Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 14 MAY 2026 13:44 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازی لە وه‌زیرى ناوخۆى به‌ریتانیا کرد
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١/٢٨، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئیڤێت کووپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کرد.

لە کۆبوونەوەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و ھەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچکردنی نایاسایی تاوتوێ کرا.

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، پیرۆزبایی سەرکەوتنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکی حکوومەت کرد و بە ھەڵبژاردنێکی سەرکەوتووی ناوبرد.

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، ھەروەھا ئاماژەی بە پێگەی بەھێزی ھەرێمی کوردستان دا، وەک ھاوبەشێکی گرنگ و ستراتیژیی وڵاتەکەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ئاڵنگارییە ئەمنییەکان.

سەرۆکی حکوومەت سوپاس و پێزانینی ھەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانی و ھاریکاریی شانشینی یەکگرتوو دەربڕی و خواستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی بۆ بەھێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە ھەموو بوارەکاندا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی ھاوبەش دووپات کردەوە.

ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر گرنگیی برەودان بە ھاریکاری و ھاوئاھەنگیی ھاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی، تاوانی ڕێکخراو و بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی چاکسازییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بوارەکانی بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و سیستەمی بانکی و بەتایبەتی پڕۆژەی (ھەژماری من) ئاڵوگۆڕ کرا.




دوایین هەواڵەکان

ئەشواق جاف بۆ KDP.info: حەق سەروەر بوو و سزای سێدارە بەسەر تاوانبار عەجاج دا سەپێندرا

THURSDAY, 14 MAY 2026 13:05:57

بەغدا-KDP.info- د. ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دوای ساڵانێک لە چاوەڕوانی، دادپەروەری چەسپا و دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ ئەو تاوانبارە دەرکرد کە زوڵمی لە ڕۆڵەکانی کورد کردبوو، دەشڵێت، ڕۆحی شەهیدانمان شاد بوو.

 
نێچیرڤان بارزانی: پێشمەرگە پارێزەری هەرێمی کوردستانە و بەهێزیی هەرێم بەهێزیی عێراقە

THURSDAY, 14 MAY 2026 12:05:00

زاخۆ-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤-٥-٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمی دەرچوونی خولی ٣٠ی پێگەیاندنی ئەفسەران لە کۆلێژی سەربازیی ٢ لە زاخۆ، چەند پەیامێکی گرنگی سەربازی و سیاسی ئاراستەی ناوخۆ و عێراق و جیھان کرد.

 
سەرۆکی حکوومەت: پێکهێنانی حکوومەت لە خزمەتی خەڵک و هەموو لایەنە سیاسییەکان دایە

THURSDAY, 14 MAY 2026 12:05:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٤ـی ئایاری ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەین پەرلەمان کارابکرێتەوە و حکوومەت پێکبھێنرێت.

 
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەرزەپرد و شەقامێکی ٦٠ مەتریی لە سۆران کردەوە

THURSDAY, 14 MAY 2026 11:05:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤-٥-٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەرزەپرد و شەقامێکی ٦٠ مەتریی لە سۆران کردەوە و لە وتارێکدا ڕایگەیاند: "دڵخۆشم دیسان لەگەڵتانم و سەردانی سۆران دەکەین بۆ کردنەوەی پرۆژەیەکی تر کە ئەمە بەرزترین پردە لەسەر ئاستی ھەموو عێراق و ئێستا لە شاری سۆران دروست کراوە، ماوەیەکە پلانی بۆ داڕێژراوە و کاری تێدا دەکرێت و شکور بۆ خوا ئێستا بە ئەنجام گەیشت و ئەمڕۆ بە فەرمی ئەم پرۆژەیە دەکەینەوە و دەیخەینە خزمەتی ھەموو ھاووڵاتیانی کوردستان."

 
هۆشیار زێباری: ئەگەر ئەمە ڕووبدات حکوومەتی عێراق بە خێرایی پێکناهێنرێت

THURSDAY, 14 MAY 2026 08:05:53

ئەمریکا-KDP.info- هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، عێراق خاوەنی هەموو پێداویستییەکانی گەشەسەندنە بەڵام بەدەست قەیرانی سەرکردایەتییەوە دەناڵێنێت. هاوکات ئاشکرای دەکات ١٨٢پەرلەمانتاری عێراق بە نیازن فەریزەی حەج بەجێ بگەیەنن و ئەگەر ئەمە ڕووبدات حکوومەتی عێراق خێرا پێکناهێنرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact