Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 28 MAY 2026 11:01 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەفین دزەیی: نوێنەری وڵاتان بیروبۆچوونی سەرۆک بارزانی وەردەگرن
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەڵێت "دید و بۆچوونی سەرۆک بارزانی جێی سەرنج و بایەخ و ڕێزی سەرکردەکان بووە لەناوچەکە و لە ئاستی نێودەوڵەتیش، بۆیە باڵیۆزەکان کە نوێنەرایەتی وڵاتەکانیان دەکەن، زۆر جار بۆ ھەر بابەتێک کە لە ناوچەکە دەگوزەرێت، دێن تا لە نزیکەوە بیر و بۆچوونی سەرۆک بارزانی بزانن."

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "نزیکەی ٥٠ باڵیۆز و کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەکان لە عیراق و نانیشتەجێی عیراق لەگەڵ ٢٥ نێردەی دیپلۆماسی لە ھەرێمی کوردستان، سەرباری ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، ئامادەی ئاھەنگی نەورۆزی ئەمساڵ لە ئاکرێ بوون، ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی بەھایەکی زیاتر و خرۆشی زیاتری بە جەژنەکەدا، چەند باڵیۆزێکی بیانی لە عیراق کە نیشتەجێی ئیمارات و قەتەر و ئوردنن، یەکەم جاربوو ھاتبوونە کوردستان، دڵخۆشبوون بە بەشداریکردنیان لە جەژنی نەورۆز."

سەفین دزەیی، سەبارەت بە ئەنجامدانی مەراسیمێک لە ئەنقەرە بە بۆنەی جەژنی نەورۆز، بیست و پێنج ساڵ لەمەوبەر گوتی "ئەو کاتە نوێنەری پارتی بووم لە تورکیا، لە ساڵی ٢٠٠٠ بە فەرمی ئاھەنگی نەورۆزمان لە ھۆتێلێکی تورکیا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک دیپلۆماتکار و ئەندام پەرلەمان و کەسایەتی و ڕۆژنامەوان بەڕێوەبرد، بەڵام بە داخەوە ھەر زوو بووە مانشێتێکی توندی ڕەخنەئامێز، لە زۆربەی ڕۆژنامە تورکییەکانی ئەو کاتە ھێرشمان کرایە سەر و نووسیبوویان "چۆن دەبێ ڕێگە بدرێ ئاھەنگی نەورۆز لە ئەنقەرە سازبکرێ"، تەنانەت داوا دەکرا نوێنەرایەتی پارتی لە ئەنقەرە دابخرێ و نوێنەری پارتیش دەبێ دەربکرێ، بۆیە بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کرام و گلەییمان لێکرا، بەڵام گوتمان "ئێمە پێشتر نامەمان بۆ ناردوون بۆ ڕەزامەندی، بەڵام ئێوە وەڵامتان نەداینەوە، وەڵام نەدانەوەش واتا ڕەتکردنەوە نییە"، لەوکاتەی ئەو گرفتە ھاتە ئارا شاندێکی پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئەنقەرەی کرد و دیداری لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا ھەبوو، کاک نێچیرڤان بارزانی پێی گوتن "ئەگەر نوێنەرایەتی ئێمە دابخرێ، ئێوەش دەبێ لە ماوەی ٢٤ سەعاتی داھاتوو نوێنەرایەتیتان لە ھەرێم دابخەن"، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا تێگەیشتنی بۆ بابەتەکە ھەبوو ھەر لەوێ چارەسەری کرد."

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە گوتیشی "ئێستا ٢٥ ساڵ دوای ئەنجامدانی ئەو ئاھەنگە، ئاھەنگێڕان بە ئازادی لە تورکیا واتایەکی گەورەی ھەیە، پێشتر کە ئاھەنگی نەورۆز لە تورکیا و لە شارە کوردییەکان، لە دیاربەکر و جزیرە و شوێنەکانی دیکە دەکرا، لەژێر ھەڕەشە و کوشتن و گرتن و تۆقاندنی ھاووڵاتییان دەکرا، بەڵام ئەمساڵ سوپاس بۆ خوا بە ئارامی و دوور لە توندو تیژی بەڕێوەچوو."

لەبارەی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی بۆ نەورۆزی دیاربەکر، سەفین دزەیی گوتی "پەیامەکەی سەرۆک بارزانی بۆ نەورۆزی دیاربەکر، پەیامی یەکڕیزی بوو بۆ خەڵکی کوردستان، ئاھەنگ و گردبوونەوە و کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان و کۆمەڵگەی کوردەواری لە دیاربەکر، لە پەیامەکەدا ڕوونیکردووەتەوە ئەگەر بارودۆخەکە وا بخوازێت کورد یەکڕیز بێت، شتێکی مەحاڵ نییە، پەیامەکەی سەرۆک بارزانی ڕوونە کە ئەمڕۆ ناوچەکە بە بارودۆخێکی ھەستیاردا تێپەڕ دەبێت، بۆیە دەرفەتێکی گرنگە بۆ کورد یەکڕیز و یەکدەنگ بێت، بۆ ئەوەی بتوانێت مافەکانی خۆی بەڕێگەی دیالۆگ و ئاشتی بچەسپێنێت."

لەبارەی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە یەکڕیزی کورد و پارێزگاریکردن لە کوردستانیانی ھەر چوار پارچەی کوردستان، سەفین دزەیی گوتی "دید و بۆچوونی سەرۆک بارزانی جێی سەرنج و بایەخ و ڕێزی سەرکردەکان بووە لەناوچەکە و ئاستی نێودەوڵەتی، باڵیۆزەکان زۆر جار کە نوێنەرایەتی وڵاتەکانیان دەکەن، بۆ ھەر بابەتێک کە لە ناوچەکە دەگوزەرێت، دێن بۆ ئەوەی لە نزیکەوە بیر و بۆچوونی سەرۆک بارزانی بزانن، جەنابیشیان کەسایەتییەکی خاوەن ئەزموون و پراگماتیکە.

پەیامەکەی سەرۆک بارزانی بۆ نەورۆزی دیاربەکر، بۆ یەکڕیزی لایەنە کوردییەکان بوو، ھاوکات پاڵپشتی نێودەوڵەتی بۆ ئەو پەیامە لەپێناو چارەسەری کێشەی کوردە بە ڕێگای ئاشتی، چونکە کەسایەتی و پێگەی سەرۆک بارزانی لای ھەموو لایەک ئاشکرایە، دەتوانێت کاریگەریی ھەبێت لە بەرەوپێشەوەبردنی ئەو پرۆسەیە کە بە شێوەیەکی دیراسەکراو پشتیوانی دەکات. پەیامی سەرۆک بارزانی کاریگەریی لەسەر لێکنزیکبوونەوەی کورد دەبێت."

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

مەخمووری بۆ KDP.info: پەیامەکەی سەرۆک بارزانی نەخشە ڕێگەی تێپەڕاندنی ئەم دۆخەیە

WEDNESDAY, 27 MAY 2026 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکی مێژووییدا بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان، کە ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیھانی کرد، پەیامێکی گرنگیشی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرد و ڕایگەیاند، ''پەیامم بۆ لایەن و ھێزە سیاسییەکانی کوردستان ئەوەیە، کە ھەموو لایەک بیر لە بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان بکەنەوە و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان لەسەرووی ئامانج و بەرژەوەندیی بەرتەسک دابنێن. داوا دەکەم لەدوای جەژنی پیرۆزی قوربان، لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم بە دڵسۆزی و ھەستی نیشتمانپەروەرانەوە بەیەکەوە کۆببنەوە، ئەو چەقبەستووییە سیاسییە چارەسەر بکەن و کۆتایی بەم دۆخە نالەبارە بھێنن.

 
پەیامی ھاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا ئەحمەد دەشتی

WEDNESDAY, 27 MAY 2026 21:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکدا هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا ئەحمەد دەشتی دەربڕی و وەک کەسایەتی، نووسەر، شاعیرێکی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان وەسفی کرد.

 
سەرۆکی یەکێتی زانایان بۆ KDP.info: جەژن واتە ئاشتبوونەوە و پاکبوونەوەی دڵ و دەروون

WEDNESDAY, 27 MAY 2026 19:05:00

ھەولێر-KDP.info- یەکێک لە ئامانجە ھەرە گەورەکانی جەژن لە ئاینی ئیسلامدا، پتەوکردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتییە لە ناو تاکی کۆمەڵگادا. جەژن واتە ئاشتبوونەوە و پاکبوونەوەی دڵ و دەروون، بۆیە گرنگە ھاووڵاتیانی کوردستان بە گشتی لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ یەکتر بکەنەوە و ئاشتی، تەبایی و پێکەوەژیان بەرقەرار بکەن." ئەمە پەیامی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینییە کە تێیدا داوا لە لایەنە سیاسییەکانیش دەکات جەژن بکەنە دەرفەتی تەبایی و پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەت.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو ئەحمەد دەشتی دەکات

WEDNESDAY, 27 MAY 2026 17:05:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری نووسەر و پێشمەرگەی دێرین، خوالێخۆشبوو (ئەحمەد دەشتی) دەکات و ھاوخەمی خۆیان بۆ کۆچی دوایی ئەو تێکۆشەرە ڕادەگەیەنێت.

 
سەرۆکی حکوومەت بۆ کۆچی دوایی ئەحمەد دەشتی هاوخەمیی خۆی ڕادەگەیەنێت

WEDNESDAY, 27 MAY 2026 14:05:22

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی نووسەر، شاعیر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، پرسە و سەرەخۆشیی ئاڕاستەی بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەیان دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact