Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 7 DEC 2025 04:38 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وه‌زیری ناوخۆ: تکایە بۆ زۆرکردنی بینەر بەدوای ڕووداوەکانی کوشتن مەکەون
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە ئازادی ڕادەبڕین و دەست ڕاگەیشتن بە زانیارییەکان بۆ هەموو ڕۆژنامەنووسان. گوتیشی: تکایە بۆ زۆرکردنی بینەر و فۆڵۆوەر بەدوای ڕووداوەکانی کوشتن مەکەون، بەڵکو بۆ چارەکردنی کێشەکان بەدوای ئەو ڕووداوانە بکەون.

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕاگەیاندن وەکو پێناسەی خۆی دەسەڵاتی چوارەمە، هەروەها لە چوارچێوەی ئەو دەسەڵاتە ڕێز لێگیراوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش پابەندە بە ئازادی ڕادەبڕین و گەیشتن بە زانیارییەکان بۆ هەموو رۆژنامەنووسان.

گوتیشی: ئەو یاسایانەی لە پەرلەمان و حکوومەتی هەرێم کاری لەسەر دەکرێت، ئەو دەرفەتەی بۆ ڕاگەیەندنەکان ڕەخساندووە، هەروەها ڕۆڵی ڕاگەیاندن زۆر گرنگە کە هەم ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بپارێزێت، هەمیش زانیاری پێویست بگەیەنێتە کۆمەڵگە و ئەو دیاردە ناشرینانەش دەست نیشان بکات، تاوەکوو چارەی گونجاویان بۆ بدۆزرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش دا، پرسیارەکە ئەوەیە دەبێت بەچ شێوازیک ڕووماڵی ئەو بابەتانە بکرێت، کەسمان دژی ئەوە نەبووین کە ڕاگەیاندن باسی ئەو ڕووداوانەی ڕۆژانی ڕابردوو بکات، بەڵام دیاردە نەشازەکان بخرێتە بەر دیدی هەموو لایەک بۆ ئەوەی دووبارە نەبنەوە.

دەشڵێت: داوامان لە ڕاگەیاندنەکان ئەوەیە، تکایە بۆ زۆرکردنی بینەر و فۆڵۆوەر بەدوای ڕووداوەکانی کوشتن مەکەون، بەڵکو بۆ چارەکردنی کێشەکان بەدوای ئەو ڕووداوانە بکەون، تکایە ڕۆڵی پۆلیس و داواکاری گشتیی و پزیشکی دادوەری مەبینین، یان لە بەرنامەکانتان بە ڕاستەوخۆ لەگەڵ تاوانباران قسە مەکەن. چونکە دەبێتە ڕێگە خۆشکەر بۆ ئەوەی تاوانبار پاساو بۆ تاوانەکەی بهێنێتەوە.




دوایین هەواڵەکان

گوھدار شێخۆ بۆ KDP: پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە زاخۆ سەرکەوتووانە کۆتایی ھات

SATURDAY, 06 DECEMBER 2025 21:12:00

زاخۆ-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەڵێت، کردنەوەی یەکەم پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ سەرکەوتووانە کۆتایی ھات، کە شەرەفێکی گەورە بوو بۆ ئێمە بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، ئەمەش تەنیا بۆ ئەمساڵ نییە و ساڵانە ئەو پێشانگایە دەکرێتەوە.

د. ھێمن ھەورامی پەیوەست بە بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی دەوحە زانیاری بۆ KDP دەخاتەڕوو

SATURDAY, 06 DECEMBER 2025 21:12:00

دەوحە-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە ٦-١٢-٢٠٢٥، د.ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، بەشداری لە کۆڕبەندی دەوحەی قەتەر دەکات، ھەروەھا ئەو پانێلەی کە قسەی لەسەر دەکات بابەتی بنیاتنانی ئاشتی و پەیوەندییە ئابورییەکانە، کە لە ناو ۲٤٠ قسەکەری بەشداربوو تەنھا کەسە لە کوردستانەوە بەشدارە.

 
محەممەد شوکری بۆ KDP: ھەرێمی کوردستان بەھێز بێت بۆ سەقامگیریی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست گرینگە

SATURDAY, 06 DECEMBER 2025 21:12:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پەیوەندیی سەرکردایەتیی سیاسیی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەھێزە، ئەمەش وای کردووە وڵاتی ئیمارات لە داھاتوودا لە ھەرێمی کوردستان کاری زۆر باش بکات، بەتایبەت لە بواری ئابووری، لەبەر ئەوەی نوێنەرێکی تایبەت بە ھەرێمی کوردستانیان دیاری کردووە بۆ کارکردن لە کوردستان و سیاسەتی سەرۆکی حکوومەتیش ئەوەیە، ھەرێمی کوردستان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەکی بەھێز بێت.

چەند پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

SATURDAY, 06 DECEMBER 2025 21:12:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەکانی (ڕزگار حسێن حەمەڕەزا)، (جەزا عەبدولڕەحمان و ئەحمەد عەبدولڕەحمان) و (مستەفا عومەر عەبدوڵڵا) و (زیاد کوردەوایی) دەکات.

نوێنەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ KDP: لەسەر داوەتنامەی فەرمیی دەم پارتی بەشدارین

SATURDAY, 06 DECEMBER 2025 20:12:01

ھەولێر-KDP.info- نوێنەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و جڤاکی دیموکراسی لە تورکیا دەڵێ، لەسەر داوەتنامەی فەرمیی دەم پارتی، شاندێکی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی جیھانیی ئاشتی و جڤاکی دیموکراسی بەشدارە، کە ئەم جۆرە کۆنفرانسە لە کاتێکی گرینگدایە کە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەڕێوە دەچێت و ھەرێمی کوردستانیش بۆ سەرکەوتن پاڵپشت و ھاوکارە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact