Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 8 FEB 2026 10:41 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئیدریسی ئازیز سڵاو له ‌گیانت
| KDP.info


فازڵ میرانی

هەرکات ساڵیادی کۆچی دواییت هاته‌وه‌، ئەو دیمەنە ئازاربەخشانەی كه‌ دیمان دێته‌وه‌ به‌رچاومان، كه‌ جگە لە باوەڕبوون بە قه‌زا و قه‌ده‌ری خودا و بڕوابوون به‌ گەلەکەمان و حزبەکەمان بۆ وه‌فاداری بۆ ئەمانەتەکە، له‌ ئازارەكه‌مان كه‌م ناكاته‌وه‌.

ئێمە شتێك كه‌ خودا پێی ڕازی نه‌بێت ناڵێین و ڕازین به‌قه‌زا و قه‌ده‌ری خودا و به‌وه‌ی كه تۆ ‌یه‌ك له ‌به‌نده‌كانی و له‌ به‌هه‌شتی فراوانی دایت.

هەوڵ و ماندووبوونتان به‌فیڕۆنه‌چوو، هەر هەوڵێکتان لە کارەکانتان لە ناو حزبدا لە ماوەی ژیانی مستەفا بارزانی باوکتان و دوای وه‌فاتی ئه‌ویش، و هەر سەختییەکیش کە لە پێناو گەلەکەتدا زاڵ بوویت به‌سه‌ریدا له‌ ناوخۆ و ناوچه‌كه‌دا و لە نێو هاوکێشە ئاڵۆزەکاندا، و هەر قوربانییەک کە لە هێزی دڵتی بردووه‌ تا له‌ لێدان كه‌وت، هەموو ئەوانە به‌ریان گرت و بوونه‌ هێز و گەشە و هاندان و، بوونه‌ پاڵنه‌ر بۆ بزووتنەوەکەمان بۆ هەنگاونان بەرەو خەونەکەت، کە کوردستانێکی ئازاد و پڕ‌شكۆ بوو.

سێ دەیە و چەند ساڵێک تێپەڕیوە و ئاسه‌‌واره‌كانت هێشتا زیندوون و ڕۆحی تۆیان تێدایه‌ و ، هزره‌ ناوازەكه‌ت و خۆشه‌ویستیت بۆ كه‌سانی ده‌وروبه‌رت و دڵسۆزیت بۆ به‌ڵێنه‌كه‌ت كه ‌به‌ باوکت و براکەت و گه‌له‌كه‌ت و ، حزبه‌كه‌ت دابوو ، ده‌یانجوڵێنێت.

تائێستاش ئافره‌ت و پیاوان به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانی تۆیان وه‌كو باوكێك ‌له‌ كاتی شەڕ و په‌ناهه‌نده‌ییدا لەیاد ماوه‌ و  تائێستاش وێنەی تۆ به‌ زەردەخەنەوه‌ كه‌ سەختی و ناخۆشییه‌كانیانی له‌بیرده‌بردنه‌وه‌، هه‌ر له‌یاد و بیر و هۆشدا ماوه‌.

ڕه‌شه‌بای سیاسه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان كه‌ به‌ڕووی گه‌له‌كه‌ماندا هه‌ڵیكرد نه‌یتوانی ڕووناكی وشه‌ ڕاسته‌كانتان وا لێبكات كه‌ نه‌گەنە ئه‌وپه‌ڕی سنوورەکانی خۆیان لە قەناعەت پێکردنی زۆران به‌ به‌رده‌وامیدان به‌ خۆڕاگری.

مینبه‌ره‌كانی قسەکردن هه‌رده‌م تۆ و وشه‌ بوێر و ڕاستگۆكانتیان له‌یاده‌، هەموو وشەیەک لە شوێنی خۆی و بۆ مەبەستی خۆی و ، گه‌وره‌ بڕیاربه‌ده‌ستان هه‌تا ئه‌وانه‌ش كه‌ دژت بوون تۆیان بیردێته‌وه‌ کە تۆ ڕاستگۆ و بوێر بوویت.

بێگومان  مێژوو بوارێكی فراوانتر و لاپەڕەی درێژتر بۆ تۆمارکردنی خه‌باته‌كه‌ت كه‌ لە منداڵییەکی تێکەڵاو بە هۆشیارییەكی پێشوه‌خته‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و درێژده‌بێته‌وه‌ بۆ دەستکەوتە گەورەکان لە تافی لاویدا تا دەگاتە وه‌غه‌ركردنێكی زۆر زوو و ئازاربه‌خش كە ناخۆشی و ئازاره‌كانی ئێمەی زێده‌تر كرد، لە كاتێكدا کە گۆڕەپانەکانی کاركردن بەرگەی نەبوونی تۆیان نەدەگرت.

ئازیزمان ئیدریسی كۆچكردوو:

سڵاو لە ڕۆحی پاکت کە له ‌به‌خشه‌نده‌ییدا هه‌موو شتێكی پێشكه‌ش كرد و لە نێو گەلەکەت و خاکەکەتدا توایه‌وە و تێکەڵ بە خەندەقه‌كان و قەڵەم و دواڕۆژی دروست كرد.

سڵاو لە یادت بێت هه‌رچه‌نده‌ كه ‌تۆ هه‌رده‌م له‌یادیت و به‌زیندوویی مایته‌وه‌، تۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه ‌یادت ده‌كه‌ینه‌وه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌ هەرگیز هه‌ر زیندوو بیت.

سەبارەت بەوانه‌ش كه‌ باوەڕیان بەوه‌ هەبووە کە تۆ باوەڕت پێی بوو، ئەوانە هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بەڵێنه‌ن كه‌ بە باوکت و تۆیان دابوو، بەردەوامین لە هەنگاونانی به‌رده‌وام لەسەر ئەو ڕێبازەی کە ئێوه‌ سه‌رقافڵه‌كه‌‌ین، سەبارەت بەوانەش كه‌ دژایه‌تیی بیروباوه‌ڕه‌كه‌ت ده‌كه‌ن و هەوڵ دەدەن ئێستا و داهاتوو بە چاوی خراپەکاریی ڕابردوو دروست بكه‌ن، ئەوانیش نەوەستاون، کار و نەزانییان به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام ئێمە بەردەوامین لە جۆشدانی عەقڵەکان بە پاکی و بێگه‌ردی و قسه ‌ڕوون و كرداره‌‌كانی تۆ و باوکت، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ وه‌ك به‌ربه‌ستێكی به‌هێز به‌ڕووی ئەو پڕۆژە تێکدەرانە بوه‌ستینه‌وه‌ کە ده‌یانه‌وێت مافی نه‌ته‌وه‌كه‌مان نه‌ده‌ن.

دروود له‌ گیانی پاكت، خۆشه‌ویستی دڵان، كاك ئیدریس، ئەی شەهیدی کوردستان و مرۆڤایەتی.

 

* به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵا عەلی دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی عەبدوڵڵا عەلی کرد بۆ کۆچی دوایی براکەی.

 
بە دیپلۆماسییەتی مەسروور بارزانی، ھەرێمی کوردستان جێگەی سەرنجی ناوچەکە و جیھانە

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەشداریکردنی ھەرێم لە لوتکەی جیھانیی حکوومەتەکان گرنگییەکی ستراتیژیی ھەیە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەزموونی سەرکەوتووی ھەرێمی کوردستان لە چاکسازی و گەشەپێدان، سەرنجی وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت کەنداوی ڕاکێشاوە.

 
سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە نووری عوسمان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 20:02:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی نووری عوسمان دەکات بۆ کۆچی دوایی دایکی و ھیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشت شاد بکات.

 

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 18:02:10

ھەولێر KDP. info- رۆژی شەممە 7ی شوباتی 2026، بەبۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

عەبدولڕەحمان سدیق باسی دەسکەوتەکانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم لە لووتکەی جیھانیی حکوومەتەکان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 16:02:59

ھەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری بواری ژینگە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، باسی بەشێک لە دەسکەوتانەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەشداریکردنی لە لووتکەی جیھانی حکوومەتەکان لە ئیمارات دەکات و دەڵێت "ھەرێمی کوردستان ھەمیشە بەشێک بووە لە سەقامگیریی ناوچەکە لە ڕابردوو و ئێستا و لە داھاتووشدا  ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە داڕشتنی دیدگای ھاوبەش بەرەو گەشەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی لەگەڵ ھەمووان."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact