Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 7 JUL 2026 04:18 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەرکەوتنی یانەی دھۆک بەسەر یانەی ئیتفاقی سعوودی پیرۆزباییەک ئاراستەی یانەکە دەکات و دەستخۆشی لە سەرۆک و وەرزشوانان و ھەوادارانی یانەی دھۆک دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٢ـی ئاداری ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) پیرۆزبایی لە یانەی دھۆک و وەرزشوانان و ھەوادارانی یانەکە کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی یانەکە بەسەر یانەی ئیتفاقی سعوودی لە چوارچێوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداوی عەرەبی.

سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی لە سەرۆک و تەواوی وەرزشوانان و ھاندەرانی یانەی دھۆک، ھاوکات ھیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتری بۆ خواستوون.

ئەمشەو، یاریی نێوان یانەی دهۆك و یانەی ئیتیفاقی سعوودی لە یاریگەی نێودەوڵەتیی دهۆك بەڕێوەچوو، كە تێیدا، یانەی دهۆك لەنێو یاریگە و هاندەرانی خۆی سەركەوتنێكی گرنگی تۆمار كرد و گەیشتە یاریی كۆتایی جامی یانەكانی كەنداو.




دوایین هەواڵەکان

پارکی هەوار دەکرێتە یەکێک لە خۆشترین پارکەکانی سنووری هەولێر

MONDAY, 06 JULY 2026 23:07:00

ھەولێر-KDP.info- بە فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پەرە بە ئاستی خزمەتگوزارییەکانی پارکی ھەوار لە بنەسڵاوە دەدرێت و دەکرێتە یەکێک لە خۆشترین پارکەکانی سنووری شاری ھەولێر.

 
وەزیری ناوخۆی هەرێم و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق هەماهەنگییە ئەمنییەکانیان تاوتوێ کرد

MONDAY, 06 JULY 2026 22:07:00

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٦، شاندێکی باڵای ئەمنیی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، لە شاری بەغداد لەگەڵ قاسم ئەلعەبوودی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق کۆبووەوە.

 
​هێمن هەورامی لە باڵەکایەتی: بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ بەڵگەی پێشکەوتنی بەردەوامی ڕێکخستنەکانمانە

MONDAY, 06 JULY 2026 21:07:00

باڵەکایەتی-KDP.info- ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی، سەردانی دەڤەری باڵەکایەتی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی حزبی و سەربازیی ناوچەکە کۆبووەوە. لە سەردانەکەشیدا ڕایگەیاند، کە بەدەستهینانی زۆرترین دەنگی ناوچەی باڵەکایەتی لە لایەن پارتیەوە وەک هێزی براوەی یەکەمی چەندین هەڵبژاردن لەم دەڤەرە گرنگەدا ئاماژەی بەرەوپێشچوونی ڕێکخستنەکانمانە لە ڕووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە.

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پارکێکی گەورە لە سۆران دروست دەکرێت

MONDAY, 06 JULY 2026 21:07:00

سۆران-KDP.info- بەمەبەستی بایەخدان بە زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی، لەسەر ڕاسپاردەی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پارکێکی گەورە لە سنووری شارەوانیی سۆران دروست دەکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش وەزیری شارەوانی و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران سەردانی پێگەی پڕۆژەکەیان کرد.

 
دەیان پڕۆژەی ستراتیجیی بۆ مسۆگەركردنی ئاسایشی ئاو لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراون

MONDAY, 06 JULY 2026 17:07:14

ھەولێر-KDP. info-  حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی، بۆ دابینکردنی ئاوی خاوێن و بنبڕکردنی کێشەی کەمئاوی، زنجیرەیەک پڕۆژەی ستراتیجی و گەورەی لە سەرتاسەری هەرێم خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact