Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 27 AUG 2026 12:00 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کۆبووەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کرد و باسیان لە ھاوکاریی ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراو، کۆچی نایاسایی، بازرگانی بە مرۆڤ، سپیکردنەوەی پارە و تاوانی ئەلیکترۆنی کرد. 

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٤/١١/٢٧ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە خاتوو ئێڤێت کووپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کرد. 

لە کۆبوونەوەیەکدا پتەوکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لەگەڵ شانشینی یەکگرتوو، بەھێزکردنی ھاریکاریی ھاو‌بەش لە ھەموو بوارەکاندا، بەتایبەتی ھاوکاریی ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراو، کۆچی نایاسایی، بازرگانی بە مرۆڤ، سپیکردنەوەی پارە و تاوانی ئەلیکترۆنی، تاوتوێ کران.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، گرنگیی بەھێزکردنی ھاوکاریی نێودەوڵەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنی و مرۆییەکان و تاوانە نێودەوڵەتییەکان دووپات کردەوە و ستایشی ڕۆڵی شانشینی یەکگرتووی کرد لە پشتگیریکردنی سەقامگیریی ھەرێمی و پاڵپشتیکردنی ھەرێمی کوردستان لە پەرەپێدانی توانا ئەمنی و کارگێڕییەکانی.

لای خۆیەوە، خاتوو کووپەر، وێڕای پیرۆزبایی بۆ سەرکەوتنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، سوپاسی ڕۆڵی ھەرێمی کوردستانی کرد وەک ھاوبەشێکی ستراتیژی لە بەھێزکردنی ئاسایشی ھەرێمی و ئاماژەی بە بەردەوامیی پابەندیی وڵاتەکەی کرد بۆ پشتیوانی و ھاوکاری لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و عێراق لەپێناو بەدیھێنانی سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانە مرۆییەکان لە ناوچەکەدا.

پرسی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، گرنگیی جێیەجێکردنی دەستووری عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات، مەترسییەکانی داعش، دوایین پێشھاتەکانی دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی ھاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.




دوایین هەواڵەکان

پاڵپشتییەکانی کابینەی نۆیەم بەرهەمی کشتوکاڵیی شێخانی ڕەوانەی بازاڕەکانی عێراق و ناوچەکە کردووە

THURSDAY, 27 AUGUST 2026 11:08:00

شێخان-KDP.info- ئاسانکاری و پشتگیرییەکانی حکوومەت، کەرتی کشتوکاڵی لە قەزای شێخان بە شێوەیەکی بەرچاو بووژاندووەتەوە. لەم بارەیەوە، بەڕێوەبەری قەزای شێخان دەڵێت، پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە چاندن و کشتوکاڵ لەلایەن کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێم ھاندەری جووتیاران بووە تا ڕووبەڕی داچاندنی پەتاتەیان کە ساڵانی پێشوو ٢ ھەزار دۆنم زەوی بووە، بۆ ٢٠ ھەزار دۆنم زەوی زیاد بکەن، بەمەش بەرھەمی پەتاتەی قەزاکە گەیشتووەتە ٢٠٠ ھەزار تەن و ھەناردەی دەرەوەش دەکرێت.

 
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی چه‌ند فه‌رمانێكی وه‌زاری له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتییان دەرکرد

THURSDAY, 27 AUGUST 2026 10:08:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند فەرمانێکی وەزاریدا و لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پڕۆژەکان و خزمەتکردنی ھاووڵاتییان لە سنووری شاری ھەولێر و شارۆچکەکانی دەوروبەری، ڕەزامەندی نیشاندا بە خەرجکردنی گوژمەی پێویست لەسەر داھاتی شارەوانی و ئاو بە مەبەستی جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی ھەولێر و شارۆچکەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی ھەولێر.

 
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە یەکخستنی هێزەکانی هەسەدە و سوپای سووریا دەکات

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 22:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، "پێشوازی لەو پێشکەوتنە گەورەیە دەکەم کە لە پرۆسەی تێکەڵکردنی ھێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە) لەگەڵ ھێزە حکومییەکانی سووریادا بەدەستھاتووە."

 
جەنەڕاڵ شنایدەر: بۆ ئایندە لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە پلانی تۆکمە و نوێمان دەبێت

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٦، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و ئیدارە و میرە، پێشوازی لە جەنەڕاڵ گەنتەر شنایدەر، بەڕێوەبەری گشتی ھێزە چەکدارەکان لە وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا و کۆڵۆنێڵ ئۆستن پیچا، فەرماندەی ھێزەکانی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەریان کرد.

"ئەنفال نەشیا مە ژناڤببەت، ئەم بهێزتر ڤەژیاینەڤە"

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 18:08:11

دھۆک-KDP. info-  ئەڤرۆ ٢٦ێ تەباخا ٢٠٢٦ێ، ڕێڤەبەرییا گشتی یا شەهید و ئەنفالکریان ل دهۆکێ و سەنتەرێ ڤەکۆلینێن جینۆسایدێ ل زانکۆیا دهۆک، ڕێوڕەسمەکێ شایستە ب هەلکەفتا ٣٨ مین سالیادا تاوانا ڕەش یا ئەنفالێن بەهدینان ل هۆلا کۆنفرەسان هاتە ڕێکئێخستن.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact