بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە دا.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیدا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەند کرد.
ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەنجامدانی کۆنگرەی سەندیکا، دەستیان بە جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری خۆیان کردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕیفۆرم، مۆدێرنکردنی بەڕێوەبردن، ڕەخساندنی ھەلی کار و پەرەپێدانی کەرتە نوێییەکانی ئەندازیاری لە ھەرێمی کوردستان.
سلێمانی-KDP.info- لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، بە گرنگییەکی زۆرەوە باس لە پاراستنی ژینگە و پەرەپێدانی سروشت کراوە. مامۆستایانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە کە زیاننەگەیاندن بە دارستانەکان، ئاژەڵان و باڵندە کێوییەکان ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکە، هاوکات پابەندبوون بە ڕێنمایی و یاساکانی حکوومەت لەم بوارەدا، هاوتای جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پەروەردگارە.
ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە بەغدا بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کۆتاییھاتنی ئەرکی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کرد کە بە ئامادەبوونی بەڕێز عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی باڵا و نوێنەرانی نێودەوڵەتی بەڕێوە چوو.
ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ماکسیم ڕوبین کرد.
ھەولێر-KDP. info- ڕۆژی پێنجشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەرێز خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری کرد.
ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی شەرقییە شیکارییەکی قووڵی بۆ دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق، مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان، جەنگی ئەمریکا و ئێران و ئاییندەی ناوچەکە خستەڕوو.
هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی شەست و پێنجەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی ئاراستەی جەماوەری کوردستان و خەباتکارانی ڕێبازی نیشتمانی کرد و تێیدا جەختی لەوە کردەوە کە شۆڕشی ئەیلوول هەڵقوڵاوی ئیرادە، باوەڕبەخۆبوون و شکۆی مرۆڤی کوردستانی بوو.
ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی بە بۆنەی هەشتاهەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی کوردستان کرد و جەختی کردەوە کە پارتی بڕوای پتەوی بە پێكەوەژیان، برایەتی و تەبایی نێوان هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكان و سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و عێراق هەیە.