Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 27 AUG 2026 12:30 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هێمن هه‌ورامی: لە قۆناغی سێیەمدا ھەڤاڵان ئەرکی ئێستا و ئایندەیان بۆ شیکرایەوە
| KDP.info


پیرمام-KDP.info- لە چوارچێوەی کار و بەرنامە و پلانەکانی بەشی ڕێکخستنی مەکتەبی سیاسی بۆ بەرەوپێشتربردنی تواناکانی ھەڤاڵانی بەرپرسی لیژنە ناوچەکان، ڕۆژی شەممە ١٢ی ٤ی ٢٠٢٥ لە بارەگای بەشی ڕێکخستنی مەکتەبی سیاسی لەپیرمام، قۆناغی سێیەمی خولی ڕاھێنان و برەودان بە تواناکانی ڕێکخستن بۆ ژمارەیەکی دیکەی ھەڤاڵانی بەرپرسی لیژنەناوچەکانی سەرجەم لقەکانی پارتی دەستیپێکرد و پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دوو شەممە ۱٤ی ٤ لە ڕێورەسمێکی شایستەدا قۆناغی سێیەمی ئەم خولەش سەرکەوتووانە کۆتایی هات.

د. هێمن هه‌ورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و به‌رپرسی بەشی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، "لە درێژەی جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکانی بەشی ڕێکخستنی مەکتەبی سیاسی بۆ برەودانی زیاتر بە تواناکانی سەرکردایەتی ئۆرگان و ئامادەکاری زیاتر بۆ ڕاپەراندنی بەرهەمدارتری  ئەرک و لێپرسراوێتییەکان، سوپاس بۆ خوا دوای جێبەجێکردنی تەواوی بڕگەکانی خولی ڕاهێنانی ڕیکخستن لە ڕووی تیۆری و پراکتیکییەوە، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دوو شەممە ۱٤ی ٤ لە ڕێورەسمێکی شایستەدا قۆناغی سێیەمی ئەم خولە بۆ ژمارەیەکی دیکەی بەرپرسی لیژنە ناوچەکانمان لە تەواوی لقەکانی پارتیمان بەڕێوەچوو.

به‌رپرسی بەشی ڕێكخستن گوتیشی، "لەم قۆناغەشدا، بە گیانێکی بەرزی پارتییانەوە هەڤاڵان بە ناوەرۆکی بابەتەکان ئاشناتر کران و ڕەهەندەکانی ئەرک و لێپرسراوێتی بۆ قۆناغی ئێستا و ئایندە لە ناو کایەی سیاسی و جەماوەری و هەڵبژاردن و بەرێوەبردنی ئۆرگان و خەسڵەتەکانی سەرکردایەتی و ئاشنا کردنیان بە گۆڕانکارییە جیۆپۆلەتیکییەکانی ناوچەکە و جیهان، بە ڕوونی بۆیان شیکرایەوە.




دوایین هەواڵەکان

بۆ ئەوانەی ئەرکیان لە کاری سیاسیدا قورسە

THURSDAY, 27 AUGUST 2026 12:08:00

فازڵ میرانی

پاڵپشتییەکانی کابینەی نۆیەم بەرهەمی کشتوکاڵیی شێخانی ڕەوانەی بازاڕەکانی عێراق و ناوچەکە کردووە

THURSDAY, 27 AUGUST 2026 11:08:00

شێخان-KDP.info- ئاسانکاری و پشتگیرییەکانی حکوومەت، کەرتی کشتوکاڵی لە قەزای شێخان بە شێوەیەکی بەرچاو بووژاندووەتەوە. لەم بارەیەوە، بەڕێوەبەری قەزای شێخان دەڵێت، پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە چاندن و کشتوکاڵ لەلایەن کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێم ھاندەری جووتیاران بووە تا ڕووبەڕی داچاندنی پەتاتەیان کە ساڵانی پێشوو ٢ ھەزار دۆنم زەوی بووە، بۆ ٢٠ ھەزار دۆنم زەوی زیاد بکەن، بەمەش بەرھەمی پەتاتەی قەزاکە گەیشتووەتە ٢٠٠ ھەزار تەن و ھەناردەی دەرەوەش دەکرێت.

 
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی چه‌ند فه‌رمانێكی وه‌زاری له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتییان دەرکرد

THURSDAY, 27 AUGUST 2026 10:08:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند فەرمانێکی وەزاریدا و لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پڕۆژەکان و خزمەتکردنی ھاووڵاتییان لە سنووری شاری ھەولێر و شارۆچکەکانی دەوروبەری، ڕەزامەندی نیشاندا بە خەرجکردنی گوژمەی پێویست لەسەر داھاتی شارەوانی و ئاو بە مەبەستی جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی ھەولێر و شارۆچکەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی ھەولێر.

 
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە یەکخستنی هێزەکانی هەسەدە و سوپای سووریا دەکات

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 22:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، "پێشوازی لەو پێشکەوتنە گەورەیە دەکەم کە لە پرۆسەی تێکەڵکردنی ھێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە) لەگەڵ ھێزە حکومییەکانی سووریادا بەدەستھاتووە."

 
جەنەڕاڵ شنایدەر: بۆ ئایندە لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە پلانی تۆکمە و نوێمان دەبێت

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٦، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و ئیدارە و میرە، پێشوازی لە جەنەڕاڵ گەنتەر شنایدەر، بەڕێوەبەری گشتی ھێزە چەکدارەکان لە وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا و کۆڵۆنێڵ ئۆستن پیچا، فەرماندەی ھێزەکانی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەریان کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact