Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 20 AUG 2026 12:25 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەمڕۆ سەرۆکی حکوومەت کۆمپانیای سفر و کێبڵی هەولێر دەکاتەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان (کۆمپانیای سفر و کێبڵی هەولێر)دەکاتەوە، کە لە ژمارەیەک کارگە پێکهاتووە.

کۆمپانیای سفر و کێبلی هەولێر یەکەمین کارگەی وایەر و کێبلی سفرە لە ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، کە پرۆسەی دیزاین، دروستکردن، تاقیکردنەوە، گەیاندن و دابینکردنی وایەر و کێبلی سفری سافی و کوالێتی بەرز و ستاندارد، بە پێشکەوتووترین و نوێترین ئاستی هونەری دابین دەکات.

کۆمپانیای سفر و کێبلی هەولێر کاری دروستکردنی وایەر و کێبلی سفرە و تێچووی پڕۆژەکە، زیاتر لە 80 ملیۆن دۆلارە و لەسەر ڕووبەری 175 هەزار مەتر دووجا دروستکراوە کە شەش کارگە لەخۆ دەگرێت.

دامەزراندنی پڕۆژەکە لە سەرەتای ساڵی 2021ـەوە بووە و لە کۆتاییەکانی ساڵی  2023 تەواو کراوە. کۆمپانیای سفر و کێبلی هەولێر دەرفەتی کاری بۆ نزیکەی 200 کەس ڕەخساندوو، کە 160یان دەستی کاری ناوخۆن.

کاری شەش کارگەکە:

*کارگەی تواندنەوەی سیکرابی سفر.

* کارگەی لە قالبدانی سفری تواوە.

* کارگەی باریککرد نەوەی قالبی سفر.

* کارگەی دروستکردنی پی ڤی سی PVC

* کارگەی دروستکردنی کێبل.

* کارگەی بەرهەمهێنانی ئوکسجین.

هەروەها پڕۆژەکە وێستگەیەکی کارەبای تایبەتی خۆی هەیە کە توانای بەرهەمهێنانی 11.4 مێگاواتە و خاوەنی دوو بڕوانامەی ئەورووپییە.




دوایین هەواڵەکان

جێگری پارێزگار بۆ KDP.info: کابینەی نۆیەم سەردەمێکی زێڕین بووە بۆ ئاوەدانی لە دھۆک

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 11:08:00

دھۆک-KDP.info- جێگری پارێزگاری دھۆک ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای تەواوی قەیران و بەربەستەکان، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردەمێکی زێڕینی ئاوەدانی لە دھۆک تۆمار کردووە و لە ساڵی ٢٠١٩وە تاوەکو ئێستا ١٥٠٠ پڕۆژە لە سنووری پارێزگاکەدا ڕاگەیەندراون، کە ١٠٠٠ پڕۆژەیان تەواو بوون و کەوتوونەتە خزمەتی ھاووڵاتییانەوە.

 
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مافی خانەنشین بوون بەم توێژە دەبەخشێت

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 11:08:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆسیەی فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکان دا و مافی ڕاژەی شارستانی و خانەنشینیی پێبەخشین.

 
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وردەکاریی هێرشەکەی سەر نووسینگەکەی ئاشکرا دەکات

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 10:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ "ئەلمۆنیتۆر"، تیشکی خستە سەر داھاتووی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکا، کشانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکا و سیستەمی بەرگریی پاتریۆت، ھێرشە درۆنییەکان، پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا، دۆخی ناوچەکە و ئاستەنگەکانی بەردەم پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

 
حکوومەتی هەرێمی کوردستان: سەرجەم سکاڵاکانی دژمان ڕەت کرایەوە

WEDNESDAY, 19 AUGUST 2026 22:08:00

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی بڕیارەکانی ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدڕاڵی بڵاو کردەوە کە بڕیاری دابوو سەرجەم ئەو سکاڵایانە رەت بکاتەوە کە دژی حکوومەتی ھەرێم تۆمار کرابوون.

 
لقی ٧ی پارتی لە واشنتۆن ئاھەنگێکی جەماوەری بۆ دوو بۆنەی نەتەوەیی ساز دەکات

WEDNESDAY, 19 AUGUST 2026 22:08:00

واشنتۆن-KDP.info- بە بۆنەی تێپەڕبوونی ٨٠ ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵیادی لەدایکبوونی ڕابەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان، جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، لە واشنتۆنی پایتەخت ئاھەنگێکی شکۆدارانە بەڕێوەچوو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact