Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 27 AUG 2026 14:25 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

د. جه‌عفه‌ر گوانی بۆ KDP: خۆشه‌ویستیی نیشتمان پرسێكی خواكرده‌
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- مامۆستایه‌كی ئایینی باوەڕی وایه‌، خۆشەویستیی نیشتیمان لە ڕوانگەی ئیسلامەوە وەکو پرسێکی خواکرد لە ناخی هەموو تاکێکدا هەیە، واتە هەر تاکێك کە لە ڕووی هەست‌ و سۆز و بەرپرسیارێتییەوە ساغڵەم‌ و تەندروست بێت، وڵات‌ و نیشتیمانی خۆی خۆشدەوێت، جا ئەو نیشتیمانە چ زێدی باب ‌و باپیران ‌و شوێنی هاتنە دنیا و ڕەسەنایەتیی ماڵباتی بێت، یان ئەو شوێنەی کۆچی بۆ کردووە و لێی نیشتەجێ بووە.

پ.ی.د. جەعفەر گوانی، مامۆستای کۆلێژی زانستە شەرعییەکانی زانکۆی سەڵاحەددین و وتارخوێنی مزگەوتی دایک ‌و باوک لە هەولێر، له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ خۆشه‌ویستیی خاك و نیشتیمان له‌ ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا گوتی، بێگومان خۆشەویستیی نیشتیمان لە ڕوانگەی ئیسلامەوە وەکو پرسێکی خواکرد لە ناخی هەموو تاکێکدا هەیە، واتە هەر تاکێك کە لە ڕووی هەست‌ و سۆز و بەرپرسیارێتییەوە ساغڵەم‌ و تەندروست بێت، وڵات‌ و نیشتیمانی خۆی خۆشدەوێت، جا ئەو نیشتیمانە چ زێدی باب ‌و باپیران ‌و شوێنی هاتنە دنیا و ڕەسەنایەتیی ماڵباتی بێت، یان ئەو شوێنەی کۆچی بۆ کردووە و لێی نیشتەجێ بووە.

دكتۆر جه‌عفه‌ر هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد، سه‌باره‌ت به‌ خۆشه‌ویستیی خاك و خه‌ڵك، دەکرێ پشت بە دوو فەرموودەی پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت، ببەستین.

یەکەم: پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت لە شاری مەککە هاتە دنیا و لەوێ تەمەنی لاوی‌ و گەنجی بەسەر برد، تا گەیشتە تەمەنی پەنجا و سێ ساڵ، لەو تەمەنەدا ناچار بوو پەنا بباتە بەر پەناگەیەك خۆی‌ و هاوەڵانی لە جەور و ستەمی  قوڕەیش ڕزگار بکات، ئەوە بوو بەرەو مەدینە کۆچی کرد، بەڵام زوڵم‌ و خراپەکاریی قوڕەیش وای نەکرد پێغەمبەری خوا دروودی خوای لەسەر بێت ڕقی لە وڵاتی خۆی ببێتەوە، بەڵکو ئەو چرکەساتەی فیڕاقی لە شاری مەککە کرد، ئاوڕێکی پڕ ئەوین‌ و سۆز لە نیشتیمانەکەی دەداتەوە و بە حەسرەتێکەوە دەفەرمووێت: ئای چ شارێکی دڵگیر و خۆشەویستی بۆ من، خۆ ئەگەر گەلەکەم دەریان نەکردمایە، قەت لە هیچ شوێنێکی تر نیشتەجێ نەدەبووم.

هەروەها کاتێکیش کۆچ دەکات، بە هەمان شێوە دڵی ئۆقرە ناگرێت تا بۆ عومرەکردن دێتەوە شاری مەککە و دواتر فەتحی دەکات، تا ئەوەی کاتێك خەڵکەکەی هەژار و کەمدەرامەت دەبن لە مەککە، وێڕای ئەوەی کافر بوون ‌و دژی ئەو بوون‌ و هەرچی زوڵم‌ و ستەمە لە دەستیان هات ئەنجامیان دا، بەڵام لە شاری مەدینەوە هاوکاری ‌و خواردەمەنی بۆ دەناردن.

دووەم: کاتێك پێغەمبەری خوا دروودی خوای لەسەر بێت کۆچ دەکات بۆ مەدینە‌ و کەشوهەوای شارەکە خۆش نییە، لە خوای گەورە دەپاڕێتەوە و دەفەرمووێت: خودایە شاری مەدینە لە دڵی ئێمە وەکو شاری مەککە خۆشەویست بکە یان زیاتریش، خودایە ژینگەکەی تەندروست بکەی، بەرەکەت بخەیە ڕزق‌ و ڕۆزییەکەی ‌‌و تاو پەتاکەی بگوازەوە بۆ جوحفە.

مامۆستا گوانی هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه‌ كه‌: لە ڕوانگەی ئیسلامەوە شوێنی لەدایکبوونت نیشتیمانی یەکەمتە، شوێنی ژیانیشت نیشتیمانی دووەمتە، پێویستە کەسی باوەڕدار هەردووکیانی خۆش بووێت، خۆشەویستیی نیشتیمانیش تەنیا قسەیەک نییە، بەڵکو خۆی دەبینێتەوە لە ئاوەدانی‌ و پاکی ‌و دوورکەوتنەوە لە هەر زیانێکی ئابووری، سەربازی، کۆمەڵایەتی، چونکە پەیامی ئیسلام بۆ مرۆڤ بنیاتنان ‌و ئاوەدانییە، ناکرێ کەسێك خۆی بە نیشتیمانپەروەر بزانێت لە کاتێکدا خەریکی وێرانکردن ‌و شێواندنی تاک‌ و خاک‌ و سامانی ئەو وڵاتە بێت، یان بە هەر جۆرێك زیان بە هەر شتێکی ئەو وڵاتە بگەیەنێت، ئەوانەی نیشتیمانپەروەرن، هەمیشە دەبێ بیسەلمێنن دەستپاک ‌و کردارپاک ‌و قوربانیدەرن.

 

سه‌لاح جه‌لال

 




دوایین هەواڵەکان

پڕۆژەی جووتسایدی وارماوا.دەربەندیخان جێبەجێ دەکرێت

THURSDAY, 27 AUGUST 2026 14:08:14

ھەولێر-KDP. info-  لە چوارچێوەی هەنگاوە بەردەوامەکان بۆ بەرەوپێشبردنی ژێرخانی ڕێگەوبان، کارکردن لە پڕۆژەی ستراتیجیی ڕێگەی (وارماوا-دەربەندیخان) بەچڕی بەردەوامە.

سەرەتای مانگی داهاتوو دەوامی زانکۆکان و دوای ناوەڕاستیش زەنگی قوتابخانەکان لێ دەدرێت

THURSDAY, 27 AUGUST 2026 13:08:08

هەولێر -KDP.info- بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دواین تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ئەنجام درا و هەفتەی داهاتوو ئەنجامەکان ڕادەگەیەنرێن، هاوکات ئاشکراشی کرد کە چاوەڕوان دەکرێت دوای ناوەڕاستی مانگی داهاتوو ساڵی نوێی خوێندن دەست پێ بکات.

 
بۆ ئەوانەی ئەرکیان لە کاری سیاسیدا قورسە

THURSDAY, 27 AUGUST 2026 12:08:00

فازڵ میرانی

پاڵپشتییەکانی کابینەی نۆیەم بەرهەمی کشتوکاڵیی شێخانی ڕەوانەی بازاڕەکانی عێراق و ناوچەکە کردووە

THURSDAY, 27 AUGUST 2026 11:08:00

شێخان-KDP.info- ئاسانکاری و پشتگیرییەکانی حکوومەت، کەرتی کشتوکاڵی لە قەزای شێخان بە شێوەیەکی بەرچاو بووژاندووەتەوە. لەم بارەیەوە، بەڕێوەبەری قەزای شێخان دەڵێت، پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە چاندن و کشتوکاڵ لەلایەن کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێم ھاندەری جووتیاران بووە تا ڕووبەڕی داچاندنی پەتاتەیان کە ساڵانی پێشوو ٢ ھەزار دۆنم زەوی بووە، بۆ ٢٠ ھەزار دۆنم زەوی زیاد بکەن، بەمەش بەرھەمی پەتاتەی قەزاکە گەیشتووەتە ٢٠٠ ھەزار تەن و ھەناردەی دەرەوەش دەکرێت.

 
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی چه‌ند فه‌رمانێكی وه‌زاری له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتییان دەرکرد

THURSDAY, 27 AUGUST 2026 10:08:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند فەرمانێکی وەزاریدا و لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پڕۆژەکان و خزمەتکردنی ھاووڵاتییان لە سنووری شاری ھەولێر و شارۆچکەکانی دەوروبەری، ڕەزامەندی نیشاندا بە خەرجکردنی گوژمەی پێویست لەسەر داھاتی شارەوانی و ئاو بە مەبەستی جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی ھەولێر و شارۆچکەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی ھەولێر.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact