Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 8 OCT 2026 13:16 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پارێزگاری ھەولێر بۆ KDP: ماڵی پاریس دێته‌ قەڵای ھەولێر
| KDP.info


پاریس-KDP.info- پارێزگاری ھەولێر لەپاریس گوتی، لە پاریس شەقامێک و پارکێک بەناوی ھێزی پێشمەرگە دەکرێت، ئەمەش وەکو وەفایەک بۆ قارەمانیەتی ھێزی پێشمەرگە و ئەو دۆستایەتیەی نێوان ھەرێمی کوردستان و فەرەنسا ھەیە، بۆیە ئەوانیش دێن لەقەڵای ھەولێر ماڵی پاریس دروست دەکەن.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر، تایبه‌ت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، لە چوارچێوەی سەردانمان بۆ پاریس کۆبوونەوەیەکی گرنگمان لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی پاریس ئەنجامدا، کە دۆستێکی نزیکی ئێمەن و چەندین جار سەردانی کردووین لە ھەرێم و لە زۆر کۆنفرانسیش بەشداریمان پێکەوە کردووە، بۆیە لەوکۆبوونەوەیەدا باسی سێ خاڵی گرنگ کرا و سەردانی ئێمەش بەرھەمداربوو.

ئومێد خۆشناو گوتیشی، خاڵەکانیش لە ئێستادا قەڵای ھەولێر نۆژەندەکرێتەوە و لەماوەیەکی نزیکدا شاندێکیان دێنە ھەولێر و خانووەک نوژەندەکەنەوە و ماڵی پاریس لەقەڵای ھەولێر دروست دەکەن و دووەم ئامادەکاری دەکرێت بۆ کۆبوونەوەی ڤێتنام کە کۆبوونەوەی پارێزگار و سەرۆک شارەوانیەکانە و ئێمەش ئامادەییمان دەربڕی ئەو کۆنگرەیه‌ لە ھەولێر ئەنجامبدرێت لە ساڵی داھاتوو و خاڵێکی دیکەش ڕێز و سڵاوی سەرۆکی حکوومەتمان بەجەنابیان گەیاند.

پارێزگاری ھەولێر دەشڵێت، شەقامێک لە پاریس ئامادەکراوە و دەنگی لەسەر دراوە و خۆی لە شەقامێک و پارکێک دەبینێتەوە و بەناوی پێشمەرگە دەکرێت، ئەوەش بۆ قارەمانیەتی پێشمەرگە دەگەڕێتەوە کە ھاوپەیمانان و بەتایبەت فەرەنسا ھەمیشە ھاوکار و پاڵپشتی ھێزی پێشمەرگە بوونە و شەقامەکە دەنگی لەسەر دراوە و تەنیا ماوە لۆگۆی بۆ دروست بکرێت و لەماویەکی نزیکدا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای ھەرێم و فەرەنسا دەکرێتەوە، بۆیە ھەرێمی کوردستان ھەمیشە بەوەفا بووە دەرھەق بە فەرەنسا لەبڕیاری ٦٨٨و لە ئەنفالەکان و گواستنەوەی کوردەکان لەلایەن خاتوو دانیال میتەران بۆ پاریس و لەشەڕی داعش و لەڕاپەرینی ھەرێم، بۆیە دۆستایتیەکه‌مان بەردەوامە.

 

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

ئەتروشی بۆ KDP.info: ڕێگە نادەین ڕەشنووسی بودجە بە زیانی مافەکانی گەلی کوردستان تێپەڕێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 11:10:00

​بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات لە ڕەشنووسی یاسای بودجەدا چەندین خاڵی نەرێنی و سزای نادادپەروەرانە بەرامبەر ھەرێمی کوردستان جێگیر کراون، جەختیش دەکاتەوە کە وەک فراکسیۆنە کوردییەکان لە ھەوڵی بەردەوامدان بۆ دروستکردنی ھەڵوێستێکی یەکگرتوو بە مەبەستی داکۆکیکردن لە شایستە داراییەکانی کوردستان.

 

وەزارەت گۆڕانکارییە نوێیەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ KDP.info دەخاتەڕوو

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 10:10:00

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، پرۆسەی پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی گرێبەست گەیشتووەتە ئەنجومەنی وەزیران و بڕیارە بەم نزیکانە بۆ ڕێکاری جێبەجێکردن بگەڕێندرێتەوە، جەختیشی کردەوە کە حکوومەت بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی فەرمانبەرانی گرێبەست داوە، تاوەکو ژمارەیەکی زیاتریان لێ سودمەند بێت.

 
بەشی هەڵبژاردنی پارتی و ڕێکخراوی GIST پەرە بە هەماهەنگییەکانیان لە پرسە یاسایییەکان دەدەن

WEDNESDAY, 07 OCTOBER 2026 15:10:05

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، د. جەعفەر ئێمینکی، بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بارەگای بەش پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی GIST بۆ توێژینەوەی یاسایی کرد کە پێکهاتبوون لە بەکر عەلی، بەرپرسی ڕێکخراوەکە و هەردی مەحموود، ڕاوێژکاری ڕێکخراو.

 
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی میدیاکاران (نەرمین سندی و زەینەب سندی) دەکات

WEDNESDAY, 07 OCTOBER 2026 13:10:53

هەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسەنامەیەکی سەرەخۆشی ئاراستەی میدیاکاران (نەرمین سندی و زەینەب سندی) کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکیانەوە.

 
ژوورە بازرگانییەکان داوا لە بازرگانان دەکات دەستکاریی نرخی کاڵا کۆنەکان نەکەن

WEDNESDAY, 07 OCTOBER 2026 13:10:17

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری لەناکاوی حکوومەتی عێراق بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار، بەبێ ڕەچاوکردنی دۆخی هاووڵاتییان دراوە و کاریگەریی نەرێنیی گەورە لەسەر بازاڕ و بژێویی هاووڵاتییان دروست دەکات. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact