٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هاتووچۆ: ئەم بڕیارە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتی گەشتیارانە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڕیاری دا لە ڕۆژانی هەینی و پشووە فەرمییەكاندا هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسكیل لە شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاكان قەدەغە بكرێت.

هاتووچۆی هەولێر لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند، "ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگر و ماتۆڕسیکل دەکەینەوە کەوا بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی بارهەڵگر و مۆتۆڕسکیل بەردەوامی هەیە تا ڕێكەوتی 1/11/2025".

ڕاشیگەیاند، "قەدەغەكە هەموو ڕۆژانی هەینی و پشووە فەرمییەکان دەگرێتەوە و تێیدا هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە کاتژمێر 7ی بەیانی تاكو 12ی شەو قەدەغەیە لەو ڕێگه‌یانەی کە دەکەونە سەر شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان".

هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە ئەم بڕیارە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و دروستنەبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتووچۆ و سەلامەتی گەشتیارانە لەم ڕێگه‌یانەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار