Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 8 FEB 2026 10:26 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەسرور بارزانی: گەورەترین سەرکەوتن بەدەست دەھێنین
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-   مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ قوتابییان، لاوان و ئافرەتان لە شاری هەولێر، لە گوتارێکدا ڕایگەیاند "بە دەنگەکانی ئێوە، خوا یار بێت، لەم هەڵبژاردنە گەورەترین سەرکەوتن بەدەست دەهێنین".

جێگری سەرۆکی پارتی دەڵێت، هەندێک لایەنی سیاسیی بەردەوام هەوڵی داوە لاوانی هەرێمی کوردستان "بێ ئومێد بکەن، پارتی هاتووە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە هیوا بۆ لاوانی هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە.

مەسرور بارزانی هەڵبژاردنی ئەم جارەی پەرلەمانی کوردستانی بە چارەنووسساز ناوبرد و داوای کرد، بانگەشەی هەڵبژاردنی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی مەدەنییانە و دیموکراسییانە بەڕێوە بچێت.

مەسرور بارزانی رایگەیاند، ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەری دەخات هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ چ حزبێک و بڕیارێکن. باسی لەوەش کرد، هۆکاری ئەوەی پارتی لە هەموو هەڵبژاردنەکان یەکەم بووە، ئەوەیە کە "پارتی ئەم ئەزموونەی دروست کردووە و پارتیش ئەم ئەزموونە دەپارێزێت".

پارتی، وەکوو مەسرور بارزانی باسی کرد "بە تەنیا زۆر دەستکەوتی هەبووە، بەڵام هیچ لایەنێکی دیکە بەبێ پارتی نەیتوانیوە دەستکەوتی هەبێت".

جێگری سەرۆکی پارتی گوتیشی: نەمانویستووە خەڵک لە ئێمە بترسێت، نەمانویستووە بە چاو سوورکردنەوە خەڵک لە دەوری خۆمان کۆ بکەینەوە؛ دەمانەوێت بە خۆشەویستی و ڤیان، خەڵک پارتیی خۆش بوێت". دووپاتیشی کردەوە "ئێمە قەت شەڕخواز نەبووین و هەمیشە داوای ئاشتیمان کردووە و ویستوومانە بە ئاشتی و پێکەوە کارکردن کوردستان بەرەوپێش ببەین".

مەسرور بارزانی بە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی گوت: بۆ بانگەشە بێت یان بۆ هەر مەبەستێکی تر، کە پەلاماری پارتی دەدەن، سنووری خۆتان بزانن، چونکە سبەینێ دێنەوە لامان؛ بایی ئەوەندەی تێدا بهێڵنەوە کە لێتان ببوورین.




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵا عەلی دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی عەبدوڵڵا عەلی کرد بۆ کۆچی دوایی براکەی.

 
بە دیپلۆماسییەتی مەسروور بارزانی، ھەرێمی کوردستان جێگەی سەرنجی ناوچەکە و جیھانە

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەشداریکردنی ھەرێم لە لوتکەی جیھانیی حکوومەتەکان گرنگییەکی ستراتیژیی ھەیە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەزموونی سەرکەوتووی ھەرێمی کوردستان لە چاکسازی و گەشەپێدان، سەرنجی وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت کەنداوی ڕاکێشاوە.

 
سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە نووری عوسمان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 20:02:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی نووری عوسمان دەکات بۆ کۆچی دوایی دایکی و ھیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشت شاد بکات.

 

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 18:02:10

ھەولێر KDP. info- رۆژی شەممە 7ی شوباتی 2026، بەبۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

عەبدولڕەحمان سدیق باسی دەسکەوتەکانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم لە لووتکەی جیھانیی حکوومەتەکان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 16:02:59

ھەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری بواری ژینگە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، باسی بەشێک لە دەسکەوتانەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەشداریکردنی لە لووتکەی جیھانی حکوومەتەکان لە ئیمارات دەکات و دەڵێت "ھەرێمی کوردستان ھەمیشە بەشێک بووە لە سەقامگیریی ناوچەکە لە ڕابردوو و ئێستا و لە داھاتووشدا  ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە داڕشتنی دیدگای ھاوبەش بەرەو گەشەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی لەگەڵ ھەمووان."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact