Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 10 OCT 2026 01:56 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لە بەردەڕەش بە گوژمەی ٣ملیار و ٥٠٠ملیۆن دینار پڕۆژە لە کەرتی ئاو ئەنجام دراوە
| KDP.info


بەردەڕەش -KDP.info- بەڕێوبەری ئاوی بەردەڕەش گوتی: لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، زیاتر لە ٥٠ پڕۆژە بە گوژمەی ٣ملیار و ٥٠٠ملیۆن دینار ئەنجام دراوە. 

 

ئەندازیار ڕێبەری نازم خورشید، بەڕێوەبەری ئاوی بەردەڕەش، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گرینگی زۆر بە کەرتی ئاوی قەزای بەردەڕەش دراوە، ئێستا بەھۆی ئەنجامدانی پڕۆژەی بەردەوام  گرفتی کەمئاویمان نەماوە ، چونکە لەم کابینەیە زیاتر لە ٥٠ پڕۆژە بە گوژمەی زیاتر لە ٣ملیار و ٥٠٠ملیۆن دینار ئەنجام دراوە، زۆربەی پڕۆژەکانیش تەواو بوونە و کەوتوونەتە خزمەت ھاووڵاتییان. 

ئەندازیار ڕێبەر نازم خورشید گوتیشی: ٣٥ بیری تازە لێدراون، ٣٨کم تۆڕی ئاو دانراوە، چەندین پڕۆژەی دیکەش لە سەنتەری قەزا و دەوروبەری ئەنجام دراون و بڕیارە گوژمەیەکی دیکەی پارەشمان بۆ تەرخان بکرێت و کۆمەڵێک پڕۆژەی تازە ئەنجام بدەین. 

خورشید باسی لەوەش کرد: پلانمان ھەیە پڕۆژەیەکی گەورەی ستراتیژی ئاو لە بەردەڕەش لەسەر زێی گەورە ئەنجام بدرێت و لەجیاتی ئاوی ژێرزەوی پشت بە ئاوی سەرزەوی ببەستین، پێشتر پڕۆژەکە دیزاین کراوە و چاوەڕێ دەکەین حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بودجەی بۆ تەرخان بکات، ئەو کات پێویستیمان بە بیر و ئاوی ژێر زەوی نامینێت. 

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

ئەکبەر حەیدەر: بڕیاری ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکان ئاسانکاریی باشی بۆ کادیرانمان دروست کردووە

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 17:10:15

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ئاماژە بە ئەنجامی گۆڕانکاری و ڕێکخستنەوە ئۆرگانییەکانی حیزب دەکات و ڕایدەگەیەنێت، گواستنەوەی لقەکەیان بۆ سەر مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان-خانەقین ئاسانکاریی زۆری بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی کادیران و ئەندامان دروست کردووە و خزمەتکردنی خەڵکی ناوچەکەی خێراتر کردووە.

 
د. ناڤسەر نووری بۆ KDP.info: مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 15:10:09

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: "بەپێی لێکتێگەیشتنی هەردوولا، بڕیارە مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت و لە ئێستاشدا خەریکی ئامادەکردنی لیستەکانین."

 
هۆشیار زێباری و ڕێبەر ئەحمەد تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:37

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی ڕادەگەیەنێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:01

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی کرد بۆ کۆچی دوایی مامی (سەید جەوزی سەید سابر کاکەیی)، برای کەسایەتیی دیاری ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو فەلەکەدین کاکەیی، و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ڕاگەیاند.

 
​حەج و عومرەی هەرێم دوا مۆڵەتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی 2027 دیاریکرد

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:29

هەولێر-KDP.info- ​بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact