Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 6 OCT 2026 09:40 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی کۆمسیۆن ھۆكاری زیادبوونی دەنگه‌كانی پارتی بۆ KDP ئاشكرا ده‌كات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ھەڵبژاردنی ٢٠ی ئۆکتۆبەر، سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکردوو پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ھەرێمی کوردستان دەڵێت: متمانەی خەڵکی کوردستان بە پارتی و خزمەتەکانی بۆ خەڵکی کوردستان بووەتە ھۆی زیادبوونی دەنگی پارتی، چونکە خەڵک متمانەی بە ھەر حزبێک ھەبێت دەنگی پێدەدات بۆ ئەوەی زیاتر خزمەتی بکات. 

ھەندرێن محەممەد ساڵح، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ھەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکیدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ھەر ھەڵبژاردنێک ئەزموونێکی نوێتر و زیاتر دەداتە پڕۆسەی دیموکراسی لە ھەرێمی کوردستان، ئێمە زۆر لەپێش عێراقەوە ھەڵبژاردنمان کردووە و ئەزموونێکی باشمان ھەیە، بۆیە پڕۆسەی ئەمجارەی ھەڵبژاردن زیاتر ھێز بە پڕۆسەکە دەدات، ئەمجارەش ڕێژەی بەشداریکردنی خەڵک لە ھەڵبژاردن زیاتر بوو، ئەمەش لەپێناو ئەوەی خزمەتی زیاتری خەڵکی کوردستان بکرێت، کە لە ماوەی ڕابردووش کراوە.

سەرۆکی کۆمسیۆن پێی وایە، سەرکەوتنی گەورەی ئەمجارەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵبژاردن، نیشانەی ئەوەیە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زۆر خزمەتی خەڵکی ھەرێمی کردووە، چونکە ھەر حزبێک چەند دەنگی زیاتر بێت ھێندە زیاتر لە خەڵک نزیک دەبێتەوە، لای خەڵکیش باوەڕپێکراوە و، خەڵک متمانەی بەو حزبە ھەیە.

ھەندرێن محەممەد باسی لەوەشکرد: ئەو دەنگدانە ئەرکی پارتی قورستر کرد، چونکە ئەو دەنگانە وەکو قەرزێکی خەڵکە لەسەر حزبەکان، لەبەر ئەوەی خەڵک متمانەی بەو حزبە ھەیە بۆیە دەنگی پێدەدات، چونکە دەزانن زیاتر خزمەتیان دەکات، بۆیە پێویستە چەند خزمەت کراوە لە کابینەی داھاتوو زیاتر خزمەت بکرێت.

پەیوەست بەو سەرکەوتنەی پارتیش، بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەولێر، لە میانەی ئاھەنگی سەرکەوتنی لیستی ١٩٠ی پارتی گوتی: ئەمجارە ئیسپاتمان کرد لەم ھەڵبژاردنە ھیچ شتێک لەبەردەم پارتی دیموکراتی کوردستان قورس نییە، پارتی دەتوانێت ھەرچەند دەنگی بیەوێت بەدەستی بێنێت، ئەمەش پێویستی بە پلانی ورد ھەیە، لە داھاتووش لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق زیاتر بەرەو پێشەوەی دەبەین و دەنگی زیاتر دێنین، چونکە پارتی ململانێی ھیچ حزبێک ناکات و لەو بازنەیە دەرچووە و نیو ملیۆن دەنگی لە حزبەکانی دیکە زیاترە، بۆیە با لایەنەکانی دیکە لەسەر دووەم و سێیەم بۆ خۆیان ململانێ بکەن، چونکە پارتی خەریکی کارکردنە بۆ خزمەتکردنی خەڵکی ھەرێمی کوردستان.

پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ٨١٢ ھەزار و ٧٩٤ دەنگی بەدەست ھێناوە، بەراورد بە ڕابردوو ٢٣٣ ھەزار و ٥٥١ دەنگی زیاد کردووە، بۆ ئەم خولەی پەرلەمان لە کۆی ١٠٠ کورسی ٣٩ کورسی بەدەست ھێناوە، بە ڕێژەی نیو ملیۆن دەنگ لەپێش حزبی دووەمە.

 

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری ڕۆژی نیشتیمانی ئەڵمانیای کرد

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 23:10:14

ھەولێر-KDP.info- د. هێمن هەورامی بە نوێنەرایەتیی سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیی ئەڵمانیادا کرد لە هەولێر و پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی گەیاندە کونسوڵ و باڵیۆزی ئەو وڵاتە.

 
شیرین زەکی بۆ KDP.info: وردەکاریی ڕێککەوتنی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرا و زانکۆی دهۆک دەخاتەڕوو

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 22:10:22

​دهۆک-KDP.info- لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ پشتگیری و بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتانی کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، سەرۆکی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستان، ئامانج و وردەکاریی ئیمزاکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان فیدراسیۆنەکەیان و زانکۆی دهۆکی بۆ (KDP.info) ئاشکرا کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی خوالێخۆشبوو (حاجی بابەکر مەنگوڕی) دەکات

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 20:10:07

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (حاجی بابەکر مەنگوڕی)، کەسایەتیی ناسراوی دەڤەری پشدەر و بیتوێن، هاوخەمی و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی ئاراستەی بنەماڵەکەیان کرد.

 
چەند پەیامێکی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 19:10:14

ھەولێر-KDP. info-  بارەگای بارزانی چەند پەیامێکی ھاوخەمی راگەیاند.

مەسروور بارزانی: دەستی دۆستایەتیمان بۆ پێکهێنانی حکوومەت بۆ هەموو لایەنێک درێژ کردووە

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 19:10:02

دھۆک-KDP. info-  بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی دەرچووانی خولی 31ـەمینی زانکۆی دهۆک بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا سێ هەزار و 98 خوێندکار لە 20 کۆلێژی جیاوازی زانکۆکە بڕوانامەی دەرچوون بەدەستدەهێنن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact