوەچوو.

 

گەورەترین نەخۆشخانەی شێرپەنجە لە شاری هەولێر دروست دەکرێت

THURSDAY, 23 APRIL 2026 15:04:18

ھەولێر-KDP. info-  حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە یەکەم و گەورەترین نەخۆشخانەی تایبەت بە نەخۆشیی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان و لەسەر ئاستی عێراق، لە هەولێر بنیاد دەنرێت.

 

وەزیری پەروەردە بۆ KDP: چەند بڕیارێکی نوێمان لە بەرژەوەندی قوتابیان ڕاگەیاند

THURSDAY, 23 APRIL 2026 13:04:00

ھەولێر-KDP.info- وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند کە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەت، زنجیرەیەک گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە پڕۆسەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ئەنجام دراون کە ئامانجیان دابینکردنی دادپەروەری و پاراستنی باری دەروونیی قوتابیانە، ھاوکات وەزارەت ڕێنمایی نوێی بۆ یەکپۆشیی ناوەندەکانی خوێندن بۆ ساڵانی داھاتوو دەرکرد.

 

محەممەد شوکری بۆ KDP: حکوومەتی ھەرێم ١٦ ناوچەی پیشەسازی دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە

THURSDAY, 23 APRIL 2026 11:04:00

ھەولێر-KDP.info- لە چوارچێوەی پلانی کابینەی نۆیەم بۆ بەھێزکردنی ژێرخانی ئابووری و پشتگیریی بەرھەمی ناوخۆ، پڕۆسەی دروستکردنی ١٦ ناوچەی پیشەسازی لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە. سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ڕایدەگەیەنێت، ئەم ھەنگاوە ئامانجیەتی ھەرێم لە کڕیارەوە بکاتە بەرھەمھێن و ھەلی کاری نوێ بۆ گەنجان بڕەخسێنێت.

 
وەزارەتی بازرگانی بۆ KDP: سێ سایلۆی نوێ لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت

THURSDAY, 23 APRIL 2026 10:04:00

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمساڵ لە ١١ سایلۆ و دوو بنکە گەنم وەردەگرین و سێ سایلۆی تازەش دروست دەکرێن.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact