Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 3 OCT 2026 13:09 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بڕیارێکی دیکەی سەرۆکی حکوومەت جێبەجێ دەکرێت
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری قەرزی بچووک لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، دوای بڕیاری سەرۆکی حکوومەت بۆ لێخۆشبوون لە ٢٠%ی قەرزی بچووک، ڕێنمایی دەردەکرێت و جێبەجێ دەکرێت.

ئارام ئەنوەر، بەڕێوەبەری قەرزی بچووک لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا، بە لێخۆشبوون لە ٢٠%ی قەرزی بچووک، ئێستا چاوەڕێی وەزارەتی دارایی دەکەین ڕێنمایی دەربکات و بڕیارەکە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئارام ئەنوەر گوتیشی: چاوەڕێ دەکرێت لەم ڕۆژانە ڕێنماییەکەمان لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بەدەست بگات، دواتر بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت و ئەو خەڵکەی قەرزی بچووکی لاماوە لێی سودمەند دەبێت، ئەمەش ھەنگاوێکی زۆر باشە و ھاوکار دەبێت بۆ ئەو خەڵکەی تا ئێستا قەرزی بچووکیان لایە ونەیانگەڕاندووەتەوە، بۆیە لەو بڕیارەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سودمەند دەبن.

لە ماوەی ڕابردوو سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆمەڵێک بڕیاری لەبارەی ئەو قەرزە جۆراوجۆرانەی حکوومەت دەرکرد کە لای خەڵکن، یەکێک لەوانە لێخۆشبوونی ٢٠%ی قەرزی بچووک بوو، بڕیارە لەم چەند ڕۆژە بەپێی ڕێنمایی تازە جێبەجێ بکرێت.

 

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ KDP.info: بەشێکی زۆری داواکارییەکانی هەرێم لە بودجەدا جێگیر کراون

SATURDAY, 03 OCTOBER 2026 12:10:46

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتی، گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی بەردەوامن و بەشێکی زۆری داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان جێگیر کراون، جەختیشی کردەوە کە پشکی هەرێم دەبێت بەپێی ئەنجامی سەرژمێریی گشتی بە ڕێژەی ۱٤.۱٤٪ بە شایستەی خۆی بدرێت.

 
بەرپرسی لقی یەک بۆ KDP.info: حزب و حکوومەت وەک یەک تیم خزمەتی هاووڵاتییان دەکەن

SATURDAY, 03 OCTOBER 2026 11:10:48

دهۆک-KDP.info- بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، خزمەتکردنی هاووڵاتییان لە پێشینەی کارەکانیانە و وەک ڕێنماییی سەرۆک بارزانی، حزب و حکوومەت وەک یەک تیم کار دەکەن بۆ دابینکردنی زۆرترین خزمەتگوزاری و چارەسەرکردنی گرفتەکانی هاووڵاتییان.

 
ماڵپەڕی KDP.info هەنگاوەکانی حکوومەت بۆ سوودوەرگرتن لە ئاوی سەرزەوی و پاراستنی ئاوی ژێرزەوی دەخاتەڕوو

SATURDAY, 03 OCTOBER 2026 10:10:18

سۆران-KDP.info- لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زنجیرەیەکی فراوانی خزمەتگوزاری گەیشتوونەتە گوند و ناوچە دووردەستەکان، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش بە ئامانجی نەهێشتنی کێشەی کەمئاوی و ئاسانکاری ژیانی گوندنشینان، حکومەتی هەرێم ژمارەیەک پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی بۆ زیاتر لە ٨٠ گوند لە هەر ٦ قەزاکە خستووەتەگەڕ.

 
سەرۆکی سەندیکا لە ڕێگەی KDP.infoوە دیدگای نوێی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان دەخاتەڕوو

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 16:10:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەنجامدانی کۆنگرەی سەندیکا، دەستیان بە جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری خۆیان کردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕیفۆرم، مۆدێرنکردنی بەڕێوەبردن، ڕەخساندنی ھەلی کار و پەرەپێدانی کەرتە نوێییەکانی ئەندازیاری لە ھەرێمی کوردستان.

 
مامۆستایانی ئایینی بۆ KDP.info: زانایانی گەورەی كورد ژینگەدۆست بوون.. پاراستنی ژینگە ئەرکی هەموومانە

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 10:10:57

سلێمانی-KDP.info- لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، بە گرنگییەکی زۆرەوە باس لە پاراستنی ژینگە و پەرەپێدانی سروشت کراوە. مامۆستایانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە کە زیاننەگەیاندن بە دارستانەکان، ئاژەڵان و باڵندە کێوییەکان ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکە، هاوکات پابەندبوون بە ڕێنمایی و یاساکانی حکوومەت لەم بوارەدا، هاوتای جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پەروەردگارە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact