٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جێگری باڵیۆزی ئیتالیا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/9، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کیارا فرانچینی، جێگری باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و بازرگانی، هەروەها دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، جەخت لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار