Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 2 JUL 2026 13:52 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی بەدرۆ لەشکری بێستریانەیی دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDPinfo- سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی بەدرۆ لەشکری بێستریانەیی دەکات و دەڵێت: بەدرۆ لەشکری ھەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتکردن و سەربەرزیی کورد و کوردستان و لەپێناو دۆزێکی باڵا و ڕەوا تەرخان کرد.

دەقی پەیامی سەرەخۆشی سەرۆک بارزانی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بە داخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خەباتگێڕ و پێشمەرگەی ماندوونەناس (بەدرۆ لەشکری بێستریانەیی)ـیم پێ گەییشت. خوالێخۆشبوو بەدرۆ لەشکری بێستریانەیی بەشداری دەیان نەبەردی و داستانی مێژوویی پێشمەرگە بووە، و یەکێک بوو لەو قارەمانانەی یاوەری بارزانی نەمر بوون بۆ یەکێتیی سۆڤییەت و ھەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتکردن و سەربەرزیی کورد و کوردستان و لەپێناو دۆزێکی باڵا و ڕەوا تەرخان کرد.

پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو بەدرۆ لەشکری بێستریانەیی دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

 

مسعود بارزانی

١٥ی نیسانی ٢٠٢٥




دوایین هەواڵەکان

پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی بەردەڕەش، کارەکان خێراکراون و لە نیوەی ماوەی دیاریکراودا تەواو دەکرێت

THURSDAY, 02 JULY 2026 13:07:00

بەردەڕەش-KDP.info- بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی بەردەڕەش ڕایگەیاند کە کارکردن لە پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی بەردەڕەش بە شێوازێکی بەرچاو خێراکراوە و بەردەوام کاری تێدا دەکرێت، بەھۆی ئەمەشەوە بڕیارە پڕۆژەکە لە نیوەی ئەو ماوەیەی کە بۆی دیاریکرابوو تەواو بکرێت.

 
ڕێبوار بابکەیی بۆ KDP: پارتی کار بۆ بەدامەزراوەییکردنی ئۆرگانەکان و سەروەریی یاسا دەکات

THURSDAY, 02 JULY 2026 13:07:00

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگەیەنێت، بەیاننامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیی مێژوویی و ئەخلاقییەوە ھاتووە بۆ ڕزگارکردنی پرۆسەی سیاسی لەو بنبەستەی تێی کەوتووە، چونکە پەرلەمان موڵکی خەڵکە و نابێت وەک بارمتە لە دەست ھێزێکی سیاسیدا بۆ سەپاندنی مەرجەکان بەکار بھێنرێت، ھاوکات ئاماژە بەوەش دەکات کە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی و بەیاننامەکەی پارتی زەمینەسازیی ڕاستەقینەن بۆ کۆبوونەوەی لایەنەکان.

 
وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ KDP.info: بەرھەمی گەنم و پەتاتەی ھەرێم دەگاتە دوو ملیۆن تەن

THURSDAY, 02 JULY 2026 10:07:00

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەرھەمی گەنم و پەتاتەی ئەمساڵی ناوخۆ زۆر باشە و پێشبینی دەکرێت بگاتە دوو ملیۆن تۆن دەشڵێ، بە ڕاسپاردە و بڕیاری سەرۆکی حکوومەت، پلانی چڕ ھەیە گەنمی زیادەی ناوخۆ ڕەوانەی دەرەوە بکرێت، ھاوکات جەخت لەوەش دەکاتەوە کە بۆ پاڵپشتیی جووتیاران، ھاوردەکردنی پەتاتە تا مانگی ١٠ بە تەواوی قەدەغە کراوە.

 
مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە هونەرمەند حەمە زیرەک دەکات

WEDNESDAY, 01 JULY 2026 22:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشیی لە هونەرمەندی گۆرانیبێژ حەمە زیرەک کرد بۆ کۆچی دوایی هاوسەرەکەی.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دامەزراوەی هەواڵگریی نیشتیمانیی تورکیا دەکات

WEDNESDAY, 01 JULY 2026 18:07:27

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی چوارشەممە 1ی تەممووزی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئیبراهیم کالن سەرۆکی دامەزراوەی هەواڵگریی نیشتیمانیی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact