Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 10 MAY 2025 00:50 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هێنانه‌كایه‌ى سێ ناحیه‌ ده‌رده‌كات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- لە فەرمانێکی ھەرێمیدا کە چوارشەممە ٢٠٢٤/١٠/٣٠ دەرچووە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بڕیاری ھێنانەکایەی ھەرسێ ناحیەی (شاریا، مسێریک و تەناھی) لە سنووری پارێزگای دھۆک، دەرخست.

ئەم فەرمانەی بەڕێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پاڵپشت بە یاسای سەرۆکایەتی و لەبەر ڕۆشناییی نووسراوێکی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، بەپێی یاسای پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان دەرچووە و لە ڕۆژی ئیمزاکردنییەوە، جێبەجێ دەکرێت.

ھێنانەکایەی ئەو سێ ناحیە تازەیە لە سنووری پارێزگای دھۆک، دەبێتە ھۆی فراوانکردن و برەودانی زیاتر بە خزمەتگوزاریی گشتی و پێشکەشکردنی ئاسانکاریی زیاتری کارگێڕی بۆ ھاووڵاتیانی ئەو سێ ناوچەیە.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی: خەڵکی کوردستان زۆر لێبووردەن و چاویان لە تۆڵەسەندنەوە نییە

THURSDAY, 08 MAY 2025 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا پێشکەوتنی گەورە لە ھەرێمی کوردستان بەدیھاتوون، لەم ساڵانەی دواییدا زنجیرەیەک قەیرانی کێشەی یەک لەدوای یەک و درووستکراو، کاروانی پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستانیان خاو کردەوە.

 
نێچیرڤان بارزانی: بەناوی هەرێمی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە پاپای نوێی ڤاتیکان دەکەم

THURSDAY, 08 MAY 2025 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەناوی ھەرێمی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی" لە رۆبەرت پریڤۆست، پاپای نوێی ڤاتیکان دەکات. 

 
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە پاپای نوێی ڤاتیكان دەكات

THURSDAY, 08 MAY 2025 21:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە ڕۆبێرت فرانسیس پریڤۆست کرد، بە بۆنەی ھەڵبژاردنی وەک ٢٦٧ـەمین پاپای ڤاتیکان.

 
نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەرەوێلەیی لە سنووری ئامێدی دەکرێتەوە

THURSDAY, 08 MAY 2025 17:05:22

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری تەندروستیی دھۆک ڕایگەیاند، نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەروێلەیی لە سنووری قەزای ئامێدی دروستکراوە، کە لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە نەخۆشخانە حکوومی و ئەھلییەکان یەکەمە و لە ماوەیەکی نزیکدا بە ڕووی خەڵکی خۆشەویستی ئەو دەڤەرەدا دەکرێتەوە.

زیاتر لە ١٠ کارگەی تازە لە دھۆک دروست دەکرێن

THURSDAY, 08 MAY 2025 12:05:00

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی دھۆک ڕایدەگەیەنێت، دروستکردنی زیاتر لە ١٠ کارگەی تازە لە بواری جیاجیا پەسەند کراون و زەوییان بۆ تەرخان دەکرێ و دەست بە دروستکردنیان دەکرێت، چونکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆر بە کەرتی پیشەسازی دەدات.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact