Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 3 OCT 2026 01:44 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"ئەم ھەفتەیە فەرمانی وەزاری بۆ دەرچووە و گشتاندنی بۆ دەکرێت"
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری قەرزی بچووک لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری لێخۆشبوون لە قەرزی بچووک کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و سوودمەندان دەتوانن لە ماوەی شەش مانگدا سوود لەو بڕیارە وەربگرن، کە نزیکەی ١٤ ملیار دینار لای خەڵک ماوە و بڕیاریشە لە ماوەیەکی نزیکدا قەرز بە ١٠٠ پڕۆژەی دیکەی بچووک و مامناوەند بدەین.

ئارام ئەنوەر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ لێخۆشبوون لە قەرزی بچووک بە رێژەی ٢٠% کاریگەریی زۆر باشی دەبێت بۆ خەڵکی خۆمان، بۆ ئەوەی لێی سوودمەند بن و ئەم ھەفتەیەش فەرمانی وەزاری بۆ دەرچووە و گشتاندنی بۆ دەکرێت بۆ جێبەجێکردنی، کە کاریگەرییەکانیش لە ماوەی داھاتوودا ئاشکرا دەبن، بەڵام بە گشتی دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ سودمەندبووان، بۆ ئەوەی لە ماوەی ئەم شەش مانگەدا بێن قەرزەکان بدەنەوە و لەو لێخۆشبوونە سوودمەند بن.

ئەنوەر گوتیشی: "لە ئێستادا ١٤ ملیار دینار قەرزی بچووک لای خەڵک ماوە و بەپێی خشتەی دیاریکراو بۆیان دانراوە قەرزەکە بگەڕێننەوە، کە ئەگەر بیانەوێت ئەو پارەیەی لەسەریان ماوە لەسەر یەک یاخود لە ماوەی ئەم شەش مانگەدا بیگەڕێننەوە سوودی لێ وەردەگرن، ئەمە ھەم بۆ ئێمە و ھەم بۆ خەڵکیش سوودی دەبێت.

ناوبراو باسی لەوەش کرد: "بەنیازین و لە پلاندایە لە ژێر ناوی پڕۆژەی گەشانەوە پاڵپشتیی پڕۆژەی بچووک و مامناوەند بۆ نزیکەی ١٠٠ پڕۆژە لە ئایندەیەکی نزیکدا بکەین، ئەویش بە مەرج و رێنمایی لە پڕۆژەی گەشانەوە دیاری کراوە، کە تا ١٥٠ ملیۆن دیناریشیان پێ دەدرێت و ئەمەش بەپێی پڕۆژەکان دەبێت.

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی سەندیکا لە ڕێگەی KDP.infoوە دیدگای نوێی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان دەخاتەڕوو

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 16:10:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەنجامدانی کۆنگرەی سەندیکا، دەستیان بە جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری خۆیان کردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕیفۆرم، مۆدێرنکردنی بەڕێوەبردن، ڕەخساندنی ھەلی کار و پەرەپێدانی کەرتە نوێییەکانی ئەندازیاری لە ھەرێمی کوردستان.

 
مامۆستایانی ئایینی بۆ KDP.info: زانایانی گەورەی كورد ژینگەدۆست بوون.. پاراستنی ژینگە ئەرکی هەموومانە

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 10:10:57

سلێمانی-KDP.info- لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، بە گرنگییەکی زۆرەوە باس لە پاراستنی ژینگە و پەرەپێدانی سروشت کراوە. مامۆستایانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە کە زیاننەگەیاندن بە دارستانەکان، ئاژەڵان و باڵندە کێوییەکان ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکە، هاوکات پابەندبوون بە ڕێنمایی و یاساکانی حکوومەت لەم بوارەدا، هاوتای جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پەروەردگارە.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا: ھێزی عێراق لە لۆژیکی دەوڵەت و دەستووردایە

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 23:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە بەغدا بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کۆتاییھاتنی ئەرکی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کرد کە بە ئامادەبوونی بەڕێز عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی باڵا و نوێنەرانی نێودەوڵەتی بەڕێوە چوو.

 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسی کونسوڵی گشتیی ڕووسیا دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 21:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ماکسیم ڕوبین کرد.

 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 19:10:33

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی پێنجشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەرێز خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact