Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 5 OCT 2026 21:06 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کارگەی زووم بەنیازی کردنەوەی بنکەی تازەی وەرگرتنی شیرە
| KDP.info


مێرگەسۆر-KDP.info- بەڕێوەبەری کارگەی زووم بۆ بەرھەمھێنانی شیرەمەنی ڕایگەیاند، ئێمە وەکو کارگەی زووم ٢٤بنکەی وەرگرتنی شیرمان ھەیە و کەلوپەل و پێداویستییان کڕیوە و بڕیارە بنکەی تازەی وەرگرتنی شیر  لە ھەرێمی کوردستان بکەینەوە.

ئەندازیار شەھرام سەعید ناوخۆش، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: دوای کردنەوەی کارگەی زووم بۆ بەرھەمی شیرەمەنی، بەردەوام لە ھەوڵداین بۆ ئەوەی بنکەی  تازەی وەرگرتنی شیر لە ھەرێمی کوردستان بکەینەوە و تاوەکو ئێستاش ٢٤ بنکەمان کردووەتەوە و لە ئێستاشدا کەلوپەلمان کڕیوە بۆ ئەوەی بنکەی تازە بکەینەوە، کە تیمەکانمان سەرقاڵی دیاریکردنی شوێنەکانن ، بۆ ئەوەی بنکەی لێ بکەنەوە و دیراسەی دەکەن، بۆیە پلانمان ھەیە لە ھەموو ھەرێمی کوردستان بنکەمان ھەبێت، تەنانەت لە پارێزگای سلێمانییش.

ناوخۆش گوتیشی: بەوپێیەی بەرەو وەرزی زستان دەچین، بەرھەمی شیر کەم بووە، ئەمەش کاریگەری لەسەر بەرھەم ھەبووە و بەنیازین لە ساڵی داھاتوودا شوێنی بەخێوکردنی مانگای شیر بکەینەوە، بۆ ئەوەی گرفتی کەمیی شیرمان بۆ دروست نەبێت، بەڵام خەڵکی خۆمان دڵنیا دەکەینەوە کە لە وەرگرتنی شیری ئاژەڵەکانیان بەردەوام دەبین، چونکە ئەمساڵ شیرمان لە ٢ ھەزار خێزان وەرگرتووە و ئەمەش وای کردووە خەڵکێکی زۆر ڕوو لە بەخێوکردنی ئاژەڵداری بکات و خەڵکمان ھەیە ئۆتۆمبێلی خۆی فرۆشتووە، بۆ ئەوەی مانگا بکڕێت بۆ شیر.

دەشڵێ: لای خۆمان ھەلی کارمان بۆ ٢٤٠ کارمەندی پیاو و ئافرەت رەخساندووە، بۆیە ئەو کارگەیە ھەنگاوێکی زۆر باش بوو بۆ ساخکردنەوەی بەرھەمی شیری ئاژەڵداران و بەرھەمی ناوخۆ و ھەلی کار بۆ خەڵکی خۆمان.

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی خوالێخۆشبوو (حاجی بابەکر مەنگوڕی) دەکات

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 20:10:07

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (حاجی بابەکر مەنگوڕی)، کەسایەتیی ناسراوی دەڤەری پشدەر و بیتوێن، هاوخەمی و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی ئاراستەی بنەماڵەکەیان کرد.

 
چەند پەیامێکی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 19:10:14

ھەولێر-KDP. info-  بارەگای بارزانی چەند پەیامێکی ھاوخەمی راگەیاند.

مەسروور بارزانی: دەستی دۆستایەتیمان بۆ پێکهێنانی حکوومەت بۆ هەموو لایەنێک درێژ کردووە

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 19:10:02

دھۆک-KDP. info-  بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی دەرچووانی خولی 31ـەمینی زانکۆی دهۆک بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا سێ هەزار و 98 خوێندکار لە 20 کۆلێژی جیاوازی زانکۆکە بڕوانامەی دەرچوون بەدەستدەهێنن.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری سەلاحەدین دەکات

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 16:10:17

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی دووشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە بەڕێز هەیسەم ئەلزەهوانی پارێزگاری سەلاحەدین کرد.

 

 
حکوومەتا هەرێما کوردستانێ تەڤایا خزمەتگوزاریێن کەمپێن ئاواران ل دهۆکێ ب ستوویێ خۆ ڤە دگریت

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 16:10:50

دھۆک-KDP.info-  هەر ساڵ دگەل بارینا ئێکەم بارانا پەیزێ، خەم و کوڤانێن ئاوەریان جارەکادی دبارن و مەلەفێ وان ژی دناڤ دەهان مەلەفێن دی یێن سیاسی دا دچیتە خانەیا پاشخستنێ، دهەڤپیڤینەک تایبەت دا دگەل پیر دەیان جەعفەر، رێڤەبەرێ کوچ و کوچبەران و بەرسڤدانا قەیرانان ل دهۆکێ دبێژیت: ساڵانە بەری وەرزێ زڤستانێ ب هەماهەنگی دگەل دەزگەهێ خێرخازی بارزانی کومبوونەکێ دکەین ژبۆ ئامادەکاریێن سەرما و بارانان و دەستپێکێ ب رێیا وەزارەتا کۆچ و کۆچبەران یا عێراقێ داخوازا ٢٠٠ لێترێن گازا سپی بۆ هەر سەرۆک خێزانەکێ دکەین، دیسان داخوازێ ژ پارێزگارێ دهۆکێ دکەین کو جادەیێن ناڤخۆیا کەمپان بهێنە سەخبیرکرن و خیڤەتێن تێکچووی یێن پێدڤی ب گهورینێ بهێنە گهورین.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact