Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 8 OCT 2026 21:16 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

كاندیدانی بازنه‌ی هه‌ولێر: دەنگتان ئارامی و ئاوەدانی زیاتر بەدوای خۆیدا دێنێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- كاندیدانی پارتی له‌ بازنه‌ی هه‌ولێر جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان له‌ چوار ساڵی داهاتوو دەکەنەوە، هاوكات داواش لە ده‌نگده‌ران دەکەن ڕۆژی 20ی ئۆكتۆبه‌ر لیستی پارتی هه‌ڵبژێرن. 

به‌یار حاجی نامیق، كاندیدی ژماره‌ 7ی لیستی 190ی پارتی به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند:  ئێمه‌ به‌ چاوی گه‌وره‌ ده‌ڕوانینه‌ كاری په‌رله‌مان و ده‌مانه‌وێ ئه‌و یاسایانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ هاووڵاتییانه‌وه‌ هه‌یه‌ ده‌ربكرێن و بۆ خزمەتی خەڵک كارا بكرێن، من ئه‌گه‌ر متمانه‌ی هاووڵاتییان به‌ده‌ست بێنم كار بۆ ده‌ركردنی بیمه‌ی ته‌ندروستی ده‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان بتوانن سوود له‌ خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستییه‌كان وەربگرن، هیوادارم ده‌نگده‌ران متمانه‌ بده‌ن به‌ لیستی 190ی پارتی و به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردن بكه‌ن. 

سارا مام وسو، كاندیدی ژماره‌ 27ی لیستی 190ی پارتی بۆ‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: بەڵێنی من به‌ڵێنی لیستی 190ی پارتییه‌ به‌ ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی، وه‌ك كچه‌ شه‌هیدێك و خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ خولی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان داكۆكی له‌ مافه‌كانی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌م،  پاڵپشتی مامۆستایان ده‌بم بۆ گه‌یشتن به‌ مافه‌كانیان.

د.جوان ئه‌حمه‌د زه‌خۆك، كاندیدی ژماره‌ 15ی لیستی 190ی پارتی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد: ئه‌گه‌ر بۆ په‌رله‌مانی كوردستان سەرکەوم، به‌ هه‌موو توانایه‌ك كار بۆ ده‌ركردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستوور دایكی هه‌موو یاساكانه‌ و هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌ ده‌ستوور هه‌یه‌، ئیمه‌ كاندیدی لیستێكی پیرۆزین سه‌ركه‌وتنی لیستی 190  لای ئێمه‌ له‌ هه‌موو شتێك گرینگتره‌. 

ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د نوح، كاندیدی ژماره‌ 5ی لیستی 190ی پارتی به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: داوا له‌ ده‌نگده‌ران ده‌كه‌م بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و لیستی پارتی هه‌ڵبژێرن، ئه‌و ئارامییه‌ی ئێمه‌ تێیدا ده‌ژین نیعمه‌تێكه‌ و نابێت له‌ده‌ستی بده‌ین، هه‌ر بەهۆی ئه‌و ئارامی و ئاوه‌دانییه‌ی پارتییه‌، خه‌ڵك هه‌یه‌ له‌ حزبه‌كه‌ی ئێمه‌ش نییه‌، به‌ڵام ئاماده‌یه‌ ده‌نگ به‌ لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان بدات. 

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

لقی خانه‌قین گواسترایەوە سه‌ر مه‌كته‌بی ڕێكخستنی (که‌ركوك.گه‌رمیان)

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 17:10:15

خانه‌قین -KDP.info- به‌رپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ خانه‌قین گوتی "دوای گواستنه‌وه‌ی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سه‌ر مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی له‌ كه‌ركوك _ گه‌رمیان، ئاسانكاری باش بۆ ئه‌ندام وكادیرانی ئێمه‌ كرا، ئێمه‌ش له‌ كاركردن و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك به‌رده‌وامین، ئه‌و گردبوونه‌وه‌یەی بڕیاربوو له‌پێناو به‌رژوه‌ندی گشتی لە خانەقین بکرێت، جارێ راگیراوه‌." 

د. ناڤسەر نووری بۆ KDP.info: مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 15:10:09

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: "بەپێی لێکتێگەیشتنی هەردوولا، بڕیارە مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت و لە ئێستاشدا خەریکی ئامادەکردنی لیستەکانین."

 
هۆشیار زێباری و ڕێبەر ئەحمەد تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:37

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی ڕادەگەیەنێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:01

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی کرد بۆ کۆچی دوایی مامی (سەید جەوزی سەید سابر کاکەیی)، برای کەسایەتیی دیاری ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو فەلەکەدین کاکەیی، و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ڕاگەیاند.

 
​حەج و عومرەی هەرێم دوا مۆڵەتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی 2027 دیاریکرد

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:29

هەولێر-KDP.info- ​بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact