Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 3 OCT 2026 04:08 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شیرین فوئاد مەعسووم بۆ KDP: پارتی حزبی خزمەتکردنە نەک خۆنمایشکردن
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- کەسایەتیی دیاری سیاسیی کوردستان شیرین فوئاد مەعسووم دەڵێت، ھەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی کوردستان، گرنگە بۆ نوێبوونەوەی شەرعیەتدان بە دەسەڵاتی یاسادانان و پێکھێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆیە پارتی لە ھەموو لایەنەکان زیاتر ھەست بە بەرپرسیارەتی دەکات و دەیەوێت ھەڵبژاردن بکرێت، ھەر بۆیە پارتی لە ژێر رێنمایی سەرۆک بارزانی بانگەشەیەکی ئارامی دەست پێکردووە، چونکە ئامانجی پارتی خزمەتکردنە و قوربانیی زۆری داوە و ئامادەشە قوربانیی زیاتر بۆ گەل و وڵاتەکەی بدات.

شیرین فوئاد مەعسووم، تایبەت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ پێکھێنانی کابینەی دەیەمی  حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زۆر گرنگە بۆ نوێبوونەوەی شەرعیەتدان بە دەسەڵاتی یاسادانان، لای ھەمووان ڕوونە پارتی دیموکراتی کوردستان چەند بە ھەستکردن بە بەرپرسیارەتییەوە ئەو ئەرکەی گرتۆتە ئەستۆ و لە ھەموو حیزبەکان زیاتر پێی وایە پێویست بوو ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرایە، بەڵام بەداخەوە حیزبەکانی دیکە بۆ جێبەجێکردنی ئەجێندای ئیقلیمی، کوردستانیان بەو رۆژە گەیاند.

مەعسووم گوتیشی: پارتی لە ژێر رێنمایی رابەر و سەرۆک و پێشمەرگە کاک مەسعوود بارزانی، بانگەشەیەکی ئارامی دەست پێکردووە و نایەوێت  بانگەشە بە شێوەی ھێرشکردن و توندوتیژی بەڕێوە بچێت، چونکە پارتی حیزبی خزمەتکردنە نەک خۆنمایشکردن، کە حیزبێکە قوربانیی زۆری داوە و ئامادەی قوربانیدانی زیاتریشە بۆ گەل و وڵاتەکەی، نەک وەکو لایەنەکانی دیکە ھەوڵی ناشیرینکردنی رووگەی دیموکراسیی ھەرێمی کوردستان بدەن، بۆیە پێم خۆشە ئەوەش بڵێم پارتی دیموکراتی کوردستان گوێ بۆ لایەنگر و دەنگدەر و گەلەکەی دەگرێت، نەک وەکو  حیزبەکانی دیکە رێگری لە کادیرەکانیان بکەن و بە رۆژی ڕووناک تیرۆریان بکەن.

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی سەندیکا لە ڕێگەی KDP.infoوە دیدگای نوێی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان دەخاتەڕوو

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 16:10:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەنجامدانی کۆنگرەی سەندیکا، دەستیان بە جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری خۆیان کردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕیفۆرم، مۆدێرنکردنی بەڕێوەبردن، ڕەخساندنی ھەلی کار و پەرەپێدانی کەرتە نوێییەکانی ئەندازیاری لە ھەرێمی کوردستان.

 
مامۆستایانی ئایینی بۆ KDP.info: زانایانی گەورەی كورد ژینگەدۆست بوون.. پاراستنی ژینگە ئەرکی هەموومانە

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 10:10:57

سلێمانی-KDP.info- لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، بە گرنگییەکی زۆرەوە باس لە پاراستنی ژینگە و پەرەپێدانی سروشت کراوە. مامۆستایانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە کە زیاننەگەیاندن بە دارستانەکان، ئاژەڵان و باڵندە کێوییەکان ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکە، هاوکات پابەندبوون بە ڕێنمایی و یاساکانی حکوومەت لەم بوارەدا، هاوتای جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پەروەردگارە.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا: ھێزی عێراق لە لۆژیکی دەوڵەت و دەستووردایە

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 23:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە بەغدا بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کۆتاییھاتنی ئەرکی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کرد کە بە ئامادەبوونی بەڕێز عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی باڵا و نوێنەرانی نێودەوڵەتی بەڕێوە چوو.

 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسی کونسوڵی گشتیی ڕووسیا دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 21:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ماکسیم ڕوبین کرد.

 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 19:10:33

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی پێنجشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەرێز خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact