هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، له سنووری قه‌زا و ناحیه‌كانی هه‌ولێر ناوی 42 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر بۆ زه‌وی گه‌ڕاوه‌ته‌وه و هه‌ژده نه‌خشه‌ی كه‌رتیش ئاماده كراون بۆ په‌سه‌ندكردن.
مه‌ریوان حاكم هادی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، له سنووری 37 شاره‌وانی كه ده‌كه‌ونه سنووری قه‌زا و ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر و پارێزگای هه‌ولێر، تا ئێستا ناوی 42 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر گه‌ڕاوه‌ته‌وه لای ئێمه، بۆ ئه‌وه‌ی سوودمه‌ند بن له بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وه‌رگرتنی پارچه‌یه‌ك زه‌وی.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر ده‌شڵێت، ئێمه له سنووری شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر هه‌ژده نه‌خشه‌ی كه‌رتیمان ناردووه بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار تا په‌سه‌ند بكرێن و له‌و كه‌رتانه زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا دابه‌ش بكرێت، نه‌خشه‌كانیش له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانین و چاوه‌ڕێی په‌سه‌ندكردنیان ده‌كه‌ین.
له‌باره‌ی سنووری ئه‌و شاره‌وانیانه‌ی زه‌وییان نییە بۆ دابه‌شكردن، مه‌ریوان حاكم هادی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، له سنووری هه‌ر شاره‌وانییه‌ك زه‌وی ئاماده نه‌بێت بۆ دابه‌شكردن، له شاره‌وانییه‌كانی نزیك ئه‌و سنووره زه‌وی به فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت و هه‌ركاتێك نه‌خشه‌كانمان په‌سه‌ند كران، دەستبەجێ ده‌ست به دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌كه‌ین.
قائید میرۆ