٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەردار حاجی حوسێن کانی پانکەیی) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (سەردار حاجی حوسێن کانی پانکەیی)، پرسەنامەیەک ئاراستەی ھەڤاڵی بەڕێز (سۆران حاجی حوسێن) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.

بۆ ھەڤاڵی بەڕێز (سۆران حاجی حوسێن)

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی برای بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (سەردار حاجی حوسێن کانی پانکەیی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، ھاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

 ۱۲ی کانوونی دووەمی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار