٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 11/30، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە میکێلێ کامێرۆتا، کونسولی گشتیی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان کرد، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی کونسوڵی گشتیی ئیتالیای کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردووە و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست.

کونسوڵی گشتیی ئیتالیا، پێزانینی بۆ هاریکاری و هاوئاهەنگیی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە دووپات کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار