هه‌ولێر - KDP.info - ئه‌مڕۆ 51 ساڵ به‌سه‌ر بوردومانی قه‌ڵادزێ و زانكۆی سلێمانی تێدەپه‌ڕێت، كه ده‌یان شه‌هید و برینداری لێ کەوتەوە، مێژوونووسێكی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ش ده‌ڵێ "به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه بارزانی نه‌مر ڕۆژی 24ی نیسانی كرده ڕۆژی ماته‌مینی."
عومه‌ر هه‌مزه، مێژوونووسی ده‌ڤه‌ری قه‌ڵادزێ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "دوای ئه‌وه‌ی ڕژێمی ئه‌وكاتی عێراق له ڕێکكه‌وتننامه‌ی 11ی ئادار پاشگه‌ز بووه‌وە و ڕه‌زامه‌ند نه‌بوو له‌سه‌ر ئۆتۆنۆمی بۆ هه‌موو سنووری باشووری كوردستان، جارێكی دیكه شه‌ڕ ده‌ستی پێكرده‌وه و ڕژێم ده‌ستی به بۆردومانکردنی ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی شۆڕش كرد، له سه‌ره‌تای نیسانی 1974 تاكو ناوه‌ڕاستی مانگی گوڵان، زیاتر له 1300 جار فرۆكه‌كانی ڕژێم گوند و ناوچه‌كانی كوردستانیان كرده ئامانج، شوێن هه‌بووه وه‌ك گه‌ڵاڵه و حاجی ئومه‌ران له‌یه‌ك ڕۆژدا یازده جار بۆردومان كراوه."
ئه‌و مێژوونووسه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌ڵێت "هیچ بۆردومانێك وه‌ك بۆردومانی ڕۆژی 24ی نیسانی 1974ی قەڵادزێ نەبوو، كه تێیدا 134 كه‌س شه‌هیدبوون و زیاتریش برینداربوون، 118 خانوو خاپوور کران، 74 دوكان و 9 باڵه‌خانه‌ی حكوومه‌تیش به‌ر هێرشه‌كه كه‌وتن، له‌سه‌ر پێشنیاری ژماره‌یه‌ك مامۆستا مانگێك به‌ر له بۆردومانی قه‌ڵادزێ زانكۆی سلێمانی گوازرابووه بۆ قه‌ڵادزێ، به‌داخه‌وه به‌شێك له شه‌هید و برینداره‌كان مامۆستا و قوتابی زانكۆ بوون، شه‌هیده‌كان تەنیا خه‌ڵكی قه‌ڵادزێ نه‌بوون، خه‌ڵكی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی تێدابوون."
عومه‌ر هه‌مزه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "كاره‌ساته‌كه ئه‌وه‌نده گه‌وره‌بوو بارزانی نه‌مر ڕابه‌ری شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول ڕۆژی 25ی نیسانی 1974 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به‌ڕێوه‌برد و سێ بڕیاریان ده‌ركردن، یه‌كێك له بڕیاره‌كان، ڕۆژی 24ی نیسان به ڕۆژی ماته‌مینی كورد ناوزه‌د كرا، بڕیاری دووه‌میش دیاریکردنی تاوانباری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه بوو و ساڵانه‌ش یادی ئه‌و كاره‌ساته بكرێته‌وه."
قائید میرۆ