Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 3 SEP 2026 13:00 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"چەند وەزیرێک بۆ گەیاندنی پەیامەکانی ھەرێمی کوردستان بە حکوومەتی فیدڕاڵ راسپێردران "
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ، چەند وەزیرێک ڕاسپێردران بۆ ئەوەی داواکاریی و پەیامەکانی هەرێمی کوردستان بگەیەننە حکوومەتی فیدراڵ.

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا لەلایەن وەزیری دارایی و وەزیری سامانە سروشتییەکان پەنجە خرایە سەر هەموو وردەکارییەکان و گرفتەکان، هەروەها سەرجەم وەزیرەکانی دیکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کێشە و گرفتەکانیان لە بارەی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان خستەڕوو، کە تاوەکوو ئێستا حکوومەتی فیدراڵ پێیانی نەداوە.
گوتیشی: "هاوکات باسی ئەوەش کراوە کە ئەرکی هەرێمی کوردستان بەرانبەر بە حکوومەتی عێراق چییە؟ چەند لە ئەرکەکانمان جێبەجێ کردووە و چەندیشیمان جێبەجێ نەکردووە."
گوتەبێژی حکوومەت ڕاشیگەیاند "سەرۆک وەزیران و جێگرەکەی، داوایان لە وەزیرەکان و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا کرد بە یەکەوە پەنجە بخەنە سەر وردەکارییەکان، ئەگەر ڕەخنەیەک یان کەموکوڕییەک هەیە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوە پرۆژە و پێشنیازیان لەم بارەوە بخەنە ڕوو.
کۆبوونەوەکە زیاتر لە چوار کاتژمێری خایاند و بڕیاریشی تێد درا، بۆ ئەمەش چەند وەزیرێک کە نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، ڕاسپێردران لە بەغدا پەیامەکانی هەرێمی کوردستان بگەیەننە حکوومەتی عێراق، ڕوونی بکەنەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم ساڵ دا ئەم داواکارییانەی هەیە:
یەکەم: دەبێت زامنی مووچەی ئەم ساڵ (2025)ی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان بکرێت و بە هیچ شێوەیەک دوا کەوتن یان گرفت دروست نەکرێت، وەک ئەوەی لە خشتەی بودجەی دیاری کراوە بنێردرێت، جگە لەمە هیچ مشتومڕێکی دیکە لەسەر پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ناکەین.
دووەم: لەو هەموارەی لە بودجەی گشتی دەکرێت، لەو ماددانەی پەیوەندیان بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە، دەبێت هەرێمی کوردستان قسەی خۆی هەبێت بۆ ئەوەی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت.




دوایین هەواڵەکان

تۆمارکردنی خانووبەرە بۆ KDP.info: زیاتر لە ٨٠ ھەزار کارت کراونەتە سەنەد و تاپۆکردنی زەویش خێرا دەکرێت

THURSDAY, 03 SEPTEMBER 2026 12:09:00

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پڕۆسەی تاپۆکردنی زەویی فەرمانبەران بەستراوەتەوە بە تەواوبوونی ڕێکارەکانی ئیفرازکردن لە وەزارەتی شارەوانی، جەختیش دەکاتەوە بە گەیشتنی مامەڵەکان بۆ فەرمانگەکانی تاپۆ، بەخێرایی دەکرێن بە سەنەد.

 
قایمقامی شێخان بۆ KDP.info: بەم نزیکانە پڕۆژەی ئاوی قەزای شێخان دەست پێ دەکات

THURSDAY, 03 SEPTEMBER 2026 10:09:00

شێخان-KDP.info- قایمقامی قەزای شێخان ڕایگەیاند، بەمەبەستی چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەی کەمئاوی لە سنووری قەزای شێخان، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە پڕۆژەیەکی ستراتیژیی ئاو جێبەجێ بکات.

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی وەرزشوانی دێرین (تاھیر سابیر خۆشناو) دەکات

WEDNESDAY, 02 SEPTEMBER 2026 22:09:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی وەرزشوانی دێرین تاھیر سابیر خۆشناو پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو دەکات.

 

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی تاهیر سابیر دەکات

WEDNESDAY, 02 SEPTEMBER 2026 22:09:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەھۆی کۆچی دوایی یاریزانی دێرین تاھیر سابیر سەرۆکی پێشووی یانەی وەرزشی ھەولێر پەیامێکی ھاوخەمیی بڵاوکردووە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و ماڵباتی کۆچکردوو تاھیر سابیر دەکات.

 
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە (ئاشتی کۆچەر) دەکات

WEDNESDAY, 02 SEPTEMBER 2026 21:09:02

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی دایکی (ئاشتی کۆچەر) پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو دەکات.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact