Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 9 OCT 2026 02:36 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

یەكێتی گوێز دەژمێرێ!
| KDP.info


دڵشاد مستەفا وەسانی

ئەگـەر گـوێ لـه لێدوانـی بەرپرسـانی یەكێتـی بگریـن، وتارەكانیـان بخوێنینـەوه، بــه گشــتی لــه گوتــاری ڕاگەیاندنیــان وردبینــەوه، بۆمــان دەردەكــەوێ چەنــد خەڵــك ئــازار دەدەن، وادەزانــن كۆمەڵگــەی كوردســتان لــه خــەوی قووڵدایــه، ئــەوان دێــن خەڵــك بــە گوتــاری نــوێ هۆشــیار دەكەنــەوه، بــەڵام ئــەو گوتــارەی یەكێتــی، لای خه‌ڵكـی كوردســتان دەمێكــه ئێكســپایەربــووه.

بــەســەرنجدان لـە گوتــاری یەكێتــی، بۆمــان ڕوون دەبێتــەوه، هێشــتا لــه نێو سـەدەی ڕابـردوودا دەژیـن، هـەر وردبوونـەوه لـەو نیـو سـەدەیه، ئەنجامێكمان بـەدەســتەوه دەدات، ئەویــش ئەوەیــه، یەكێتــی لــەژینگـەی هێمنــی و ئاشــتەواییدا هــەڵ نــاكات و دەپووكێتــەوه، بەڵكــوو ئاڵــۆزی و شــەڕ بــه ژینگــەی گونجــاوی گەشــەی خــۆی دەبینــێ.

هـەر ئەوەشـە، وایكـردووه، گوتـاری توندوتیـژی و خـۆڵ كردنـه چـاوی خەڵـك، بـه باشتریـن گوتـار بزانـێ، چونكـه بـەو شـێوەیه دیزاینـی یەكێتـی كـراوه، لـه فـەوزا و شــەڕ و شــۆڕدا، وجــودی خــۆی دەبینــێ، بــەڵام لــه ئاشــتەوایی و پێكەوەییــدا، خـۆی بـه ونبـوو دەبینـێ و شـوێنێك بـۆ خـۆی نادۆزێتـەوه.

كاتــێ گوتاربێــژ و قســەكەرەكانیان دێنەگــۆ، سەرمەســت دەبــن، خۆیــان هیــچ، كــه هێشــتا لــه ناوەڕاســتی ســاڵی 1975دا دەژیــن، بــەڵام خــۆماندووكردنیــان بــۆ ئــەوەی، وەرگر (المتلقی)یــش لەگــەڵ خۆیــان ببەنــەوه ئــەو مێــژووه و گوێیــان بــۆ شــل بكــەن، كارێكــی زۆر زەحمەتــه.

كێشـەكە ئەوەیــه، گوتارەكــە هــەر ئــەو گوتارەیــه، كــە ســاڵی 1975 لە بــەر ڕۆشــنایی بەرژەوەندییــه ئیقلیمییەكانــی ســوریا و لایەنەكانــی تــەوەری ئــەو دەوڵەتــه نووسرایــەوه، كەچــی بــە حەماســەت لــەم ڕۆژگارەدا دەیڵێنــەوه، پرســیار ئەوەیــه، ئایــا نازانــن دوای نیــو ســەده، گۆڕانــی گــەوره لــه كۆمەڵگــەی كوردسـتان ڕوویـداوە، یـان خۆیـان لـێ نەبـان دەكـەن، ئـەو خـۆ بێئاگاییكردنـە، بـۆ خــۆ گێلكــردن و دیزاینــی یەكێتــی دەگەڕێتــەوه، بــەڵام دەبــێ بزانــن، ئــه‌و قــەوان لێدانەوەیـه، لای وەرگـری كوردسـتانی وەك ئـەوه وایـه گوێـزی بـۆ بژمێـرن، چونكـە گوتارێكــی زۆر ســواوە و بــەم ســەردەمه ناکۆکــە.

یەكێتـی قسـە بـۆ كـێ دەكات، لـه كاتێكـدا بەهـۆی ئەوانـەوه، كابینـەی نۆیەمـی حكوومەتــی هەرێمــی كوردســتان، نزیكــەی 10 مانــگ دواكــەوت، درێژەكێشــانی گفتوگــۆی پێكهێنانــی حكوومەتیــش، لەبــەر خاتــری خەڵــك نەبــوو، بەڵكــوو داوای پۆســتیان دەكــرد، دەستیشــیان كــەوت، كەچــی ئێســتا ســەری زمــان و بنــی زمانیــان ئەوەیــه، دەڵێــن ئــەم دەســەڵاته گەندەڵــه دەڕووخێنیــن، ئاخــر ئــەوه ئەوپــەڕی ســوك ســەیركردنی خەڵكــه، یەكێتــی شــەڕی دەســتكەوتی حزبــی دەكات، ئێســتاش خــۆی كــردووه بــه فریشــته و فریادڕەســی خەڵــك.

نیــو ســەده پێــش ئێســتا، یەكێتــی بــەدروشــمی نەهێشــتنی بنەماڵــەی بارزانــی و پارتــی دەســتی پێكــرد، ئێســتاش دوای ئــەو مــاوه زۆره، دروشــمی ڕووخاندنــی بنەماڵەی بارزانی بەرزكردووەتەوە، وەك گوتەبێژەكەی نووسیویەتی، جــا خەڵكینــه، دڵنیــام پرســیارێك بــه مێشــكی هه‌موومانــدا دێــت، بــه هەوادارانــی یەكێتیشــەوه.

50 ســاڵ پێــش ئێســتا، لــه كاتێكــدا شۆڕشــی ئەیلــوول نســكۆی بەســەردا هاتبــوو، یەكێتــی بانگــەوازی له ناوبردنــی بنەماڵــەی بارزانــی و پارتــی كــرد، ئــەدی چــۆن چۆنــی دوای په‌نجــا ســاڵ دەیــەوێ بیڕوخێنــێ، مەگـەر بــە قەولــی خۆیــان كۆتاییــان پــێ نەهێنابــوو؟ یەكێتــی دەیــەوێ لــه نێــو ئــەو پارچــە پارچه بوونەیــدا، هەوادارانــی بــەو گوتــاره بەســەرچووه ســەرگەرم بــكات، لــەوەدا یەكێتــی ئــازاده و ناچاریشــه لــەو ڕێگەیــەدا بــەردەوام بێــت، چونكــە ئەندازەكــەی و نەخشــەی بزاوتەكــەی وا داڕێــژراوه، بــەڵام ئێمــەش ئازادیــن بڵێیــن: بــۆ خۆتــان هــەر گوێــز بژمێــرن.




دوایین هەواڵەکان

لقی خانه‌قین گواسترایەوە سه‌ر مه‌كته‌بی ڕێكخستنی (که‌ركوك.گه‌رمیان)

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 17:10:15

خانه‌قین -KDP.info- به‌رپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ خانه‌قین گوتی "دوای گواستنه‌وه‌ی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سه‌ر مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی له‌ كه‌ركوك _ گه‌رمیان، ئاسانكاری باش بۆ ئه‌ندام وكادیرانی ئێمه‌ كرا، ئێمه‌ش له‌ كاركردن و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك به‌رده‌وامین، ئه‌و گردبوونه‌وه‌یەی بڕیاربوو له‌پێناو به‌رژوه‌ندی گشتی لە خانەقین بکرێت، جارێ راگیراوه‌." 

د. ناڤسەر نووری بۆ KDP.info: مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 15:10:09

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: "بەپێی لێکتێگەیشتنی هەردوولا، بڕیارە مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت و لە ئێستاشدا خەریکی ئامادەکردنی لیستەکانین."

 
هۆشیار زێباری و ڕێبەر ئەحمەد تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:37

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی ڕادەگەیەنێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:01

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی کرد بۆ کۆچی دوایی مامی (سەید جەوزی سەید سابر کاکەیی)، برای کەسایەتیی دیاری ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو فەلەکەدین کاکەیی، و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ڕاگەیاند.

 
​حەج و عومرەی هەرێم دوا مۆڵەتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی 2027 دیاریکرد

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:29

هەولێر-KDP.info- ​بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact