Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 3 OCT 2026 01:34 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کۆنفرانسی ڕۆژئاوا
| KDP.info


لیزا کاکەیی

لە فەلسەفەی سیاسیدا کە باسی ڕاپەڕین دەکەین، ھەمیشە خەیاڵمان بۆ ئەوە دەچێت نەتەوەیەک، چینێک، ھێزێک ڕاپەڕیوە، بەڵام کۆنفرانسی ڕۆژئاوا جۆرێکە لە ڕاپەڕینی میللی کوردی، چونکە ئەم کۆنفرانسە سەرەتای ڕاپەڕینەکە نییە، بەڵکو بە ئەمانج گەیاندنی ڕاپەڕینی کوردیە. دەستپێکی ئەم کۆنفرانسە دەگەڕێتەوە بۆ کۆبوونەوە و ڕێککەوتنی دھۆک، ھەرچەندە  بەربەست ھەبوون و زۆر کات نیەت ھەبووە بۆ لەباربردنی، بەڵام دواجار ئیرادەی کوردی و بارزانییەکان ئەوەبوو، دەبێت ئیرادەی کوردی لە چوارچێوەی کۆنفرانسێکدا ڕاپەڕینی یەکخیتابی دروست بکات. 

گرنگیی کۆنفرانسی ڕۆژئاوا بە ڕاوەستان لەسەر دوو خاڵ باس دەکەم. 

یەکەم، بەرپەچدانەوەی ئەو دەنگە لێڵانەی ھەمیشە خەون بەوەوە دەبینن، کورد لە خیتابە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان، فرە خیتابی جیاواز و ھەمەڕەنگ و لەت لەت بکەن. 

دووەم، کۆنفرانسی ڕۆژئاوا، ڕاپەڕین بوو دژی گیانی یەکتر قبوڵنەکردن، ئەو ترسەی سامت کرد کە ھەموو ئەترساین لە ڕۆژئاوا، کوردانی ئێمە لە مینبەری نەتەوەیی جیاواز، لەم ھەلومەرجە نوێیەی ئێستای سووریا بەرەو دیمەشق و بەرەو تونێلی دیالۆگی سووری بڕۆن و خاوەنی یەک ئەجیندا نەبن. 

ھەڵبەتە ئەم دوو خاڵەی باسمکرد ھەروا ئاسان نەبووە، ھەروەکو جەنەراڵ مەزڵووم عەبدی، لە وتارەکەیدا پەیامێکی دڵسۆزانە و سوپاسگوزەرانەی بۆ سەرۆک بارزانی نارد، دانی بەو ڕاستیەدا دانا لە ماوەی چواردە ساڵی ڕابردوو سەرۆک بارزانی لایەنگری سەر سەخت بووە و لە کاتە سەخت و زەحمەتەکاندا، لەتەنیشت گەلی کورد و ڕۆژئاوا وەستاوە و گوتی، "ھاوکاری کردووین و ھەمیشە پێی گوتووین بەرگەی تەحەدیەکان بگرن، بگەنە ئەو قۆناغەی کە ئەمڕۆ بەدەستمان ھیناوە." ئەم دان پیانانەش گەواھیی ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کارەکتەری سەرۆک بارزانی چەند گرنگە بۆ دۆزی ڕەوای کورد لە ھەر پارچەیەکی کوردستان. 

دیداری سەرۆکی ھەرێم  لە فەرەنسا لەگەڵ سەرۆک ماکرۆن و پێشتر لەگەڵ ئەحمەد شەرع، بناغەیەکی دیبلۆماسی گرنگ بوو بۆ ئەوەی ئەم کۆنفرانسە ئاسۆیەکی گەشی تیا شرۆڤە بکرێت. 

ناکرێت باسی سەردانی بەڕێز مەزڵووم عەبدی و کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا (ژان ئؽف لۆردیان) نەکەین، کە وەکو خانەخوێ بەرھەمی ژیری و کارەکتەری دیبلۆماسیەتی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانیە. 

کەوابێت بارزانییەکان ھەمیشە خاوەنی ئەو کەلتوورە سیاسییە نەتەوەییەن کە کەپری کۆکەرەوەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان و ئیمپراتۆری دیبلۆماسیەتی کوردن. 

خاتو ئیلھام ئەحمەد لە دەسپێکی گوتەکەی گەواھی ئەوەی دا، گوتی، "سەرۆک مەسعود بارزانی ھەمیشە خەمخۆری ڕاستەقینە و پشتیوانی بێ چەواشەکاری بووە بۆ مافی برا و خوشکەکانی لە ھەموو پارچەکانی کوردستان." 

کەوابێت پیرۆزە کۆنفرانسی ڕۆژئاوا، ھەموو تاکێکی نەتەوەی کورد چاوی لەوەیە ھەروەکو چۆن دەستپێکی کۆنفرانستان بە سروودی ئەی ڕەقیب ھەر ماوە قەومی کورد زوبان دەستیپێکرد و کۆتاییەکەشی بە ھەمان پەیام بگەیەننە دۆستەکانتان تاکو دڵخۆش بن و نەیارەکانتان تاکو دڵتەنگ بن.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی سەندیکا لە ڕێگەی KDP.infoوە دیدگای نوێی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان دەخاتەڕوو

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 16:10:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەنجامدانی کۆنگرەی سەندیکا، دەستیان بە جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری خۆیان کردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕیفۆرم، مۆدێرنکردنی بەڕێوەبردن، ڕەخساندنی ھەلی کار و پەرەپێدانی کەرتە نوێییەکانی ئەندازیاری لە ھەرێمی کوردستان.

 
مامۆستایانی ئایینی بۆ KDP.info: زانایانی گەورەی كورد ژینگەدۆست بوون.. پاراستنی ژینگە ئەرکی هەموومانە

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 10:10:57

سلێمانی-KDP.info- لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، بە گرنگییەکی زۆرەوە باس لە پاراستنی ژینگە و پەرەپێدانی سروشت کراوە. مامۆستایانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە کە زیاننەگەیاندن بە دارستانەکان، ئاژەڵان و باڵندە کێوییەکان ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکە، هاوکات پابەندبوون بە ڕێنمایی و یاساکانی حکوومەت لەم بوارەدا، هاوتای جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پەروەردگارە.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا: ھێزی عێراق لە لۆژیکی دەوڵەت و دەستووردایە

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 23:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە بەغدا بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کۆتاییھاتنی ئەرکی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کرد کە بە ئامادەبوونی بەڕێز عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی باڵا و نوێنەرانی نێودەوڵەتی بەڕێوە چوو.

 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسی کونسوڵی گشتیی ڕووسیا دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 21:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ماکسیم ڕوبین کرد.

 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 19:10:33

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی پێنجشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەرێز خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact