Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 2 SEP 2026 07:21 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕێبوار بابکەیی: پارتی دیموکراتی کوردستان حزبی کردارە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سۆران گوتی: ئەو بەڵێنانەی پارتی دیموکراتی کوردستان پێش ھەڵبژاردن بە خەڵکی داوە لە کابینەی ١٠یەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەکردار جێبەجێی دەکات.

د.ڕێبوار بابکەیی، بەرپرسی لقی ١٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سۆران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: گومان لەوەدانییە کە پارتی دیموکراتی کوردستان حزبی کردارە، ھۆکاری سەرکەوتنی بەردەوامی پارتی لە ھەڵبژاردنەکان، سەرۆک بارزانی یە کە فاکتەری بەھێز و سەرەکییە بۆ ھەموو سەرکەوتنەکان، بوونی ھەڵوێستی کوردانە و بوێرانەی پارتی لەسەر رێبازی بارزانی لە ھەموو ئان و ساتێک فاکتەرێکە دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵک بە لێشاو دەنگ بە پارتی بدەن، فاکتەری کردارەکانی پارتی لە کابینەکانی حکوومەت و  لە کابینەی نۆیەم لەسەردەستی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان  ڕەنگی داوەتەوە، ئێمە وەکو پارتی ھیچ بەڵێنێک نادەین ئەگەر دیراسەمان نەکردبێت و ڕێوشوێنی جێبەجێکردنی دانەنرابێت، بۆیە ئەو بەڵێنانەی پارتی لە ھەڵبژاردنی ٢٠ی ئۆکتۆبەر بە خەڵکی خۆمانی دابوو بە دڵنیاییەوە لە کابینەی ١٠ جێبەجێ دەکرێت.

د. ڕێبوار بابکەیی گوتیشی: ئەگەر کێشەی تەکنیکی و نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر و گرفتی دیکەی تەکنیکی نەبوایە بێ گومان ڕێژەی دەنگی پارتی لەم ھەڵبژاردنە دەگەیشتە یەک ملیۆن دەنگ، ھیوادارین لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کۆمسیۆن کێشەکان چارە بکات، بۆ ئەوەی ئەو خەڵکەی دەچنە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگ بە پارتی دەدەن بتوانن دەنگ بۆ پەرلەمانی عێراق بدەن و دەنگیان بەفیڕۆ نەچێت، بۆیە ئێمە لە سنووری لقی ١٠، ئەمجارە سەرکەوتنێکی مێژوویمان تۆمار کرد،  ١٦ھەزار دەنگمان زیاد کرد بە بەراورد لەگەڵ ھەڵبژاردنی ڕابردوو، بە دەیان تەلەفۆنم لە ئەندام و لایەنگرانی خۆمانەوە بۆ دەهات، دەگریان دەیانگوت  "چۆن نەتوانم دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی بدەم"، ئەو ڕۆحیەت و حەماسەتە یەکێکە لە ھێماکانی سەرکەوتن بۆ داھاتوو و ئاماژەی پێشوەخەته‌شە بۆ سەرکەوتن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دا.

 

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات کۆبووەوە

TUESDAY, 01 SEPTEMBER 2026 22:09:00

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی لەگەڵ شێخ محەممەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات و شێخ محەممەد بن راشد، سەرۆکوەزیرانی ئیمارات کۆبوویەوە و سەرکۆنەی ھێرشەکانی سەر ئیماراتیان کرد و جەختیان لە پاراستنی ئارامیی ناوچەکە و پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کردەوە.

مەسروور بارزانی پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی دەکات

TUESDAY, 01 SEPTEMBER 2026 22:09:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ھاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی د. عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی، سەرۆکی پێشووی ئەکادیمیای کوردی دەربڕی.

 
پەیامی ھاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی عەبدولفەتاح بۆتانی

TUESDAY, 01 SEPTEMBER 2026 22:09:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی دکتۆر عەبدولفەتاح بۆتانی، نووسەر و سەرۆکی پێشووی ئاکادیمیای کوردی بڵاو کردەوە و پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی و ڕۆشنبیرانی کوردستان کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی نووسەری ناسراو (عەبدولفەتاح بۆتانی) دەکات

TUESDAY, 01 SEPTEMBER 2026 22:09:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی نووسەری ناسراو خوالێخۆشبوو (عەبدولفەتاح بۆتانی) پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو دەکات.

 

عەلی حوسێن: ئافرەتانی کورد لە شۆڕش، ئاوەدانی و حکومڕانیدا ڕۆڵی دیاریان ھەبووە

TUESDAY, 01 SEPTEMBER 2026 20:09:00

سلێمانی-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-ھەڵەبجە-ڕاپەڕین پێشوازی لە شاندێکی ئەکادیمیای ژنان بۆ سەرکردایەتی لە عێراق کرد و پشتیوانیی پارتی بۆ پێگەیاندن و بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاریی ئافرەتان دووپات کردەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact