Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 3 OCT 2026 01:43 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"لە دھۆک زیاتر لە چوار ھەزار و ٦٠٠ خانووی زێدەڕۆ تاپۆ دەکرێن"
| KDP.info


دھۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی شارەوانی دھۆک رایگەیاند، "بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ٤ھەزار و ٦٠٠خانووی زێدەڕۆ لە پارێزگای دھۆک تاپۆ دەکرێن کە ماوەیەک پێش ئێستا بڕیاری تاپۆکردنیان لە لایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەرچووە."

ئیسماعیل مستەفا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی شارەوانی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "ئەو کەسانەی خانووی زێدەڕۆیان ھەبوو و مامەڵەیان بۆ تاپۆکردن پێشکەش کردبوو و لە ٩/٩/٢٠٢٤ ڕاگیرابوون، ئێستا جارێکی دیکە لە ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی شارەوانی ڕەزامەندی دراوە ئەو مامەڵانەی پێشکەش کراون بەڕێوە ببردرێن و خانووەکانیان تاپۆ بکرێن، ٧٩٨ مامەڵە تەواو بوونە، ئەوانەی دیکەش کاریان لەسەر دەکرێت بۆ ئەوەی تەواوبکرێن و خانووەکانیان تاپۆبکرێن، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو بڕیارەی لەبەرژوەندی خەڵکی پارێزگای دھۆک داوە."

ئیسماعیل مستەفا گوتیشی "ئەو خانووانە سەرجەمیان زیادەڕۆن، پێویستە شوێنەکەیان نەکەوتبێتە شوێنە خزمەتگوزارییەکانی وەکو پاڕک، باخچە و نەخۆشخانە، تەنیا ئەوانە تاپۆ دەکرێن لە بنەڕتدا شوێنەکەیان بۆ ھیچ نەخشەیەک دیاری نەکرابێت، ئەمەش تەنیا بۆ ئەوانەیە کە مامەڵەیان لە ساڵی ڕابردوو پێشکەش کردووە، ئەوانەی ئێستا مامەڵە پێشکەش دەکەن لێیان وەرناگیرێت.
ئێستا ٣ھەزار و ٥٠٤ خانوو لەشارەوانی ڕۆژھەڵات و ھەزار و ١٠٠ خانووش لە شارەوانی ڕۆژئاوا تاپۆ دەکرێن."

بڵند ئیبراھیم
 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی سەندیکا لە ڕێگەی KDP.infoوە دیدگای نوێی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان دەخاتەڕوو

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 16:10:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەنجامدانی کۆنگرەی سەندیکا، دەستیان بە جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری خۆیان کردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕیفۆرم، مۆدێرنکردنی بەڕێوەبردن، ڕەخساندنی ھەلی کار و پەرەپێدانی کەرتە نوێییەکانی ئەندازیاری لە ھەرێمی کوردستان.

 
مامۆستایانی ئایینی بۆ KDP.info: زانایانی گەورەی كورد ژینگەدۆست بوون.. پاراستنی ژینگە ئەرکی هەموومانە

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 10:10:57

سلێمانی-KDP.info- لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، بە گرنگییەکی زۆرەوە باس لە پاراستنی ژینگە و پەرەپێدانی سروشت کراوە. مامۆستایانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە کە زیاننەگەیاندن بە دارستانەکان، ئاژەڵان و باڵندە کێوییەکان ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکە، هاوکات پابەندبوون بە ڕێنمایی و یاساکانی حکوومەت لەم بوارەدا، هاوتای جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پەروەردگارە.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا: ھێزی عێراق لە لۆژیکی دەوڵەت و دەستووردایە

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 23:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە بەغدا بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کۆتاییھاتنی ئەرکی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کرد کە بە ئامادەبوونی بەڕێز عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی باڵا و نوێنەرانی نێودەوڵەتی بەڕێوە چوو.

 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسی کونسوڵی گشتیی ڕووسیا دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 21:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ماکسیم ڕوبین کرد.

 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 19:10:33

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی پێنجشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەرێز خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact