Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 8 OCT 2026 17:45 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بێشکچی، لەبارەی كۆمەڵێ پرسی نوێ و ڕۆڵی سەرۆك بارزانی بۆ KDP ده‌دوێت
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- ئیسماعیل بێشكچی، نووسەر و بیرمەندی گەورەی تورک، كە ساڵانێكی تەمەنی بۆ دۆزی كورد تەرخان كردووە و لەو پێناوەشدا چەندان جار گیراوە، هەمیشە لێدوان و پێشبینییەكانی لەلایەن سەركردە و چاودێرانی كورد و توركەوە بە هەند وەردەگیرێت و گوێش بۆ پێشنیازەكانی دەگیرێت. ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی كوردستان، بە پێویستی زانی لەبارەی كۆمەڵێ پرسی نوێ له‌باره‌ی كورد و ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لەم قۆناغە نوێیەدا، گفتوگۆی لەگەڵ بكات.

بێشكچی پێی وایە، گۆڕانكاریی ڕیشەیی بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕوو دەدات و لەم قۆناغە نوێیەشدا كورد ڕۆڵی گرنگ و بنچینەیی دەبێت، مانگی پێشووش لە كۆنگرەیەكدا لە شاری هەولێر لەمەڕ ئەو بابەتە دوا و كە سیاسەتمەداران و ڕۆژنامەنووسانی جۆراوجۆر بەشدار بوون، تێیدا باسی لەوە كردبوو كە ‎بانگەوازی دانانی چەک و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، کاریگەرییەکی ئەرێنی دروست دەكات.

لە بارەی سەردانی شاندی دەم پارتی بۆ لای سەرۆك بارزانی و پێشتریش سەردانی مەزڵووم عەبدی، بێشكچی دەڵێت، "دەبێت مرۆڤ ئەمە وەک هەوڵدان بۆ ئاشتی هەڵبسەنگێنێت. دیالۆگ لەنێوان کوردان هەر چەند زیاتر بێت، بۆ یەکێتیی نەتەوەیی باشە، بەڵام دەبێت ئەم دانوستاندنە لەسەر بنەمایەکی دروست پێک بێت. هەروەها نامەكەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەكەكە بۆ سەرۆك بارزانی بە ئەرێنی وەسف دەكات و دەڵێت، گرنگە کە سەرکردە کوردەکان یەکتری ئاگادار بکەنەوە لەسەر چارەسەری پرسی کورد و کوردستان. لەبەر ئەوەی ناوەڕۆکی نامەکەم نەبینیوە، ناتوانم لێدوانی تایبەت بدەم. پشتگیری سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی گرنگە. هه‌روه‌ها هەوڵەکانی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ پاراستنی ئاسایش و دەستکەوتەکانی ڕۆژئاڤای کوردستان شایانی پێزانینن. بەرامبەر ئەم هەڵوێستەی بارزانی، پەکەکە و دەم پارتی دەبێت بە دڵسۆزی و ڕاستگۆیی و فیداپەرستی هەڵسوکەوت بکەن، نەک بە بەرژەوەندی.

ئەو بیرمەندە توركە، بە گرنگییەوە باسی ڕۆڵی سەرۆك بارزانی دەكات، چونكە لەسەر ئاستی جیهان و لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکاندا خاوەنی ڕێز و گرنگییەکی زۆرە و دەڵێت، "هەڵوێستی نیشتمانیی سەرۆك بارزانی، خاوەنی شکۆیەکی گەورەیە و ناوباگی گەلی کورد بەرز دەکاتەوە لەلای گەلانی جیهان. پشتگیریی سیاسی، دیپلۆماسی و دارایی سەرۆک مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حكوومەت مەسروور بارزانی بۆ ڕۆژئاڤای کوردستان، بایەخێکی گەورەی هەیە بۆ یەکگرتوویی نیشتمانیی کوردان. هەروەها پاراستنی مافەکانی ڕۆژئاڤای کوردستان لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیاندا، دەسکەوتێکی گرنگی مێژوویی بووە بۆ یەکگرتوویی نیشتمانی و هۆشیاری نەتەوەیی.

هەر لە بارەی ڕۆڵی سەرۆك بارزانییەوە، بێشكچی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە دەبێت سەرۆک مەسعود بارزانی سەرکردایەتیی نیشتمانیی کوردان لە ھەر چوار پارچەدا بکات،  چونكه‌ گونجاوترین کەسە بۆ ئەم ئەرکە و دەبێت بەرژەوەندییە ناوچەییەکان لەبەرچاو بگرێت، بەڵام بەرژەوەندییە گشتییەکانی کوردستان پێش ھەموو شتێک دابنێت. لەبەر ئەمە، سەرۆک مەسعود بارزانی دەبێت ھەوڵی دیپلۆماسیی خۆی چڕ بکاتەوە، ھەم لەسەر لایه‌نه‌ كوردییه‌كان و ھەم لەسەر دەوڵەتی تورکیا، بۆ پاراستنی دۆخی ھەنووکەیی ڕۆژئاڤای کوردستان.

 

کاروان باعەدری




دوایین هەواڵەکان

د. ناڤسەر نووری بۆ KDP.info: مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 15:10:09

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: "بەپێی لێکتێگەیشتنی هەردوولا، بڕیارە مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت و لە ئێستاشدا خەریکی ئامادەکردنی لیستەکانین."

 
هۆشیار زێباری و ڕێبەر ئەحمەد تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:37

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی ڕادەگەیەنێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:01

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی کرد بۆ کۆچی دوایی مامی (سەید جەوزی سەید سابر کاکەیی)، برای کەسایەتیی دیاری ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو فەلەکەدین کاکەیی، و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ڕاگەیاند.

 
​حەج و عومرەی هەرێم دوا مۆڵەتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی 2027 دیاریکرد

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:29

هەولێر-KDP.info- ​بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.

 
ئەتروشی بۆ KDP.info: ڕێگە نادەین ڕەشنووسی بودجە بە زیانی مافەکانی گەلی کوردستان تێپەڕێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 11:10:00

​بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات لە ڕەشنووسی یاسای بودجەدا چەندین خاڵی نەرێنی و سزای نادادپەروەرانە بەرامبەر ھەرێمی کوردستان جێگیر کراون، جەختیش دەکاتەوە کە وەک فراکسیۆنە کوردییەکان لە ھەوڵی بەردەوامدان بۆ دروستکردنی ھەڵوێستێکی یەکگرتوو بە مەبەستی داکۆکیکردن لە شایستە داراییەکانی کوردستان.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact