Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 16 DEC 2025 08:47 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆک بارزانی: رۆژی ٢٠ی ئۆکتۆبەر سەرکەوتنی گەورە بەدەست دێنین
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  سەرۆک بارزانی، لە گوتاریدا لە بانگەشەی پارتی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند: پارتی بڕوای بە ئاشتی و دیموکراتی و  پێکەوە ژیانە، بە کردەوە سەلماندوویەتی، نەوەک بە قسە؛ ئێمە مەبەست و ویستمانە خەڵکی بەختەوەر بێت، لە ژیانێکی خۆشدا بێت، ئێمە ئاواتمان خۆشگوزارەنی خەڵکی کوردستانە.

سەرۆک بارزانی بارزانی لە ڕێوڕەسمی بە فەرمی دەستپێکردنی بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە گوتاریدا،  پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان کرد کە لە 25ـی ئەیلوول، کە ڕۆژی ڕیفراندۆم بوو، بڕیاری دا نەهێڵێ ئیرادەی بشکێت و خۆی نەچەماند .

سەرۆک بارزانی رایگەیاند: لەم ڕۆژەدا بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان دەستی پێ کرد و هیوای سەرکەوتن بۆ کاندیدەکان دەکەم. پشت بەخوای گەورە و بە هیممەتی دڵسۆزانی کوردستان و بەفەرموودەی بارزانی نەمر، هەموو کوردێکی دڵسۆز پارتییە، بە هیممەتی پارتییەکان خۆمان ئامادە دەکەین بۆ ڕۆژی ٢٠-ی ئۆکتۆبەر و سەرکەوتنی گەورە بەدەست دێنین، دەبێت بڕواتان بەخۆتان هەبێت و بە ئومێدی بەرزەوە و متمانەی بەهێزەوە خۆتان ئامادە بکەن، دەبێت زیاتر بڕواتان بە سەرکەوتن هەبێت و نابێت بیر لە شکست بکرێتەوە، پێویستە هەر یەکێک لە ئێوە خۆی ئامادە بکات سەر بکەوێت و سەریش دەکەوین، پشتیوان بەخوا.

 

سەرۆک بارزانی گوتی: بۆ هەرێمی کوردستان کەس خێری پێمان نەکردووە، ئەو هەرێمە بەرهەمی خوێنی شەهیدانە، خوێنی ئەنفالکراوانە، خوێنی پێشمەرگە قارەمانەکانە، ڕەنجی خەڵکی کوردستانە، پارتی شەرەفێکی گەورەی بەرکەوتووە خوێنێکی زۆری داوە بۆ دەستخستنی ئەو دەستکەوتە مەزنە و پاراستنی ئەو دەستکەوتە مەزنە.

 

سەرۆک بارزانی گوتیشی: من لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی بێپایانی هاووڵاتیانی کوردستان بکەم بۆ خۆڕاگریان و پشتیوانیان بەرامبەر بەو پیلانانەی دەرەکی و بە چاوساغی هەندێک لە ناوخۆ کە ویستیان هەرێمی کوردستان تێک بدەن، تەحەموولیان کرد و سەبری ئەیوبیان هەبوو، خۆیان ڕاگرت و هەرێمەکەیان پاراست، سوپاسیان دەکەم و پیرۆزباییان لێ دەکەم.

گوتی: پارتی بڕوای بە ئاشتی و دیموکراتی و  پێکەوە ژیانە، بە کردەوە سەلماندوویەتی، نەوەک بە قسە؛ ئێمە مەبەست و ویستمانە خەڵکی بەختەوەر بێت، لە ژیانێکی خۆشدا بێت، ئێمە ئاواتمان خۆشگوزارەنی خەڵکی کوردستانە.

سەرۆک بارزانی گوتی: داوا دەکەم لەو هەڵبژاردنە زۆر لەسەرخۆ بن، دوور لە توندوتیژی، لە بەکارهێنانی زمانی زبر، ڕاتان نەکێشن بۆ شەڕێکی لا بەلا، سەنگی خۆتان و پارتەکەتان بپارێزن، زۆرجار وەڵامنەدانەوەی خەڵکی بێ مەسئولییەت وەڵامدانەوەیە، وەڵامنەدانەوە خۆی وەڵامدانەوەیە. ئەگەر پێویست بە وەڵامدانەوە بکات دەبێت بەشێوەیەکی مەدروس بێت، ئەگەر لە حاڵەتێک کە وەڵامێک پێویست بوو، ئەوەتان لەبیر نەچێت، ئەوەی زمانی درێژە، دەستی کورتە




دوایین هەواڵەکان

لە مانۆڕێکی سەربازیدا چەکە قورسەکانی ھێزەکانی پشتیوانی یەکی پێشمەرگە تاقیکرانەوە

MONDAY, 15 DECEMBER 2025 22:12:00

ھەولێر-KDP.info- لە چوارچێوەی بەرنامەی پەرەپێدانی توانای سەربازی و ئامادەکارییەکان بۆ پاراستنی خاکی ھەرێمی کوردستان، فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانیی یەکی پێشمەرگە، بەناونیشانی (مانۆڕی شێر)، نمایش و مەشقی سەربازیی بە بەکارھێنانی چەکی قورس و زرێپۆش لە بناری چیای پێرس ئەنجام دا.

 
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی ھەولێر بۆ KDP: سەرجەم گەشتەکان ڕاگیراون

MONDAY, 15 DECEMBER 2025 22:12:00

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی ھەولێری نێودەوڵەتیی ڕایگەیاند: بەھۆی گۆڕانی کەشوھەوا سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە ڕاگیراون و نازانرێت کەی دەست بە گەشتەکان دەکرێتەوە.

 
سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە ڕێباز حەملان دەکات

MONDAY, 15 DECEMBER 2025 21:12:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەت دەکات بەھۆی کۆچی دوایی خاڵییەوە و ھاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەکەیان دەردەبڕێت.

سەفین دزەیی: کوردستان ئەو ژینگە لەبارەیە کە بۆ پێکەوەژیان فەراھەمی کردووە

MONDAY, 15 DECEMBER 2025 20:12:00

ھەولێر-KDP.info- لە چوارچێوەی فراوانکردنی بازنەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و کرانەوەی ھەرێمی کوردستان بە ڕووی ناوەندە جیھانییەکاندا، پایتەختی ھەرێمی کوردستان بووە وێستگەی دامەزراندنی ناوەندێکی گرنگی ستراتیژی بە ناوی (ناوەندی لێکۆڵینەوەی دەستپێشخەریی چین)، کە ئامانج لێی پتەوکردنی پایەکانی ئاشتی و خوێندنەوەی وردە بۆ داھاتووی پەیوەندییەکان لە ڕێگەی دیدگایەکی ئەکادیمییەوە.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێکی حزبی شیوعی چینی دەکات

MONDAY, 15 DECEMBER 2025 18:12:45

ھەولێر-KDP. info- ڕۆژی دووشەممە 15ـی کانوونی یەکەمی 2025 لە پیرمام، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز جین شین، جێگری بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حزبی شیوعی چین، و بەڕێز تسوی وی باڵیۆزی وڵاتی چین لە عێراق، و بەڕێز لیو جیون کونسوڵی گشتی وڵاتی چین لە هەرێمی کوردستان کرد. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact