Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 18 SEP 2026 11:44 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"زانیاری لەبارەی تەمەنی خانەنشینی و ھاوتاکردنی مووچەیان"
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- گوتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی ھەرێمی کوردستان گوتی "لیژنەیەکی ھاوبەش کار لەسەر یەکلاییکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی دەکات کە پێویستە لە عێڕاق و ھەرێمی کوردستان یەک تەمەن خانەنشین بکرێن، چونکە ئێستا لە  ھەرێم لە ٦٣ساڵی خانەنشین دەکرێن و لە عێڕاقیش لە ٦٠ ساڵی، بۆیە ئەوە یەکلایی دەکرێتەوە، ئەوانەی تا ئێستاش مووچەیان ھاوتا نەبووە پێویستە لە مانگی یەک مووچەیان بە ھاوتاکراوی وەربگرن".

سادق عوسمان "گوتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "لیژنەیەکی ھاوبەش لە نێوان ھەرێمی کوردستان و عێڕاق پێکھاتووە و کار لەسەر ھاوتاکردنی مووچەی خانەنشینیی ھەرێم لەگەڵ بەغدا دەکات، ئەو لیژنەیە ھێشتا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی لەبارەی تەمەنی خانەنشینی، لە ھەرێمی کوردستان داوا لە ھەموو بەڕێوبەرایەتییەکانی خانەنشینی کراوە ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنیان بۆتە ٦٠ ساڵ فایلیان بۆ ئامادە بکەن، چونکە لە بەغدا لە ٦٠ ساڵی خانەنشین دەکرێن.
ئێستا گفتوگۆ دەکرێت بۆ ئەوەی یان لە عێڕاق بکرێتە ٦٣ساڵ یانیش لە ھەرێم تەمەنی خانەنشینی بکرێتە ٦٠ ساڵ، بەڵام ئەگەر بە ٦٠ ساڵی خەڵک خانەنشین بێت دەبێ لە یەک کاتدا چوار قۆناغی تەمەن خانەنشین بکرێن، ئەوانیش ٦٠ ساڵی، ٦١ ساڵی، ٦٢ساڵ و ٦٣ساڵین،  ئەوەش دەبێتە ھۆی ئەوەی کەسانێکی زۆری خاوەن ئەزموون و بڕوانامە ناچار بن خانەنشین بن کە پێویستن، جگە لەوە دەبێ پاداشتی خانەشنینیشان پێ بدرێت، ئەویش دەکاتە پارەیەکی زۆر، بۆیە ئێستا خەریکی گفتوگۆن".
سادق عوسمان باسی لەوەش کرد "ھاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی ھەرێم لەگەڵ بەغدا، ئەوانەی دوای ٢٠١٤ خانەنشین بوون مووچەیان ھاوتا کراوە، ئەوانەی پێش ئەو وادەیە خانەنشین بوون ماون، بۆیە بڕیارە لە مانگی یەکی ئەمساڵ  مووچەی ئەوانیش ھاوتا بکرێت، ئەوانەی ماون ژمارەیان کەمترە، بۆیە ئەوانەی مووچەیان لە ٥٠٠ھەزار کەمتر بوو، کۆن و نوێ، هەموویان مووچەیان بۆتە ٥٠٠ھەزار دینار، بەڵام ئەوانەی پێش ٢٠١٤خانەنشین بوون، ماوە بڕوانامەیان بۆ ھەژمار بکرێت و ١٠٠ھەزار دیناری بژێوی ژیانیشیان بو زیاد بکرێت، چونکە ئێستا ھەموو خانەنشینێک بەلایەنی کەمەوە ٦٠٠ھەزار دینار وەردەگرێت".

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

شێرکاوەیی بۆ KDP.info: گوتاری ئەمڕۆی هەینی تەرخان دەکرێت بۆ پرۆسەی خوێندن و پەروەردە

FRIDAY, 18 SEPTEMBER 2026 11:09:55

هەولێر-KDP.info- ئەندامێکی بۆردی باڵای گوتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕاگەیاند، بە بۆنەی نزیکبوونەوەی وەرزی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان، ناوەڕۆکی گوتاری ئەمڕۆی مامۆستایانی ئایینی لە سەرتاسەری هەرێم، تەرخان دەکرێت بۆ گرنگیی پرۆسەی پەروەردە و خوێندن، لەگەڵ تیشکخستنە سەر ڕۆڵی مامۆستایان، دایکوباوک و قوتابیان.

 
مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حەجی پیرموس بێتکاری) دەکات

FRIDAY, 18 SEPTEMBER 2026 11:09:34

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتیی تێکۆشەر و پێشمەرگەی شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان (حەجی پیرموس بێتکاری)، بروسکەیەکی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد.

 
نەخۆشخانەی ڕزگاری: سەردانیکردنی نەخۆش و هەبوونی هاوەڵی زیادە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە

FRIDAY, 18 SEPTEMBER 2026 11:09:56

هەولێر-KDP.info- نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕزگاری لە هەولێر، لە ئاگادارییەکی فەرمیدا هۆشداریی تووند دەداتە هاووڵاتییان لە دروستکردنی قەرەباڵغیی نەپێویست و ڕایدەگەیەنێت کە سەردانیکردنی نەخۆش و هێنانی هاوەڵی زیادە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

 
​د. ھێمن ھەورامی سوپاسی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی و بەشداربووانی پرسەی دایکی دەکات

FRIDAY, 18 SEPTEMBER 2026 00:09:00

هەولێر-KDP.info- لە پەیامێکدا، د. ھێمن ھەورامی بەناوی خۆیی و تەواوی خانەوادەکەیەوە، سوپاسی سەرۆک بارزانی، سەرۆکی ھەرێم، سەرۆکی حکوومەت، سەرکردایەتی سیاسی و حزبی، بەرپرسان، لایەنە ئایینی و سیاسییەکان و سەرجەم ئەو کەسایەتی و بەڕێزانە دەکات کە لە کۆچی دوایی دایکی ئازیزیاندا (شەوبۆ عبداللە حمەامین ھەورامی) بەشداری پرسە و سەرەخۆشییان کردوون و لە خەمیان کەمکردوونەتەوە.

مەسروور بارزانی و موحسین مەندەلاوی دۆخی گشتیی عێراقیان تاوتوێ کرد

THURSDAY, 17 SEPTEMBER 2026 22:09:00

دھۆک-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە دھۆک پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی و شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد؛ لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی وڵات تاوتوێ کرا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact