Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 18 SEP 2026 09:46 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەزڵوم عەبدی: ھەوڵ و ماندووبوونی سەرۆک بارزانی بۆ یەکڕیزی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان لەبیر ناکەین
| KDP.info


ڕۆژئاوای کوردستان -KDP.info- مەزلوم عەبدی لە گوتاری ئەمڕۆی کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکھەڵوێستی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد و گوتی "سەرۆک بارزانی ھەوڵی زۆری دا بۆ یەکڕیزی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان، ھەوڵ و ماندیبوونی لەبیر ناکەین و سوپاسی دەکەین."

مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتی ھەسەدە لە کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکھەڵوێستی  لایەنە کوردییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان گوتارێکی پێشکەشکرد و گوتی "ماوەی ١٤ساڵە ئێمە لەشەڕداین، لەپێناو پاراستنی گەلەکەمان ئێستاش هەر بەردەوامین، لەم ھەرێمە شەڕێکی دژوار کرا کە لەم شەڕەدا نزیکەی ١٣ھەزار کچ و کوڕی ئێمە شەھید بوون، نزیکەی سێ ھەزار کەسی دیکەش برینداربوون، بۆیە سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەھیدان دادەنوێنین و ئەم کۆنفرانسەش دەکەینە دیاری بۆ شەھیدانمان، بۆیە ئەم کۆنفرانسەی یەکڕیزی و یەکھەڵوێستی کورد بڕیاری لەناکاو نەبوو، بەڵکو لە ئەنجامی ھەوڵ و کۆبوونەوە و گفتوگۆی دوورودرێژی لایەنە سیاسییەکانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بووە، بۆیە زۆر سیاسەتمەدار و لایەنی سیاسیی پارچەکانی دیکەی کوردستان ھەوڵیان دا بۆ یەکخستنی ھەڵوێستی لایەنە کوردییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان و ھاوکاریی ئێمەیان کرد، لە سەرووی ھەمووانیش سەرۆک بارزانی کە ھەوڵ و ماندوبوونی لەبیر ناکەین و سوپاسی دەکەین."
مەزلوم عەبدی گوتیشی "یەکێتی کوردان یەکێتی سوریایە و بەھێزی کوردیش بەھێزی سوریایە، زۆر نەتەوە و ئاین و پێکھاتە لە سوریا دەژین، پێویستە لە سوریای نوێ دەستوورێک دابندرێت نامەرکەزی بێت و مافی ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکانی تێدا پارێزراو بێت، ئێمە پێویستمان بە سوریایەکی نوێی دیموکرات و نامەرکەزی ھەیە، ماوەی ١٢ ساڵە کورد، عەرەب، ئاشووری، ئەرمەن و چەندین پێکھاتەی دیکە بە ئاشتییانە لە ڕۆژئاوای کوردستان دەژین و پێکەوەش شەڕی تیرۆرمان کردووە و پێکەوە مێژوومان تۆمار کردووە، لەبەر ئەوەش یەکێک لە کارە پێشینەکانمان پاراستنی ئەم دەستکەوتانە و جێگیربوونی ھەرێمەکەمانە کە چەندین ساڵ لە لایەن ڕژێمی پێشووی سوریا پشتگوێ خرابوو."
دەشڵێت "لەم کۆنفرانسە، لایەنە سیاسییەکانی کورد پێکەوە دانوستان دەکەین لەسەر ئامادەکردنی ڕەشنوسێک و پێکھێنانی شاندێکی ھاوبەش بۆ دیالۆگ لەگەڵ دیمەشق بۆ دابینکردنی مافی کورد لە سوریای نوێدا."

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

​د. ھێمن ھەورامی سوپاسی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی و بەشداربووانی پرسەی دایکی دەکات

FRIDAY, 18 SEPTEMBER 2026 00:09:00

هەولێر-KDP.info- لە پەیامێکدا، د. ھێمن ھەورامی بەناوی خۆیی و تەواوی خانەوادەکەیەوە، سوپاسی سەرۆک بارزانی، سەرۆکی ھەرێم، سەرۆکی حکوومەت، سەرکردایەتی سیاسی و حزبی، بەرپرسان، لایەنە ئایینی و سیاسییەکان و سەرجەم ئەو کەسایەتی و بەڕێزانە دەکات کە لە کۆچی دوایی دایکی ئازیزیاندا (شەوبۆ عبداللە حمەامین ھەورامی) بەشداری پرسە و سەرەخۆشییان کردوون و لە خەمیان کەمکردوونەتەوە.

مەسروور بارزانی و موحسین مەندەلاوی دۆخی گشتیی عێراقیان تاوتوێ کرد

THURSDAY, 17 SEPTEMBER 2026 22:09:00

دھۆک-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە دھۆک پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی و شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد؛ لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی وڵات تاوتوێ کرا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ى د. كه‌مال شاكر ده‌كات

THURSDAY, 17 SEPTEMBER 2026 21:09:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی ھاوخەمی بۆ کۆچی دوایی کەمال شاکر، سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعیی کوردستان بڵاوکردەوە و بە "سیاسەتمەدارێکی نیشتیمانپەروەر" ناوی دەبات.

 
مەسروور بارزانی: عێراقێکی بەهێز، پێویستی بە کوردستانێکی بەهێز هەیە

THURSDAY, 17 SEPTEMBER 2026 21:09:00

دھۆک-KDP.info- مەسروور بارزانی لە ئاھەنگی دەرچووانی زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دھۆک گوتارێکی پێشکەش کرد و جەختی کردەوە عێراقێکی بەھێز پێویستی بە کوردستانێکی بەھێزە؛ ئاماژەشیدا زیاتر لە ھەزار مووشەک و درۆن ئاراستەی ژێرخانی ھەرێم کراون بەڵام خۆڕاگر بوون، و پابەندبوونی حکوومەتی بۆ پاراستنی ژینگە و گەشەپێدانی خوێندنی باڵا دووپات کردەوە؛ باسی لەوەش کرد، کاتێک جەنگی ھورمز دەستیپێکرد ھاوکاری ھەناردەکردنی نەوتی عێراق بوونە.

 
نێچیرڤان بارزانی: دەستکەوتی زۆر بەدەستهاتوون و شانازییان پێوە دەکەین

THURSDAY, 17 SEPTEMBER 2026 19:09:35

دھۆک-KDP. info-  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ئاهەنگی دەرچوونی خولی حەوتەمی زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە دهۆک، گوتارێکی گرنگی پێشکەش کرد و تێیدا تیشکی خستە سەر رۆڵی گەنجان لە داهاتووی وڵاتدا و جەختی لەوە کردەوە، وڵاتی پێشکەوتوو لە هەڵەکانی راناکات، بەڵکو گفتوگۆیان لەسەر دەکات و چارەسەریان دۆزێتەوە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact