Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 18 APR 2026 16:36 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەسرور بارزانی: ئەجێندای پارتی هەمیشە بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان بووە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  جێگری سەرۆکی پارتی، ڕایگەیاند، ڕابردووی پارتی پڕە لە شانازی و بەرگریی. جەختی لەوە کردەوە، هەڵبژاردن تاکە ڕێگەیە بۆ ئەوەی شێوازی حکوومڕانی لە وڵاتەکەمان دیاری بکەین.

 مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتئ کوردستان، بە مەبەستی پشتیوانیکردن و سەرخستنی لیستی 190ـی پارتی، لە شاری هەولێر، لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی پارتی لە سەندیکاکانی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە.

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی، گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا، پارتی ئەوە حزبە بووە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان ئامادە نەبووە کە دان بەوە دابنرێت بستێک خاکی کوردستان جیا بکرێتەوە، هاوکات ئامادەبوو شۆڕشێکی لەسەر ئەو پرسە دابنێت.

هاوکات دەڵێت: پارتی ئەو حزبەیە کە لەژێر سەرکردایەتی بارزانی نەمر ئامادە نەبوو واز لە کەرکووک بهێنێت، چونکە پێی وابوو هیچ بەشێکی خاکی کوردستان لە کوردستان جیا ناکرێتەوە.

ئاماژەی بەوە دا، ئەجێندای پارتی هەمیشە بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان بووە، پارتی شانازی بەوە دەکات کە ڕۆژێک لە ڕۆژان سازشی لەسەر مافە ڕەواکانی گەلی کورد نەکردووە، پارتی هەمیشە خۆی کردووەتەوە قوربانی نەتەوە و خەڵکی کوردستان.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆبوونەوە

SATURDAY, 18 APRIL 2026 16:04:13

ھەولێر-KDP. info-  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2026/4/18 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیا، لەگەڵ بەڕێز ئەحمەد ئەبوولغەیت، سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆبووەوە.

 
هەنگاوە گەورەکانی حکوومەت لە کەرتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بە ژمارە

SATURDAY, 18 APRIL 2026 14:04:39

ھەولێر-KDP. info-  حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەبارەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی داتاکانی راگەیاند.

 
ڕەحمان خانی بۆ KDP: ئامادەکاریی تەواومان بۆ دروستکردنی بەنداوی نوێ کردووە

SATURDAY, 18 APRIL 2026 12:04:00

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمساڵ ساڵێکی زۆر باراناوی و باش بووە بۆ گلدانەوەی ئاو و لە کۆی ٢٥ بەنداو زۆربەیان سەرڕێژ بوون، جەختیش دەکاتەوە کە سیاسەتی حکوومەت بایەخدانە بە ئاوی سەرزەوی و دروستکردنی بەنداوی نوێ.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگریی تورکیا جه‌خت له‌ ئاشتی ده‌كه‌نه‌وه

SATURDAY, 18 APRIL 2026 12:04:00

ئانتالیا-KDP.info- بەیانیی ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٦/٤/١٨ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە درێژەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیا، لەگەڵ بەڕێز یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە.

 
پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

SATURDAY, 18 APRIL 2026 11:04:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی بەردەوامیی ھێرشەکانی سەر ھەرێمی کوردستان دەکات و ڕایگەیاند، بەھۆی ئەو ھێرشانەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێنج کەس شەھید بوون. ھاوکات داوای کەرەستەی پێویست بۆ پاراستنی کوردستان و ژێرخانی وزە دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact