Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 26 SEP 2026 00:16 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کەسوکارى پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر لە کرێى خوێندن دەبەخشرێن
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، ھاوسەر و منداڵی پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر، لە کرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران دەبەخشرێن.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی شوباتی ٢٠٢٥، وەزارەتی خوێندنی باڵا، بە نووسراوی ژمارەی (٢٨٨٩) بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی کەسوکاری پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر دەرکرد و گشتاندنی پێکرد بۆ سەرجەم زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان.

لە نووسراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا ھاتووە، پاڵپشت بە ماددەی حەوتەم، خاڵی چوارەم لە یاسای خانەنشینی کەمئەندامانی پێشمەرگە ژمارە (٣٤)ی ساڵی ٢٠٠٧، تایبەت بە مافی فێرکردنی بە خۆڕایی بۆ ھاوسەر و منداڵی پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر، ئەم بڕیارە دەرکراوە.

ھەر بە پێی نووسراوەکە، لێخۆشبوون لە کرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران بۆ ئەو قوتابییانەی کە کەسوکاری پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەرن دەکرێت، بە مەرجێک بەڵگەنامەی پێویست بۆ ئەم مەبەستە پێشکەش بکەن.




دوایین هەواڵەکان

ڕیفراندۆم لوتکەی سەروەری بڕیارێکی بوێرانە لە زەمەنێکی مێژووییدا!

FRIDAY, 25 SEPTEMBER 2026 22:09:50

شیلان محەمەد زەنگەنە

 
سەرۆک بارزانی، ڕابەری ڕاستکردنەوەی مێژوو

FRIDAY, 25 SEPTEMBER 2026 19:09:25

د. سالار عوسمان

 
ژیان لە پەراوێزی پەراوێزەکان

FRIDAY, 25 SEPTEMBER 2026 18:09:00

زکری مووسا

 
بەرپرسی لقی ٦ی ئەورووپا بۆ KDP.info: ڕیفراندۆم نەخشەڕێگە و وانەیەکی گەورەیە بۆ داھاتوو

FRIDAY, 25 SEPTEMBER 2026 18:09:00

ئەورووپا-KDP.info- بەرپرسی لقی ٦ی ئەورووپای پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی کوردستان بەرھەمی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و قوربانیدانی گەلەکەمان بوو، ھاوکات جەخت دەکاتەوە کە ڕەوەندی کوردستانی لە تاراوگە ھەمیشە وەک باڵیۆزی ئازادی و سەنگەرێکی بەھێزی بەرگری لە دۆزی ڕەوای کوردستان لە ئەورووپا دەمێنێتەوە.

 
ڕیفراندۆم باڵاترین بەڵگەی دیموکراتیی گەلی کوردستان بۆ سەربەخۆیی

FRIDAY, 25 SEPTEMBER 2026 17:09:00

زاگرۆس فەتاح

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact