Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 8 FEB 2026 07:39 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕێباز حەملان: بە پلانی ئەو لایەنەی ئێستا بانگەشە دەکەن مووچە دوا کەوتووە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تا ئێستا بەغدا تەواوکەری مووچەی مانگی هەشتی نەناردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "مووچەی خەڵکی کوردستان لە دوای هەناردەکردنی نەوت کەوتووەتە دەست بەغدا، بە پلانی ئەو لایەن و کەسانەی کە ئێستا بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەن، مووچەی خەڵک دوا کەوتووە، بەهۆی ئەوانەوە حکوومەتی عێراق یاری بە ژیانی خەڵکی کوردستان دەکات، هەر ئەوان مووچەی خەڵکیان خستە دەست بەغدا.

حەملان دەڵێت، "دەبوو سەرەتای ئەم مانگە مووچەی تەواوکاری مانگی هەشت بهاتایە، تا ئێستا نەهاتووە هیوادارین ئەمڕۆ بینێرن. لەسەر وردبینی مانگی نۆش، بەغدا هەندێک تێبینی ناردووە دەڵێن دەبێت کوردستان مووچەی مانگی دوو بکەنە بنەمای دابەشکردنی مووچە. لە کاتێکدا هەموو مانگێک عەلاوە و تەرفیعاتی وەزارەت هەیە، بەتایبەت وەزارەتە ئەمنییەکان، لەبەر ئەوە جیاواز دەبێت، لیستی مووچە هیچ مانگێک وەک مانگێکی دیکە نابێت، ناتوانی بڵێیت لیستی مانگی نۆ هاوشێوەی لیستی مانگی هەشتە یان حەوتە، هەر مانگە لیستی مووچە بە جۆرێک دەبێت.

ڕێباز حەملان گوتیشی، "هەندێک وردەکاری هەیە کاری وەزارەتی داراییە، لە مۆڵەتی ساڵانە و هەندێک وردەکاری دیکە، بەڵام ئەوانەی بەغدا دەیڵێت تەنیا بیانووگرتنە بۆ دواخستنی مووچەی خەڵک.

ڕاشیگەیاند، "وەزارەتی دارایی بە تەنسیق لەگەڵ دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران دەربارەی ئەو بابەتە، لە گفتوگۆدان، بەڵام ئەو بەشەی کە نەهاتووە، بڕێکی زۆرە.. 243 ملیار دینار بڕێکی گەورەیە لە داهاتی هەرێمی کوردستان، هەرێمی کوردستان ئێستا داهاتی ناوخۆکەی لە %50 دەنێرێت بۆ بەغدا، داهاتی نەوتی نەماوە هیچی لەبەردەستدا نەماوە تاکوو قەرەبووی ئەو بڕە بکاتەوە کە  نەنێردراوە، بۆیە چاوەڕیی بەغدان، ناشکرێت دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت هەندێک وەزارەت وەری بگرێت و هەندێکی وەری نەگرێت".




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵا عەلی دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی عەبدوڵڵا عەلی کرد بۆ کۆچی دوایی براکەی.

 
بە دیپلۆماسییەتی مەسروور بارزانی، ھەرێمی کوردستان جێگەی سەرنجی ناوچەکە و جیھانە

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەشداریکردنی ھەرێم لە لوتکەی جیھانیی حکوومەتەکان گرنگییەکی ستراتیژیی ھەیە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەزموونی سەرکەوتووی ھەرێمی کوردستان لە چاکسازی و گەشەپێدان، سەرنجی وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت کەنداوی ڕاکێشاوە.

 
سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە نووری عوسمان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 20:02:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی نووری عوسمان دەکات بۆ کۆچی دوایی دایکی و ھیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشت شاد بکات.

 

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 18:02:10

ھەولێر KDP. info- رۆژی شەممە 7ی شوباتی 2026، بەبۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

عەبدولڕەحمان سدیق باسی دەسکەوتەکانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم لە لووتکەی جیھانیی حکوومەتەکان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 16:02:59

ھەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری بواری ژینگە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، باسی بەشێک لە دەسکەوتانەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەشداریکردنی لە لووتکەی جیھانی حکوومەتەکان لە ئیمارات دەکات و دەڵێت "ھەرێمی کوردستان ھەمیشە بەشێک بووە لە سەقامگیریی ناوچەکە لە ڕابردوو و ئێستا و لە داھاتووشدا  ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە داڕشتنی دیدگای ھاوبەش بەرەو گەشەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی لەگەڵ ھەمووان."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact