Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 8 FEB 2026 10:08 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەحموود مەشهەدانی بە سەرۆكی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردرا
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- لە گەڕی دووەمی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە زۆرینەی دەنگ و بەدەستهێنانی 182 دەنگ، مەحموود مەشهەدانی بەربژێری هاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆكی نوێی ئەنجوومەنەكه‌ هەڵبژێردرا.

دوای تێپەڕبوونی نزیكەی ساڵێك لەسەر لەكارلادانی محەممەد حەلبووسی، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ سێیەمجار دانیشتنی تایبەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بەڕێوەچوو.

لە دانیشتنەكەدا چوار بەربژێر خۆیان بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنەكە بەربژێر كردبوو، ئەوانیش بریتی بوون لە (مەحموود مە‌شهەدانی، عامر عەبدولجەبار، سالم عیساوی و تەڵاڵ ئەلزوبێعی).

لە گەڕی یەكەمدا هیچ كام لە بەربژێرەكان نەیانتوانی دەنگی پێویست كە 166 دەنگ بوو، بەدەستبێهێنن بۆ بوون بە سەرۆك، (مەحموود مە‌شهەدانی 153 دەنگ، عامر عەبدولجەبار 9 دەنگ، سالم عیساوی 95 دەنگ، تەڵاڵ زوبێعی 0 دەنگ)یان بەدەستهێنابوو، بۆیە پڕۆسەی هەڵبژاردنەكە چووە گەڕی دووەمەوە.

لە گەڕی دووەمدا بەربژێرەكان پێویست بوو 50 +1 دەنگەکان بەدەستبهێنن بۆ چوونە سەر كورسی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

مەحموود مەشهەدانی بەربژێری هاوپەیمانیی عەزم كە لەلایەن زۆرینەی سوننەکان و چوارچێوەی هاوئاهەنگی و فراکسیۆنە کوردستانییەکان پشتگیری دەكرا، توانی زۆرینەی دەنگەكان بەدەستبهێنێت.

لە گەڕی دووەمدا كە 269 پەرلەمانتار لەنێو هۆڵی پەرلەمان ئامادەبوون، مەشهەدانی توانی 182 دەنگ بەدەست بهێنێت، بەمەش مەشهەدانی بە سەرۆكی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردرا.

جێی باسە محەممەد حەلبووسی لە رۆژی 14ی تشرینی دووەمی 2023 بەهۆی داوایەكی یاسایی كە لەلایەن لەیس دلێمی لە دادگای باڵای فیدڕالی تۆماری كردبوو، پۆستی سەرۆك و ئەندامێتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی لێ سەندرایەوە، لەو كاتەوە پەرلەمانی عێراق بەفەرمی بێ سەرۆك بوو.




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵا عەلی دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی عەبدوڵڵا عەلی کرد بۆ کۆچی دوایی براکەی.

 
بە دیپلۆماسییەتی مەسروور بارزانی، ھەرێمی کوردستان جێگەی سەرنجی ناوچەکە و جیھانە

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەشداریکردنی ھەرێم لە لوتکەی جیھانیی حکوومەتەکان گرنگییەکی ستراتیژیی ھەیە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەزموونی سەرکەوتووی ھەرێمی کوردستان لە چاکسازی و گەشەپێدان، سەرنجی وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت کەنداوی ڕاکێشاوە.

 
سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە نووری عوسمان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 20:02:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی نووری عوسمان دەکات بۆ کۆچی دوایی دایکی و ھیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشت شاد بکات.

 

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 18:02:10

ھەولێر KDP. info- رۆژی شەممە 7ی شوباتی 2026، بەبۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

عەبدولڕەحمان سدیق باسی دەسکەوتەکانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم لە لووتکەی جیھانیی حکوومەتەکان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 16:02:59

ھەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری بواری ژینگە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، باسی بەشێک لە دەسکەوتانەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەشداریکردنی لە لووتکەی جیھانی حکوومەتەکان لە ئیمارات دەکات و دەڵێت "ھەرێمی کوردستان ھەمیشە بەشێک بووە لە سەقامگیریی ناوچەکە لە ڕابردوو و ئێستا و لە داھاتووشدا  ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە داڕشتنی دیدگای ھاوبەش بەرەو گەشەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی لەگەڵ ھەمووان."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact