Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 11 JUL 2026 07:06 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکى حکوومەت پێشوازی لە کونسوڵی میسر دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠-٩-٢٠٢٤، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە محەممەد حیجازی، کونسوڵی میسر لە ھەرێمی کوردستان کرد، بە بۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی.

لە دیدارێکدا سەرۆکی حکوومەت سوپاسی کونسوڵی کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە و ھیوای سەرکەوتنییشی لە ئەرکی داھاتوویدا بۆ خواست.

کونسوڵی میسر، ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەربڕی، بۆ ئەو پشتیوانییەی لە ماوەی کارکردنیدا لێی کراوە و ستایشیی ئاسایش و سەقامگیریی ھەرێمی کوردستانی کرد و خواستی وڵاتەکەشی بۆ بەھێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.




دوایین هەواڵەکان

گوھدار شێخۆ بۆ KDP: لە کابینەی نۆیەمدا زاخۆ پێشکەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە

FRIDAY, 10 JULY 2026 19:07:00

زاخۆ-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند کە لەسەردەمی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا، زاخۆ لە ھەموو ڕوویەکەوە پێشکەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، و پلان و کارەکانیان بەردەوامە بۆ ئەوەی ئەم شارە ببێتە نموونەیەکی باڵا لە گەشەپێدان و پێشکەوتندا.

 

لە ساڵوەگەڕی کابینەی نۆیەم، ئومێد خۆشناو نەخشەی نوێی ھەولێر بۆ KDP.info ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 10 JULY 2026 17:07:00

ھەولێر-KDP.info- لەسەروبەندی ساڵوەگەڕی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ماڵپەڕی KDP.info ڕاپۆرتێکی تایبەت لەسەر گەشەسەندنی پایتەخت بڵاو دەکاتەوە. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر وردەکاریی کۆمەڵێک پڕۆژەی ستراتیژی لە کەرتەکانی ڕێگەوبان، ئاو، ژینگە و کارەبای ٢٤ کاتژمێری ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە بەستنەوەی شادەمارەکانی گواستنەوە و داڕشتنی ماستەرپلانی داھاتوو، خاڵی وەرچەرخانی مێژوویی پایتەخت بوون لەم کابینەیەدا.

لە ساڵوەگەڕی دامەزراندنیدا KDP.info دەستکەوتەکانی کابینەی نۆیەم دەخاتە ڕوو

FRIDAY, 10 JULY 2026 10:07:28

ھەولێر-KDP.info- کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوای تێپەڕاندنی چەندین کۆسپ و تەگەرەی ئابووری و تەندروستی، ڕاپۆرتی کۆتایی پڕۆژەکانی بڵاوکردەوە. لە ڕاپۆرتەکەیدا هاتووە، حکوومەت لە ماوەی حەوت ساڵدا توانیویەتی ستراتیژییەتی خۆی لە خزمەتگوزارییەوە بۆ بونیاتنانی ژێرخان بگۆڕێت.

 
هەژماری من، ڕێکخستنی پێشمەرگە و گەڕاندنەوەی تریلیۆنەها دینار، نەخشەڕێگەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم

FRIDAY, 10 JULY 2026 10:07:35

ھەولێر-KDP.info- لە ماوەی کاری کابینەی نۆیەم، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوی گرینگی لە بوارەکانی چاکسازی، دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و پشتگیری لە ئابووری و وەبەرهێنان  و هه‌روه‌ها له‌ بوارى چاكسازیی كارگێڕی، ناوە.

 
محەممەد شوکری بۆ KDP. info: سێکتەری وەبەرهێنان لەم کابینەیەدا وەرچەرخانێکی گەورەی بەخۆوە دیوە

THURSDAY, 09 JULY 2026 19:07:24

ھەولێر-KDP. info- د.محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەت بە (KDP.info)، تیشکی خستە سەر گەشەسەندنی بێوێنەی سێکتەری وەبەرهێنان لە سایەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact