Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 SEP 2026 17:21 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئێوارەی ئەمڕۆ بەئامادەبوونی سەرۆک بارزانی کارنامەی لیستی١٩٠ی پارتی دەخرێتەڕوو
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری ھەولێر دەست بە بانگەشەی ھەڵبژاردن دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری ھەولێرەوە دەست بە بانگەشەی ھەڵبژاردن دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و سەرجەم کاندیدانی پارتی مەڕاسیمی بانگەشەی لیستی پارتی بەڕێوەدەچێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی لە مەڕاسیمێکی شایستەدا بە ئامادەبوونی جەماوەری پارتی کارنامەی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خولی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان دەخرێتەڕوو، دوای مەڕاسیمەکەش پارتی بە شێوەیەکی چڕ لە ھەموو ناوچەکان بانگەشەیەکی ھێمن بەڕێوەدەبات.

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

مەحموود محەممەد: بەردەوام کۆبوونەوە هەبووە، ڕەنگە بە بەرچاوی میدیاکانەوە نەبووبێت

SATURDAY, 19 SEPTEMBER 2026 16:09:31

هەولێر-KDP.info- مەحموود محەممەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکانی پێکهێنانی حکوومەت بەردەوامن و کاراکردنەوەی پەرلەمانیش بەندە بە بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکان.

 
مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی هەڵگری مەدالیای بارزانی (سلێمان دۆڵەمەری) دەکات

SATURDAY, 19 SEPTEMBER 2026 16:09:18

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین و هەڵگری مەدالیای بارزانیی نەمر، خوالێخۆشبوو (سلێمان ئەحمەد دۆڵەمەری)، بروسکەیەکی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری کرد.

 

پاقژییا ژینگەها دهۆکێ گرێدای هوشیارییا خەلکێ یە و رێنما و هۆشداریێن حکومەتێ یە

SATURDAY, 19 SEPTEMBER 2026 14:09:58

دھۆک-KDP. info-  رێڤەبەرێ فەرمانگەها ژینگەها دهۆکێ دبێژیت: ساڵ بۆ ساڵێ رەوشەنبیرییا ژینگەه پارێزیێ و هەستکرن ب بەرپرسیارەتیا خەلکێ مە بەرامبەر ب ژینگەهێ زێدە دبیت، و ئەڤ چەندە بەرچاڤ دهێتە دیتن هەر ژپاقژ راگرتنا خەلکێ مە جادە و جهێن گشتی و چاندا داران ل جه و ماڵان دیسان کێمبوونا سەرپێچیێن داربرینێ.

پڕۆژەی ستراتیجیی ڕێگای دووسایدی هەولێر.کۆیە 42%ی لێ جێبەجێ کراوە

SATURDAY, 19 SEPTEMBER 2026 14:09:46

ھەولێر-KDP. info-  لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکوومەت بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ڕێگاوبان، کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی ڕێگای دووسایدی هەولێر-کۆیە بەچڕی بەردەوامە.

نێچیرڤان بارزانی لە پرسەی کەمال شاکر: پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەی بەردەوامیان هەیە

SATURDAY, 19 SEPTEMBER 2026 13:09:04

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، هەوڵەکان بۆ ڕێککەوتن و نزیکبوونەوەی لایەنەکانە و جەختیش دەکاتەوە کە پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەی بەردەوامیان هەیە. هاوکات داوا دەکات بەغدا پشکی تەواوی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەدا دابین بکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact