هەولێر-KDP.info- بۆ یەکەمین جار پارتیمان لە سەر ئاستی هەموو هەرێمی کوردستان، لە ژێر چاودێری جەنابی (سەرۆک بارزانی)، یەکەمین کۆنفرانسی تایبەت بە ئافرەتان لە ژێر دروشمی (بە تواناکانمان داهاتوو بنیاد دەنێین)، لە شاری هەولێر و لە هۆڵی (شەهید سەعد عهبدوڵڵا) لە ماوەی دوو ڕۆژدا، لە ڕێکەوتی (١٣ و ١٤)ی نیسان دەبەستێت.
ئەم کۆنفرانسە سەکۆ و دەرفەتێکە بۆ گفتوگۆ کردن لەبارەی ڕەوشی ئافرەتان لەنێو ڕێکخستنەکانی حزبدا، لە میانی پێنج پانێلی جیاواز بە ناونیشانەکانی (ستراتیژییەتی پارتی بۆ بەهێزترکردنی بەشداری ئافرەتان لە دامەزراوە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان، ئافرەت لە ناو ئۆرگان و ڕێکخستنەکانی پارتیدا، ئافرەت و هەڵبژاردن، ڕۆڵ و پێگەی یەکێتیی ئافرەتان، ڕۆڵ و پێگەی ئافرەت لە ناو میدیا و سۆشیاڵ میدیای پارتیدا)، پرسە تایبەتەکان بە ڕەوشی ئافرەتان تاوتوێ دەکرێت.