Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 6 OCT 2026 00:47 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران: بڕیارەكە جێبەجێ دەکرێت
| KDP.info


هه‌ولێر‌-KDP.info- د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند، بڕیاری کەمکردنەوەی ڕسوماتی تۆمارکردنی خانوبەرە جێبەجێ دەکرێت.

لەسەر ڕاسپاردەی نووسینگەی سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی، بە مەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاووڵاتیان لە کاتی تۆمارکردنی خانوبەرە، بڕیادراوە ئەم خاڵانە جیبەجێ بکرێت:

1- بەپێی ماددەی37ـی ڕسوماتی پول ژمارە 71ـی ساڵی 2012ـی هەموارکراو ڕێژەی 1% کە لە خەمڵاندنی موڵک وەردەگیرێت، بکرێت بە ڕسوماتی پولی 'مەقتوع' کە تەنیا 1000 دینار بێت.

2- ڕسوماتی تۆمارکردنی موڵک بە ڕێژەی 2% وەردەگیرێت، بەپێی ماددەی 48 لە یاسای ڕسوماتی دادییەکان ژمارە 114ـی ساڵی 1981 بەشێوەیەک هەژماردەکرێت کە 2% ڕسومات وەربگیرێت لە 50% لە خەملاندنی موڵک.

3- بەپێی هەردووخاڵی 1 و2ـی سەرەوە پێویستە ڕسوماتی تۆمارکردنی موڵک کە بەڕێژەی 3% وەرەدەگیرێت، دابەزێندرێت بۆ ڕێژەی 1% لە خەملاندنی موڵک. 




دوایین هەواڵەکان

نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری ڕۆژی نیشتیمانی ئەڵمانیای کرد

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 23:10:14

ھەولێر-KDP.info- د. هێمن هەورامی بە نوێنەرایەتیی سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیی ئەڵمانیادا کرد لە هەولێر و پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی گەیاندە کونسوڵ و باڵیۆزی ئەو وڵاتە.

 
شیرین زەکی بۆ KDP.info: وردەکاریی ڕێککەوتنی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرا و زانکۆی دهۆک دەخاتەڕوو

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 22:10:22

​دهۆک-KDP.info- لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ پشتگیری و بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتانی کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، سەرۆکی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستان، ئامانج و وردەکاریی ئیمزاکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان فیدراسیۆنەکەیان و زانکۆی دهۆکی بۆ (KDP.info) ئاشکرا کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی خوالێخۆشبوو (حاجی بابەکر مەنگوڕی) دەکات

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 20:10:07

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (حاجی بابەکر مەنگوڕی)، کەسایەتیی ناسراوی دەڤەری پشدەر و بیتوێن، هاوخەمی و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی ئاراستەی بنەماڵەکەیان کرد.

 
چەند پەیامێکی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 19:10:14

ھەولێر-KDP. info-  بارەگای بارزانی چەند پەیامێکی ھاوخەمی راگەیاند.

مەسروور بارزانی: دەستی دۆستایەتیمان بۆ پێکهێنانی حکوومەت بۆ هەموو لایەنێک درێژ کردووە

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 19:10:02

دھۆک-KDP. info-  بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی دەرچووانی خولی 31ـەمینی زانکۆی دهۆک بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا سێ هەزار و 98 خوێندکار لە 20 کۆلێژی جیاوازی زانکۆکە بڕوانامەی دەرچوون بەدەستدەهێنن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact