Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 14 OCT 2026 20:45 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

كاندیدانی پارتی له‌ سلێمانی بۆ KDP: رێگه‌ له‌ نادادی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گرین
| KDP.info


سلێمانی -KDP.info- كاندیدانی پارتی تێكڕا ده‌ڵێن: به‌ نیازین ببینه‌ چاودێری شاری سلێمانی و داهات و زه‌وی و خاڵه‌ گومرگییه‌كان و سه‌روه‌ری یاسا له‌م ده‌ڤه‌ره.

من وەك شیخ محمد شیلەخانی کاندیدی ژمارە (  55) ی لیستی 190 لە سنووری بازنەی سلێمانی، دڵنیابن دەبمە پارێزەری ماف و داواکارییەکانی خەڵك و ڕێ لە بەهەدەردانی سامانی گشتی و قاچاخچێتی سنوورەکان و بازرگانی نادروست دەگرم، ڕێگە نادەین ژەهری ماددە هۆشبەرەکان و کەلوپەلی ماوەبەسەرچوو بهێنرێت و دەرخواردی خەڵک بدرێت، ده‌بینه‌ چاودێرێكی ورد و ئازا و گه‌لدۆست به‌سه‌ر داموده‌گاكانی ئه‌م سنووره‌وه‌ و ڕێ له‌ پاشاگه‌ردانی ئابووری، خزمەتگوزاری و یاسایی دەگرین، هه‌ر بۆیه‌ لە پێناو مسۆگەرکردن و چەسپاندنی یاسا بۆ (ئارامی و ئاوەدانی _ پێکەوەیی و خۆڕاگری) زۆرگرنگە جەماوەری دەنگدەری بازنەی سلێمانی دەنگ بە لیستی ١٩٠ ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن. 

دڵشاد عومه‌ر نوری كاندیدی ژماره‌ 20ی لیستی 190ی پارتی بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا گوتی: ئامانجی ئێمه‌ یه‌گرتوویی و سه‌روه‌ریی یاسایه‌ له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان هه‌رێم به‌بێ جیاوازیی، ئێمه‌ له‌ هه‌ولێر و دهۆك له‌مێژه‌ ده‌ستمان كردووه‌ به‌ وڵاتسازی و چاكسازیی و به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆفیشناڵ و داتامه‌ند، ده‌مانه‌وێ چاودێرێكی ورد بین به‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت له‌ شار و شارۆچكه‌كانی سلێمانی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگ بن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم و ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ی نایاسایی گروپی ده‌ربێنین و بیخه‌ینه‌ به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ر و داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌ت و حزب له‌ شوێنی خۆی ئیشی خۆی بكات و حكوومه‌ت له‌ پێگه‌ی خۆی بۆ خزمه‌ت ئیش بكات، ئیتر به‌سه‌ ئیداره‌دانی مه‌زاجی و كه‌سی چونكه‌ لە سلێمانی شكستێكی قورسی هێناوه‌ و ئێمه‌ و خه‌ڵكیشی ئیحراج كردووه‌. 

د.شۆخان جاف، كاندیدی لیستی 190 له‌ په‌یامه‌كه‌یدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی گوتی: خەڵکی شاری چەمچەماڵ و ئیدارەی سەربەخۆیی گەرمیان لەوە تێگەیشتوون کە هەر شوێنێک پارتی دیموکراتی کوردستانی لێ بێت یەکسانی و دادپەروەری و ئارامی و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی لەوێ بەدی دەکرێت،  یەکسانی لە دەرفەتی ژیان و هەلی کار دەستەبەر دەکرێت، خەڵکی گەرمیان .. بەتایبەتی قوربانیانی ئەنفالکراوان لە پێشینەی کارنامەی حکوومەتی هەرێمی كوردستان بووە،  هەمیشە قەڵای خۆڕاگری کوردایەتی بوون و شایانی ڕێز و ته‌قدیر و خزمه‌تن، پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە ڕێزی لە قوربانیدانی خەڵکی گەرمیان گرتووه‌، پارتی حزبی کردارە نەک قسە و چەواشەکردن، بۆیە لەڕێگای گەیاندنی کاروانی ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی بۆ گەرمیان و دەڤەری ڕاپەڕین وەڵامی نەیارانی داوەتەوە و سه‌لماندوویه‌تی حزبێكی پراگماتی عه‌قڵانی خاوه‌ن ستراتیجە. 

فازڵ عومه‌ر كاندیدی ژماره‌ 47ی لیستی 190ی پارتی بۆ خه‌ڵكی سلێمانی گوتی: په‌یاممان بۆ هاووڵاتییانمان لە پارێزگای سلێمانی و بازنەی نوێنەرایەتیمان بۆ هەڵبژاردنەكانی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ئه‌وه‌یه‌، لە پێناو ژیانێكی شایستەی سیاسی، ئەمنی، ئابووری، خزمەتگوزاری، كۆتایهێنان بە پەراوێزخستن، قۆرخكاری، دیار نەمانی داهاتی ناوخۆ، خاڵە سنورییەكان و داهاتی نەوتیی ئەم سنوورە، لەپێناو ڕێگری لە پاشاگەردانی سیاسی و ململانێی  ناشەریفانەی نێوان هەرزە و كاڵفامە سیاسییەكانی ئەم سنوورە و كۆتایهێنان بە شپرزەیی سیاسی ده‌نگ بده‌نه‌ لیستی 190. 

لەپێناو گەڕانەوەی ئارامی دۆخی دەروونی و كۆمەڵاتی بە ئاڕاستەی پاراستنی ئاسایشی كۆمەڵایەتی لەم پارێزگا خۆشەویستە و لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی مافیاكانی ماددەی هۆشبەر و دەرمان و خۆراكی خراپ و ماوەبەسەرچوو و قۆرخكاری لە سەرجەم بوارەكاندا، تەنیا هیوا پاڵپشتیکردنی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموكراتی كوردستانە، ئێستا و ئاینده‌مان به‌ به‌هێزی پارتی و لیسته‌كه‌ی ڕوونە و داوا ده‌كه‌م سلێمانی ئه‌م جاره‌ ببێته‌ مه‌ڵبه‌ندی گێڕانه‌وه‌ی سنووره‌كه‌ بۆسه‌ر ڕێڕه‌وی دروستی خۆی. 

 

سه‌لاح جه‌لال




دوایین هەواڵەکان

ئەکبەر حەیدەر: بڕیاری ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکان ئاسانکاریی باشی بۆ کادیرانمان دروست کردووە

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 17:10:15

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ئاماژە بە ئەنجامی گۆڕانکاری و ڕێکخستنەوە ئۆرگانییەکانی حیزب دەکات و ڕایدەگەیەنێت، گواستنەوەی لقەکەیان بۆ سەر مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان-خانەقین ئاسانکاریی زۆری بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی کادیران و ئەندامان دروست کردووە و خزمەتکردنی خەڵکی ناوچەکەی خێراتر کردووە.

 
د. ناڤسەر نووری بۆ KDP.info: مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 15:10:09

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: "بەپێی لێکتێگەیشتنی هەردوولا، بڕیارە مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت و لە ئێستاشدا خەریکی ئامادەکردنی لیستەکانین."

 
هۆشیار زێباری و ڕێبەر ئەحمەد تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:37

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی ڕادەگەیەنێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:01

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی کرد بۆ کۆچی دوایی مامی (سەید جەوزی سەید سابر کاکەیی)، برای کەسایەتیی دیاری ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو فەلەکەدین کاکەیی، و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ڕاگەیاند.

 
​حەج و عومرەی هەرێم دوا مۆڵەتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی 2027 دیاریکرد

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:29

هەولێر-KDP.info- ​بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact