Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 9 OCT 2026 17:24 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

د. ڤیان: ڕۆڵی پارتی له‌ سه‌رخستنی توانای ئافره‌تانی كوردستان دیارە
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- د. ڤیان سلێمان، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، پێویسته‌ كۆنفرانسی ئافره‌تانی پارتی به‌رده‌وامی هه‌بێت و ده‌شڵێ، قۆناغه‌كه‌ پێویستی به‌ ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی ئافره‌تانی پارتی هه‌بوو.

د. ڤیان سلێمان، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی، به ‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، كۆنفرانسی ئافره‌تان له‌ قۆناغێكی زۆر گرینگدا ئه‌نجام درا، به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسه‌كه‌ له‌م كاته‌دا لە چه‌ندین ڕووەوە گرینگیی خۆی هه‌یه‌ له‌وانه‌ش، ئێمه‌ به‌ره‌و قۆناغێكی دیكه‌ی حوكمڕانیی كوردی ده‌چین ئه‌ویش پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌، كۆنفرانسه‌كه‌ هه‌نگاوێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانین بۆ قۆناغی ئێستای كوردستان پلانی حكوومه‌ت بۆ ئافره‌ت چییه‌ و چۆن ده‌ڕوانێته‌ پرسی ئافره‌ت، هه‌روه‌ها ئه‌و لایه‌نه‌ی زیاتر جێی خۆی له‌ناو كارنامه‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاتەوە، كامیانه‌.

د. ڤیان سلێمان گوتیشی، ماوه‌ی زیاتر له‌ سێ مانگ ده‌بێت وه‌ك لیژنه‌ی ئاماده‌كار، كار بۆ ئه‌نجامدانی كۆنفرانسه‌كه‌ ده‌كه‌ین، چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی پێنج گرووپی ئافره‌تانه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پرسی ئافره‌ت له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ لە‌خۆ‌ بگرێت و ببێته‌ هه‌نگاوێك بۆ به‌هێزتركردنی رۆڵی ئافره‌تی كوردستان له‌ ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری، بێگومان وه‌ك هه‌موو جارێك پارتی ده‌ستپێشخه‌ر بووه‌ و ڕاسته‌ كۆنفرانسه‌كه‌ هی ئافره‌تانی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، به‌ڵام لە هه‌مان كاتدا له‌لایه‌ن ئافره‌تانی پارتییه‌وه‌ نموونه‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پارتی چۆن له‌و قۆناغه‌دا مامه‌ڵه‌  له‌گه‌ڵ پرسی ئافره‌ت ده‌كات، ئافره‌تان باوه‌ڕیان به‌ پارتی هه‌یه‌ و ڕۆڵی پارتیش له‌ سه‌رخستنی توانای ئافره‌تی كوردستان دیارە.

د. ڤیان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش ‌كرد، ناوچه‌كه‌ گۆڕانكاریی زۆر خێرای تێدا رووده‌دات و پێویسته‌ ئاماده‌كاری بۆ ئافره‌تانی كوردستان هه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاری ئێستای ئافره‌تی كوردستان ته‌نیا كاركردن نییه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا و هه‌بوونی پیشه‌یه‌ك نییه‌، بەڵکو ڕۆڵێكی زۆر گرینگتری هه‌یه،‌ ئه‌ویش ڕۆڵی په‌روه‌رده‌كردنی هه‌ستی نیشتیمانییه‌ و پێویستە ئافره‌تی كوردستان به‌هێزتر له‌ جاران ڕۆڵێكی گرینگ بگێڕێ بۆ به‌هێزكردنی ئینتیمای نیشتیمانی، هه‌روه‌ك سەرۆك بارزانی ئاماژه‌ی پێكرد، ئه‌و دژایەتی و شه‌ڕەی دوژمنانی ئێمه بۆ بێهێزكردنی هه‌ستی نیشتیمانی ئێمه‌ دەیكه‌ن، زۆر له‌ شه‌ڕی تۆپ و تفه‌نگ مه‌ترسیدارتره‌.

د. ڤیان سلێمان، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی، ده‌شڵێ، كۆنفرانسه‌كه‌ گه‌شه‌پێدانێكی گرینگه‌ بۆ ئافره‌ت‌، پیویسته‌ ماوه‌ ماوه‌ كۆنفرانسی هاوشێوه‌ به‌رده‌وامی هه‌بێت ئینجا به‌ شێوه‌ی ساڵانه‌ بێت یانیش وه‌رزانه‌، گرینگیشه‌ هه‌ر جاره‌و به‌ شێوازێك و ئالیه‌تێك كۆنفرانس به‌ڕێوه‌بچێت و بابه‌تێكی دیاریكراو هه‌بێت، چونكه‌ ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی تایبه‌ت به‌ پرسی ئافره‌ت، ده‌توانێت هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی ئافره‌ت هه‌یه‌تی و ستراتیژیه‌تی ئافره‌ت بۆ داهاتوو دیاری بكات.

 

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

ئەکبەر حەیدەر: بڕیاری ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکان ئاسانکاریی باشی بۆ کادیرانمان دروست کردووە

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 17:10:15

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ئاماژە بە ئەنجامی گۆڕانکاری و ڕێکخستنەوە ئۆرگانییەکانی حیزب دەکات و ڕایدەگەیەنێت، گواستنەوەی لقەکەیان بۆ سەر مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان-خانەقین ئاسانکاریی زۆری بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی کادیران و ئەندامان دروست کردووە و خزمەتکردنی خەڵکی ناوچەکەی خێراتر کردووە.

 
د. ناڤسەر نووری بۆ KDP.info: مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 15:10:09

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: "بەپێی لێکتێگەیشتنی هەردوولا، بڕیارە مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت و لە ئێستاشدا خەریکی ئامادەکردنی لیستەکانین."

 
هۆشیار زێباری و ڕێبەر ئەحمەد تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:37

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی ڕادەگەیەنێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:01

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی کرد بۆ کۆچی دوایی مامی (سەید جەوزی سەید سابر کاکەیی)، برای کەسایەتیی دیاری ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو فەلەکەدین کاکەیی، و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ڕاگەیاند.

 
​حەج و عومرەی هەرێم دوا مۆڵەتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی 2027 دیاریکرد

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:29

هەولێر-KDP.info- ​بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact