Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 11 MAY 2026 08:43 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەبەرھێنانی دھۆک بۆ KDP: یەک ملیۆن داری زەیتوون و فستەق دەچێنین
| KDP.info


دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی دھۆک دەڵێت، ئەمساڵ لە دوو قەزای پارێزگای دھۆک دوو ناوچەی پیشەسازی دروست دەکرێن و بڕیارە یەک ملیۆن داری زەیتوون و فستەقیش بچێنن، ئەو پڕۆژەیەش کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

دکتۆر ھەڤاڵ سدیق، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی دھۆک، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "بڕیارە بۆ ئەمساڵ لە قەزای بەردەڕەش ناوچەیەکی پیشەسازیی گەورە بنیات بنرێت بۆ ئەوەی کارگەی لەسەر دروست بکرێت، کە لەسەر ڕووبەری نزیکەی ٨٠٠ دۆنم زەوی دروست دەکرێت، هاوکات ئەوەی ئێمە دەیکەین ناوچەکە ئامادە بکەین و ھەموو خزمەتگوزارییەکی بۆ دابین بکەین، هەروەها ئەوەی بیەوێت کارگە دروست بکات ھەموو ھاوکارییەکی دەکرێت، بۆیە ئێستا لە قۆناغی کوژاندنەوەی زەوی و ڕێکارەکانداین تەواو بێت دەست بە دروستکردنی دەکرێت و لە ئاکرێش پیشەسازی ئۆتۆمبێل دروست دەکرێت، کە ئەویش گەورە دەبێت ھاوشێوەی ئەوەی دھۆک.

دکتۆر ھەڤاڵ باس لەوەش دەکات، "ھەر ئەمساڵ دەست بە چاندنی یەک ملیۆن داری زەیتوون و فستەق لە سەرتاسەری دھۆک کراوە، لە ئاکرێ لەسەر ڕووبەری ١٩٥ دۆنم دەست بە چاندنی دار کراوە و بە چوار قۆناغ یەک ملیۆن داری زەیتوون و فستەق دەچێنین و ئامانجیش لێی زیادکردنی بەرھەمی ناوخۆ و سەوزاییە لە پارێزگای دھۆک بە گشتی، چونکە ھەر دارێک بچێندرێت، قازانجی زۆرە و ئێمەش ھەوڵ دەدەین زۆرترین دار بچێنین.

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی دیوان پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا کرد

SUNDAY, 10 MAY 2026 15:05:06

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/5/10 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئالبرێشت فۆن ڤیتكه،‌ كونسوڵى گشتیی ئه‌ڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، کرد.

 

د. کەنار بۆ KDP.info: پلانی حكوومەت ڕۆڵی باڵای لە دەوڵەمەندکردنەوەی ئاوی ژێرزەوی هەیە

SUNDAY, 10 MAY 2026 12:05:44

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ، بەهۆی ستراتیژییەتی دروستی حکوومەت و بارانبارینی زۆری ئەمساڵەوە، ڕەوشی ئاو لە هەرێم گۆڕانکاریی ئەرێنی بەسەردا هاتووە و ئاستی ئاوی ژێرزەوی زیادی کردووە.

 
پارێزگاری هەولێر وردەكاری قۆناغی دووەمی پشتێنەی سەوزایی بۆ KDP.info دەخاتەڕوو

SUNDAY, 10 MAY 2026 11:05:55

ھەولێر-KDP.info- ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند کە ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی ستراتیژیی پشتێنەی سەوزایی هەولێر تەواو کراون. ئەم پڕۆژەیە کە بە فەرمانی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت، ئامانجی پاراستنی ژینگە و گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵییە لە دەوروبەری پایتەخت.

 
سەفین دزەیی بۆ KDP.info ڕەهەندە گرنگەکانی سەردانەکەی مەسروور بارزانی بۆ تورکیا باس دەکات

SUNDAY, 10 MAY 2026 10:05:54

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەهەندە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکانی سەردانە سەرکەوتووەکەی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ تورکیا ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەکان وەرچەرخانێکی گرنگ بوون لە پەیوەندییەکانی هەردوولادا.

 
سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە

SATURDAY, 09 MAY 2026 19:05:44

ئیستانبوڵ-KDP. info-  ئەمڕۆ شەممە 5/9 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری ئیستانبوڵ، لەگەڵ یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا کۆبووەوە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact